هەڵبژاردە

کوردستان لە کۆتایی دەورەیەکدا

رێبوار ئەحمەد کوردستان دوای زیاتر لە چارەکە سەدەیەک لە دابڕانی دیفاکتۆ لە عێراق، لە جەرگەی دۆخی سیاسی تازەدا و لە چوارچێوەی کێشمەکێشی سیاسی نێوان حزبەکانی کوردایەتی و دەوڵەتی مەرکەزیدا، خراوەتە سەر سکەی ڕاپێچبوونەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی قەومی عەرەبی و ئیسلامی عێراق. ئێستا لە ڕوانگەی خەڵکی کوردستانەوە ئەم پرسیارانە بەرجەستە بوون …

Read More »

سەبارەت بە دواگۆڕانکاریەکانی بارودۆخی سیاسی کوردستان

گفتوگۆی ئۆکتۆبەر لەگەڵ خەسرەو سایە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حزب سەبارەت بە دواگۆڕانکاریەکانی بارودۆخی سیاسی کوردستان      ئۆکتۆبەر: دۆخی سیاسی کوردستان بە دەورانێکی ئاڵۆزو ناڕۆشندا تێپەڕ دەبێت. چارەنوسی هەرێم و حکومەتی هەرێم دیار نیە چی بەسەر دێت. حزبەکانی دەسەڵاتدارو فەرمانڕەوا تووشی سەرەگێژە بوون و هەریەکەیان روویان لە لایەك و لە …

Read More »

گفتوگۆی بڵاوکراوەی ئۆکتۆبەر لەگەڵ ڕێبوار ئەحمەد

سەبارەت بە هێرشی سەربازی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا              ئۆکتۆبەر: دوای چەند ساڵ لە بارگرژیی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا سەرەنجام ڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگە ڕوسیا هێرشی سەربازی بۆسەر ئۆکرانیا دەست پێکرد. ئێوە پاشخان و هۆکاری ئەم جەنگە لەلایەن ڕوسیاوە بۆ چی دەگێڕنەوە؟ ئایا مەسەلەکە دەعوایەکی مێژووییە …

Read More »

بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق

گفتوگۆ لەگەڵ لەگەڵ خەسرەو سایە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی         ئۆکتۆبەر: ماوەیەک لەمەوبەر دادگای فیدراڵی عێراق بڕیارێکی سەبارەت بەنەوت و گازی هەرێمی کوردستان دەرکرد، کە لەناوەڕۆکدا لێسەندنەوەی هەقی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت و گازی لەلایەن حکومەتی هەولێرەوە، هەڵوەشاندۆتەوەو بەیەکجاری گێڕاویەتەوە بۆ ژێردەسەڵاتی حوکمەتی مەرکەزی.. بڕیارەکە لەگەڵ ئەوەدا کەپشت دەبەستێت …

Read More »

ناساندنی کتێبی: شۆڕشی ئۆکتۆبەر و مێژووی سەرهەڵدانی کۆمۆنیزم لە ڕوسیا

دەتوانن لە رێگای لینکەکانی خوارەوە لە فەیسبووکدا بینەری بن و گوێبیستی بن: کۆڕی ناساندنی کتێبی ( شۆڕشی ئۆکتۆبەر و مێژووی سەرهەڵدانی کۆمۆنیزم لە ڕوسیا)       مستەفا باهر      یەکەم      https://www.facebook.com/RadioPeshang2012/videos/355876409208765 ناساندنی کتێبی شۆڕشی ئۆکتۆبەر و مێژووی سەرهەڵدانی کۆمۆنیزم لە ڕوسیا      مستەفا باهیر     دووەم  …

Read More »

گفتوگۆ لەگەڵ خسرەو سایە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی سەبارەت بە بەرنامەی کارو ئاراستەی سیاسی کۆنگرەی پێنجەمی حزب

ئۆکتۆبەر: کۆنگرەی پێنجەمی حزب لە هەلومەرجێکی سیاسی هەستیاری کوردستان و ناوچەکەدا بەسترا. بارودۆی سیاسی عێراق وکوردستان بەبەراورد بە سەردەمی کۆنگرەی (٤)ی حزب ئاڵوگۆڕی زۆری بەسەردا هاتوە. بەتایبەتی پەیوەندی نێوان دەسەڵات و خەڵك چوەتە قۆناغێکی تەواو جیاوازەوە، بەجۆرێك کە بەرپرسانی دەسەڵاتداری هەرێم خۆشیان ناتوانن لەو راستیە چاوبپۆشن! ئایا تا چ ڕادەیەك …

Read More »

گفتوگۆی بڵاوکراوەی ئۆکتۆبەر لەگەڵ عوسمانی حاجی مارف، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان دەربارەی کۆنگرەی پێنجەمی حزب

ئۆکتۆبەر: لە ڕۆژانی ١٧ و ١٨ی ئەم مانگەدا کۆنگرەی پێنجەمی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەڕێوە چوو. وەکو بڕیاربوو دەبوایە دووساڵ لەمەوپێش کۆنگرە بگیرێت. هۆکاری دواکەوتنی کۆنگرە چی بوو؟ عوسمان حاجی مارف: کۆنگرە کە باڵاترین دەسەڵاتی حزبە لە باری ئوسوڵیەوە پێویستە دوو ساڵ جارێک بگیرێت، ئەوە دەزانین کە کۆنگرەی چوارەمی حزب …

Read More »

گۆشەیەکی پرشنگدار لە مێژووی چینی کرێکاری ئەمریکا

لەنوسینی: عامر سابیر پێشەکییەکی کورت و پێویست: لە ئۆکتۆبەری ساڵی 1929 دا سیستەمی سەرمایەداری لە ئاستی دنیادا تووشی داڕوخان و قەیرانێکی قوڵ بوو. کە لەبەر گەورەیی  داڕمانەکە و کارەساتبارە ترسناکەکانی بە (گرەیت دیپرێشن) ناسراوە. کە لە زمانی کوردیدا بە (گرانی گەورە) ناوبراوە. کە تیایدا لە وڵاتیکی وەک ئەمریکادا 25٪ی هیزی …

Read More »

بەشێک لە هەڵسوڕانەکانی بزوتنەوەی کۆمۆنیزمی کرێکاریی لە کوردستان لە ساڵەکانی رابردوودا…

ئایار و مارس و رێپێوانەکان لە وێنە و ڤیدیۆ بەشێک لە پۆستەرەکانی ۱ی ئایاری ۱۹۹۳ لە هەوڵێر گڵکەند – ١-  کۆمەڵێک وێنەی چالاکیەکانی ساڵەکانی ١٩٩٠ وتاری بەکر عوسمان (ئارام علی ) لە ۱ی ئایاری ۱۹۹۳ لە شاری هەولێر     بەشێک لە پۆستەرەکانی ۱ی ئایاری ۱۹۹۳ لە هەوڵێر گڵکەند – …

Read More »

 دەربارەی دیاردەی قاچاخچێتی حزبە دەسەڵاتدارەکان و یاریکردن بە ژیان و سەلامەتی خەڵکەوە…

عوسمانی حاجی مارف لە وەڵام بە پرسیارێکی ئۆکتۆبەردا… ئۆکتۆبەر: لە گفتوگۆیەکی تەلەفزیۆنیدا عەلی حەمە ساڵحی  ئەندام پەرلەمانی گۆڕان باسی لە دیاردەی قاچاخچێتی بەرپرسانی حکومەت و حزبەکانی کرد و هەروەها ئاماژەی بە مەترسی ئەو مەوادانە کرد کە قاچاخچێتیان پێوە دەکرێت لەسەر سەلامەتی تەندروستی هاوڵاتیانی کوردستان.  لە یەکێك لە قسەکانیدا ووتی کە …

Read More »