ڕاگەیاندنی کۆتایی هاتنی کۆنفڕانسی ئەندامانی ڕێکخستنەکانی سلێمانی

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
بەئامادەبوونی زۆرێنەی ئەندامان لە ڕێکخستنەکانی شاری سلێمانی و میوانانێک لەدۆستانی حزب و وەفدێکی مەکەتەبی سیاسی، ڕۆژی شەممە بەرامبەر بە ٢/ ٧/٢٠٢٢، کۆنفرانسی ئەندامان لە شاری سلێمانی سازدرا.
سەرەتای کۆنفڕانسەکە هاوڕێ جەمالی شێخ جەمیل بەوتەیەک پێشوازی لەمیوانانو ئەندامانی حزب کرد وبە تەئکید کردنەوە لەئامادەبوونی زۆرێنەی ئەندامان شەرعیەتی بەکۆنفڕانسەکەدا. پاشان بە سرودی ئەنتەرناسیونال و دەقیقەیەک ڕاوەستان بۆ ڕێزلێنان لەژیان و تێکۆشانی هەریەک لەهاوڕێیان سالاری ئاسنگەرو شێخ سدیق و سەرجەم گیانبەختکردوانی ڕێگای ئازادی وسۆشیالیزم دەرگای لەبەردەم کارەکانی کۆنفڕانسدا کردەوە و لیژنەیەکی بۆ بەڕێوەبردنی کۆنفرانس پێشنیارکرد.
لیژنەی بەڕێوەبەری کۆنفرانس کە پێکهاتبوو لەهاوڕێیان، نەغەدەعوسمان، جەمال شێخ جەمیل، محمەد عەبدوڵا، په‌یڕه‌وی بەڕێوەبردنی کۆبونەوەکان و دەستوری باسەکانیان پێشنیار کردو دوای قسەوباسکردن لەسەر بەندەکانی لەلایەن ئەندامانەوە پەسەند کرا. ئینجا ماوەدرا بە هاوڕێ خەسرەوسایە، بەنوێنەرایەتی مەکتەبی سیاسی قسەوباسێکی لەسەر دۆخی سیاسی ئێستای کوردستان و جێگاو ڕێگای حزب پێشکەشکرد. هاوڕێ خەسرەوسایە، لەوتەیەکەیدا جگە لەوەی باسی لە گرنگی ئەم کۆنفرانسە لە ژیانیسیاسی ئێستای حزبداکرد، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کەقەیرانی سیاسیو ئابوریو بنبەستێک کە دەسەڵاتدارێتی بۆرژوازی کورد تێیدا چەقیوە و لەبەرامبەردا ناڕەزایەتیەکی جەماوەری کرێکارانو خەڵكی زەحمەتکێشی کوردستانی بەخواستی وەلانانی دەسەڵاتەوەهێناوەتەمەیدانەوە وکۆمەڵگای کوردستانی لەبەردەم گۆڕانکاریەکی شۆڕشگێرانەدا ڕاگرتوە.ئەمەش جێگایەکی تایبەتی بەحزب وکۆمۆنیزمی کرێکاری بەخشیوە، کە وەک حزبێک له‌پێناو ئالۆگۆڕی شۆڕشگێڕانە ونزیک خستنەوەی چینی کرێکارو جەماوەری زەحمەتکێش لەدەسەڵات ڕۆڵبگێڕی و هەوڵبدات پێداویستیەکانی سەرخستنی خەباتی جەماوەری و دابینکردنی ڕابەریەکی شۆڕشگێڕانە بۆی لەئەستۆ بگرێ. لەم راستایەشدا هاوڕێ خەسرەو لەوتەکەیدا تەئکیدی کردوە کە ڕۆڵی داهاتوی کۆمیتەو ڕیکخستنەکانی حزب دەبێ وەک کۆمیتەیەکی کۆمۆنیستی ودەخاڵەتگەر لە مەسەلەکانی کۆمەڵگه‌ و ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕوی ژیانو گوزەرانی کرێکارانو مەحرومانی کۆمەڵگه‌ بۆتەوە دەربکەوێ و وەک هێزیکی شۆڕشگێڕ و کۆمۆنیست لەهەوڵی هوشیارکردنەوە و ڕێکخراوکردنی بەشەکانی خەڵکی ناڕازی کۆمەڵگه‌دابێت.
دواتر هاوڕێ محمەد عەبدوڵا ڕاپۆرتی چالاکیەکانی شەش مانگی کۆمیتەی سلێمانی پێشکەشکردو دوای قسەوباسی ئەندامانو میوانان لەسەر لایەنەکانی هەڵسوڕانی حزب، خاڵەبەهێزو لاوازەکان دەستنیشان کراو لەئەنجامدا کۆنفرانس جگەلەوەی کەڕاپۆرتی چالاکیەکانی بە شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی هەڵسەنگاند، هاوکات کۆمەڵێک بڕیاری لە ڕاستای پەرەدان بەکاری حزب لەشاری سلێمانیدا پەسەندکرد.
ئنجا هاوڕێ جەمالی شێخ جەمیل، لەبەڵگەنامەیەکدا سەرخەتی کارەکانی کۆمیتەی داهاتووی حزبی خوێنەدەوەو لە قسەوباسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد کە ڕۆڵی داهاتووی حزب دەبێ لەسلێمانی لەگەڵ ئەوەدا تێکەڵ ببێ بە ناڕەزایەتیەجەماوەریەکان و ڕابەرنی بۆلای خەباتێکی چینایەتی و سۆشیالسیتی، لەدژی دەسەڵات ڕاکێشێت، هاوکات دەبێ لەسەر بنەمای خەباتی کۆمۆنیستی لە شوێنیکاروژیانی کرێکاران و لەزانکۆ و گەڕەک و بەڕێوەبەڕایەتیەکانداو لەنێو گەنجان وژناندا، لەخەمی دامەزراندنی تەشکیلاتێکی کۆمۆنیستی و حزبیدا بێ و وەک بەدیلێکی شۆڕشگێڕانەو سۆشیالیستی دەرکەوێت.. کۆنفرانس بەدوای قسەوباسکردن لەسەر لایەنەکانی ئەم بەڵگەنامەیە، سه‌رئه‌نجام به‌ تێكڕای ده‌نگ وه‌ك سه‌رخه‌تی نه‌خشه‌ و كاری كۆمیته‌ی ئاینده‌ په‌سه‌ندی كرد. هاوكات چەند بڕیارێکی لە ڕاستای بەرینکردنەوەی مەیدانەکانی هەڵسوڕانی حزبدا پەسەند کرد.
دوایین بەشی کارەکانی کۆنفرانس هەڵبژاردنی کۆمیتەیەکی تازە بوو بۆ لەئەستۆگرتنی کارەکانی حزب.
بۆ ئەمەش ١٠ کەس لەکادرانی حزب خۆیان کاندیدکرد ولەپڕۆسەی دەنگداندا هەریەک لەهاوڕێیان جەمال شێخ جەمیل، محەمد عەبدوڵا، نەغەدە عوسمان، مەحمود حەلاق، شاباز مەحمود، کامەران لەتیف، خالید ئەیوب، بەئەندامانی کۆمیتەی سلێمانی هەڵبژێردران.
كۆنفڕانسی ئەندامان بەدوای چەندین کاتژمێر لەقسەوباس و ڕاگۆڕینەوەی ئامادەبووان بەسرودی ئەنتەرناسیونال کۆتایی هات.
شایانی باسە کۆمیتەی هەڵبژێردراوی کۆنفڕانسی ئەندامان لەیەکەمین کۆبونەوەی خۆیدا،
هەریەک لەهاوڕێیان محمودی حەلاق وشاباز مەحممود وەک بەرپرسی کۆمیتە و جێگرەکەی دیاری كرد.
٤/٧/٢٠٢٢

Check Also

له‌ ماریاوه‌ بۆ زه‌هرا و فه‌یرووز، ده‌سه‌ڵات به‌رپرسه‌ له‌ كوشتنی ژنان

سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی ١٧ ی نیسان و له‌ شیرینی خه‌ودا فه‌یرووزی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵان له‌لایه‌ن …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *