نارەزایەتی کرێکاران لەسەر چییەو بەکوێ گەیشتووە؟

مەهدی ڕەسوڵ

کرێکاران لەکوردستان وەك هەر شوێنیکی دیکەی دنیا نارەزایەتیان هەیە وبەشێوەی جۆراوجۆر نارەزایەتیەکانیان دەدەنەوە بەروی خاوەن کارو دەسەڵاتدارانا ،بەرجەستەترین ودیاترین نارەزایەتی کرێکاران لە پارساڵوئەم چەند مانگەی ئەمساڵ نارەزایەتی کرێکارانی ژینگە پارێزبووە کە لەسنوری پارێزگای سلێمانی سەری هەڵداوە نارەزایەتی ژینگە پارێزەکان لەسەر دواخستنی موچەکانیان بووە لە کفری وکەڵاروسەیدسادقوعەربەتو قەزای بازیانوتەکیەو چەمچەماڵو خاڵخالانو ئاغجەلەرو تەقتەق وکۆیەو دوکانو پیرەمەگرونو قەڵادزەو ناحیەکانی ورانیە وحاجیاواو چوارقورنەنوبەشێکیش لەکرێکارانی ناوشاری سلێمانی ،کرێکارانی ئەم شوێنانە کە ژمارەیان مەزەندە دەکرێت بە ٣هەزارکرێکار وبەشبون بەسەر کوپانیای شکاروگارێکس وخالید شینکی وهەرێم وگەردین پاپاگروپ،بەقەولی کرێکاران لەسەرەتای دەستبەکابونیانەوە لەکاتی خۆیدا موچەیان بەکرێکاران نەداوە بەتایبەت لەم یەکساڵونێوەدا کە ئیشارەتم پێدا لەهەندێ جێگاموچەکانیان بۆسێ مانگ دواکەوتووە کاتێکیش کە وەریانگرتووە تەنها پارەی مانگێك یان دومانگیان پێداون وهەمیشە کومپانیا قەرزارماوەتەوە ،بیانوی گشت کومپانیاکان تەنهائەوە یەکە حوکمەت بەپێی رێکەوتنێك کە هەیانە لەگەڵ کومپانیان لەکاتی خۆیدا سلفە وشایستە داراییەکانیان پێنادات لەپار مانگی شەشەوە کارگەیشت بەوەی کە کرێکاران ناچاربن بۆداوای موچەکانیان لەبەردەم کەمپی کوپانیاکانا گردبنەوەو کارراگرن زنجیرەك نارەزایەتی لەمجۆرە بەشێوەی پچرپچر دەستی پێکردو هەندێ جارلەژێرفشارا کومپانیاکان ناچاردەبون موچەیان پێبدەن کرێکاران پێشان دەترسان ونەیاندەوێرا دەست بەرن بۆراگرتنی کار بەڵام ئێستا لەوەتێگەشتون کە خاوەن کومپانیاکان بە قسەی خۆش ودڵ رازی کردن ناچێتە ژێرباری مافەکانیان ،بۆیە لەئێستا جۆرێك لە رێکخراوبونوگردبونەوە لەدەوری خواستەکەیان دەستی پێکردوەوە لەرێگای ماسنجەر گروپەوە کۆدەبنەوەو بریاردەدەن وکارگەیشتووە بەوەی نەك هەر بەردەرکی کەمپەکان بگرن بەڵکو دەرگای بەرێوەبەرایەتەکانی شارەوانیەکان وبەرێوەبەری ناحیەو قایمقامو خاوەن مەقامەقامەکانی حوکمەتیش دەگرن وهەندێ جار ناهێڵن دەوام بکەن جاروباریش جادەی سەرەکی نێوان شارەکان بەروی هاتوچۆدادادەخەن ئەمە بێجگە لەهەراسانکردنی ئۆفیسی سەرەکی کومپانیان وهەرەشەی هەڵدانی چادر لەبەردەم ئەوئۆفیسانە ،نارەزایەتیەکانی ئەم کرێکارانە بۆخواستی دەسەبەرکردنی موچە ئەوەندە حەقانیەتی هەیە ئەوەندە هۆشیارانە هەڵوێست وەردەگرن دەتوانین بڵێن کە بزوتنەوەی کرێکاری لەکوردستان خەرێکە پێدەنێتە دەورەکی تازەوە مۆدیڵێك لە رێکخراوبون کە خەرێكە سەروکەلەی نیشاندەداو دەبێتە خاوەن رابەرو جێگاوشوێنی خۆی دەناسێ لەئاستی کۆمەڵاتیدا وباشێش درك بە ئەوزاعی ئابوری و نابەری چینایەتی دەکا وسلە خۆراکو زەکاتو سەرفترەش ئێستا ناتوانیت بەلارێدا بییان بات ،هاوشانی ئەم بەشە ش کرێکارانی پرۆژەودامەزراوەپیشەسازیەکان نارەزایەتیەکی بێوێنەی تیدایە لەبەرامبەر بەکەمی موچەو سیستەمی کارکردن و تادوایی بەڵام یەشتا لەوناوەندانە بێکارکردن چەکێکە بەدەستی خاوەنکارەکانەوە وموچەش هاوشێوەی کرێکارانی خزمەتگوزاری نییە بۆیە نارەزایەتیەکانی ئەم بەشە یان تەنها لەرێگای سکالاو واژۆکۆکردنەوە دەچێتە پێشەوەیانیش هەرپرتەوبۆڵەت ناوکرێکاران خۆیانەرێگریەکی توندیش هەیە لەبەرامبەر رێکخراوبون ،بەڵام دەتوانم ئەوەبڵێم کە نارەزایەتی عامی خەڵك بەجۆرێك کە لەهێچ کاتێکدا کوردستان وەك ئێستا نەبووە ئێستا ئیتر خەڵکی کرێکار ئەوزەمەنەی تێپەراند کەبەناوی کوردایەتی ئینتیمای نشتمانیەوە و ئەمجۆرەشتانەوە مەحروموبێشەیان دەکرد بروای مابێت  ،قەڵشتی چینایەتی بەجۆرێکە کە بەتەواوی کرێکارو سەرمایەدار دەبینرێ زوڵمـێك کە لەخەڵکی کرێکاروزەحمەتیکێش دەکرێ لەهیچ شوێنیکی دنیاوێنەی نییە بەتایبەت لەروی خزمەتگوزاریەوە بەیەکجاری خەرێکە وجودی نامێنێت داواودەرمان هێندە زۆرە لە دەرمانخانەکان سەرەفەکانیان جێگای نەماوە نەخۆشخانەی هیندە رازاوەو پرکوالیتی تیدایە کە ئەوپاش نییە بەڵام نەخۆشخانەکانی کە پێیان دەوترا بەڵاش تەنانەت حەبی ژانەسەریشی تیدانەماوە دکتۆرەکان زۆبەیان خۆبەخشن تەنانەت ژەمەخواردنیکیشان پێنادەن ،زبڵ خەرێکە شارەکان دادەپۆشێ کارەبا نرخەکەی بەرزبۆتەوە شتومەکیش بەهەمان شێوە سەیری بازاردەکەی لەبەرشتومەك جێگانەماوە بەڵام بێکاری و بێ موچەیی ونەداری ونەخۆشێ هیندە زۆرە کە قابیلی قوبوڵ نییە ولەهەرئانوساتێکدا جەماوەری نارازی تورەیی بیانگرێ وشکوتەر بەسەریەکدا دەسوتێنن ،هەموئەمانە لەکاتێکدا کە نرخی نەوت بەرزبۆتەوە داهاتیی خاڵەسنوریەکان زیادی کردوەوە باجوخەراج تادێت زیاد دەکرێت لەبەغداوە مانگانە برێك پارەدێت کەچێ بانکەکان پارەی تیدانییە وحوکمەتیش هیچ باکیان ،تەوای خەبەرو باسی داهاتو گشت سەروەتوسامانی ئەم وڵاتەیان بەردەستەو حزبەکانی بەشدار لە دەسەڵات وحوکمەت بەشی دەکەن و خەڵیکێش لەدورەوە سەیریان دەکا،جانەجارێك بەرپرسەکان لەمیدیاکانەوە هەمو گەندەڵیەکان ئاشکرادەکەن ودانی پێدادەنێن و یەکرتیش تۆمەتباردەکەن و واش خۆیان نیشان دەدەن کە ئەوەئەوان نین کەم تەرخەمن هەموهەوڵێ ئەوان بۆبەرژەوەندی باڵای خەڵکی کوردستانە .ئەم سینارۆیانەیان هیندە دوبارەن کە ئیتر خەڵك باوەریان پێناکات ،جاروباری لەسەرشاشەی تیڤیەکان یان لەتۆرەکۆمەڵاتیەکان دەنوسرێت (هات) سبەینێ لستی موچەی فڵانەمانگ ئاشکرادەکرێت بەڵام کاتێ خەڵك دەجێتە بانك دەڵێن بانك پارەی تیدانییە ،دنیا هیندە پێشکەوتووە کە لەزۆربەی وڵاتانی دنیا خەڵك لەرێگای سیستەمی ئەلیکترۆنیەوە موچەی پێدەدەرێ کەچی یەشتا لە کوردستان خانشینان لە سەرەی موچەدا گیان لەدەست دەدەن ، بۆیە تەنهارێگە لەبەردەم خەڵکی نارازی وکرێکارانی کوردستان رێکخراوبونو دیاری کردنی ئاسۆیەکی رۆشنە ئەم هەلومەرجە سەختە بەدیلەکەی گۆرینی ئەم سئتەمودەسەڵاتە نەبێت هیچ رێگەچارەو بەدیلێك چارسەری ناکات.

٨/ئایار/٢٠٢٢

 

Check Also

قوتی خەڵك لە ململانێی سیاسیدا!

موحسین کەریم ئەو هاوڵاتیانەی کوردستان کە مووچەو سەرچاوەی دابینکردنی ژیانیان لەلایەن حکومەتەوە دەستەبەردەکرێ، ماوەی ٦ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *