ڕاگەیاندن

بەیاننامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان دەربارەی شەڕو بارگرژیەکانی سوریا!

لەچەند رۆژی ڕابردوودا میلیشیا ئیسلامیەکانی “بەرەی رزگاری شام” و “سوپای نیشتمانی سوری”، لە پارێزگای ئیدلیب، هیرشێکی فراوان وکتوپڕیان دەست پێکردو ناوچەیەکی فراوانیان لە باکوڕی رۆژئاوای سوریا، خستەژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە، ئێستاش بەرەو ناوەراستی سوریا و دیمەشقی پایتەخت لەپێشرەویدان. بەمەش ئاگری جەولەیەکی تری شەرو ماڵویرانی، کوشتن وئاوارەیی بەکۆمەڵ، ڕوبەڕوی خەڵکی سوریا کراوەتەوە. …

Read More »

هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق و دووڕوویی ناسیۆنالیزمی کورد!

هەڕەشەکانی ئەم دواییانەی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق بە پاساوی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران، یەکێکه‌ لە ئاماژەکانی توندبوونەوەی فەزای جەنگ و میلیتاریزمێک کە حکومەتە فاشیستەکەی ناتانیاهۆ، بەپشتیوانی ئەمریکا و دەوڵەتانی ڕۆژئاوا، بۆ گەیشتن بە ئامانجە سیاسی و سەربازیەکانی، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆمەڵگه‌ی عیراقی له‌به‌رده‌م ڕاكێشان بۆ ناو شەڕێکی ماڵوێرانکەر داناوە. …

Read More »

بانگەواز بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بەکۆمەڵکوژی ئیسرائیل لە فەلەستین، ٢٩ی نۆڤێمبەر

بۆ چینی کرێکار و ڕێکخراو و دامەزراوە کرێکارییەکان بۆ خەڵکی ئازادیخواز و ئاشتیخوازی بەرگریکار لەخەڵکی فەلەستین. لە ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا، کوشتنی خەڵکی بێبەشی فەلەستین، بەتایبەتی لە کەرتی غەززە، بە نوێترین چەکی سەردەم و کوشتنی بەکۆمەڵ لە زەوی و ئاسمانەوە، لەلایەن حکومەتی فاشیستی ئیسرائیله‌وه‌، بەهاوکاریو پشتیوانی هەمەلایەنەی ئەمریکا و …

Read More »

کۆتاییهێنان بە توندوتیژی لەدژی ژنان، کاری چینی کرێکار و بزوتنەوەی یەکسانیخوازییە!

٢٥ی نۆڤێمبەر ڕۆژی جیهانی ڕاوەستانەوەیە بەرامبەر بە توندوتیژی لەدژی ژنان. بەم بۆنەیەوە هەموو ساڵێک لەلایەن ڕێکخراوەکانی ژنان، دەوڵەتان و دامەزراوە جیهانیەکانەوە، جارێکی تر پرسی ژنان و ئەو توندوتیژی و جیاکاریەی ڕووبەڕووییان بۆتەوە، دەکەنە جێگای باسی میدیاکان و ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆر. بەڵام خودی ئەم ڕۆژە بەڵگەیەکی ئاشکرایە کە ژنان لەسایەی سیستمی …

Read More »

پلینۆمی (٣٠) کۆمیتەی ناوەندی کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا

ڕۆژانی ١و٢ ی تشرینی دووەم/ نۆڤەمبەری ٢٠٢٤ کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بە ئامادەبوونی زۆربەی ئەندامانی و هاوڕێ سەمیر عادل سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و بەشداری چەند میوان پلینۆمی (٣٠)یەمی خۆی بەست. سەرەتا پلینۆم بە سرودی ئینتەرناسیۆناڵ و خولەکێك بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە یادی سەرجەم گیانبەختکردوانی …

Read More »

ژمارە ١٦ی گۆڤاری دیدگای سۆشیالسیتی کەوتەبەردیدی خوێنەرانەوە

دیدگای سۆشیالیستی گۆڤارێکی سیاسی فکریە، حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان دەریدەکات ژماره  ١٦/ خولی نوێ / ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ سەرنوسەر: جەمال موحسین ئەم ژمارەیەی گۆڤاری دیدگای سۆشیالسیتی چەندیدن بابەتی لەخۆ گرتووە: كوردستان له‌ كۆتایی ده‌وره‌یه‌كدا، حیزبی سیاسی و ئاڕاسته‌ و ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانمان، مۆدێلی نوێی گه‌شه‌پێدان له‌ عێراق، ڕیزی سه‌ربه‌خۆی چینایه‌تی و كاری هاوبه‌ش، مه‌نسور …

Read More »

هەڵبژاردن تەواو ،بەڵام خواست و ناڕەزایەتیەکانی جەماوەر بۆ نان و کار و مەعیشەت و ئازادی هەر باقیە!

بەدوای کەمپینێکی سێ هەفتەیی لە بەخشینەوەی بەڵێنی درۆ و خستنەگەڕی دەزگای میدیای حزبەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن بۆ گێژکردنی جەماوەر و ڕاکێشانیان بۆ بەردەم سندوقەکانی دەنگدان، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکەی ڕاگەیاند. لەم کەرنه‌ڤاڵی گێژکردن و بەخشینەوەی بەلێنی درۆیەدا، پارتی بە دروشمی چاکسازی و باشکردنی دۆخی ئابوری و ئاوەدانکردنەوەی کوردستان …

Read More »