کاتژمێر ١٠ ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٠٢-٠١-٢٠١٧ بەشێک لە دانیشتوانی شارۆچکەی چەمچەماڵ لە بەرامبەر نەبونی کارەبا وکەمبونەوەی ڕێژەکەی، لەبەردەم وێستگەی کارەبای گازی سلێمانی لەچەمچەماڵ، خۆپیشاندانێکیان سازکرد، خۆپیشاندەران داوای دابینکردن وباشترکردنی ڕێژەی سەعاتەکانی کارەبایەن دەکرد، بەڵام لە ناکاو لەلایەن هێزێکی چەکداری ئەمنی کە زۆربەیان، بەرگی ڕەشیان پۆشی بوو، بەشێوەیەکی دڕندانە پەلاماردەدرێن. …
Read More »ژماره ٥ ی گۆڤاری دیدگای سۆشیالیستی كهوته بهر دیدهی خوێنهرانەوە!
دیدگای سۆشیالیستی” گۆڤارێکی سیاسی فکریە، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان دەری دەکات. ئەم ژمارەیەی گۆڤاری دیددگای سۆشیالیستی چەندین بابەتی فکری وسیاسی جۆراو جۆری لەخۆ گرتووە لەوانە: ناڕهزایهتیهكانی كوردستان: ئاسۆ و ئامانجهكانی، پێویستی ڕووخاندنی دەسەڵاتی بۆرژوازی قەومی، دەربارەی شهڕی موسڵ، پڕۆگرامی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان چیمان پێدەڵێت؟، فیمینیستی ڕۆشنگهری چی پێیه بۆ ژنانی …
Read More »رژێمی جمهوری ئیسلامی ئێران بەرپرسە لەکردەوە تیرۆریستیەکەی بارەگای حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
دوێنی سێشەممە رێکەوتی ٢١-١٢-٢٠١٦ لەبەردەم بارەگای حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیك شاری کۆیە، دوو تەقینەوە رویداو لەئاکامدا لانی کەم (٧) کەس کوژران و (١٢) کەسیش بریندابوون کە برینی هەندێکیان سەختە.تەقینەوەکە لەکاتێکدا بوە کە مەکتەبی سیاسی حزبی دیموکرات یادی رۆژی لەدایكبوونی سەرۆکی پشوتری حزبەکە( عبدالرحمن قاسملۆ) ی کردۆتەوە.دوای تەقینەوەی یەکەم …
Read More »وێرانکردن و کوشتاری بە کۆمەڵی خەڵکی حەلەب تاوانێکی نەبەخشراوە!
ئەم جهنگە پرکارەسات و وێرانکاریەی لە حهڵهبدا بەڕێوەدەچێت، درێژهی هەمان جهنگی پێنچ ساڵهی هێزه ئیمپریالیستی و ناوچهییهکان و تیرۆریزمی ئیسلامیە لە سوریا کە بهشێوهیهکی تراژیدی تر و خوێناویترو ژیانی خەڵکی ئەو شارە دەهاڕێت. کوشتارو وهحشیگهریهک که بەسەر ژیانی خەڵکی ئەم شارهدا سەپێنراوە ئاکامی راستەوخۆی پێداگری هەموو بەرەکانی جەنگەکەیە لەسەر سەرخستنی …
Read More »پەیامی هەردوو حزبی کۆمۆنستی کرێکاریی عێراق و کوردستان بۆ کرێکاران و خەڵکی ئازادیخوازو ئینساندۆست
سەبارەت بەکارەساتەکانی دوای شەڕی موسڵ..! شەڕێکی کۆنەپەرستانەی خوێناوی مەترسیدار کە به ناوی رزگارکردنی موسڵەوە هەڵگیرساوە، دانیشتوانی ئەو شارەی لەناو دۆزەخ و چارەنوسێکی تاریک و بێ دەربازبوندا راگرتووە. دەوڵەتی ئەمریکا و هاوپەیمانانی له ناوچەکەدا به ناوی شەڕ لە پێناو ئازادکرنی موسڵ له ژێر دەستی داعش، خەریکن چەواشەکاری دەکەن و خۆڵ دەکەنه …
Read More »پەیامێک بۆ ئینساندۆستان و ئازادیخوازان و رێکخراوو یەکێتیە کرێکاریەکان و رێکخراوەکانی بەرگری لە مافی مرۆڤ له جیهان!
شەرێکی کۆنەپەرستانه کە به ناوی “ئازادی موسڵ”وە بەرپا بوه، لەراستیدا نەخەڵکی موسڵ به مانای واقیعی ئازاد دەکات ونه تیرۆریزمی ئیسلامی لەبەین دەبات، بەڵکو ئەم شەڕە بە دەورو پشتیوانی تیرۆریزمی دەوڵەتانی کۆنەپهرستی جیهانی بەرێوە دەچێت. شەری موسڵ بێجگه له وێرانکردنی ئەم شاره و کوشتنی به کۆمەڵی ژنان و پیاوان ومنداڵان و بەساڵاچوان مانایەکی تری …
Read More »هێرش و پەلاماری هێزە ئەمنیەکانی یەکێتی بۆسەر خۆپیشاندەرانی سلێمانی مەحکومە!
ئەمڕۆ ١/١٢//٢٠١٦ هێزێکی زۆری ئەمنی کە لەبەردەم پەروەردەی رۆژاوادا بڵاوەیان پێکرابوو، بە سوکایەتی و جنێودان و رشتنی گازی فرمێسكرێژ و کێبڵی کارەبا هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندانی مامۆستایان و ئەو فەرمانبەرو هاوڵاتیانەی بۆ پشتیوانی لە مامۆستایان و بۆدەربڕینی ناڕەزایەتی دژی بڕینی مووچەو بریسکردن و هەژارکردنیان بە خۆپیشاندانەکەوە پەیوەست دەبوون. دەیان کەسیان …
Read More »بانگهوازێک بۆ ئازادیخوازان و لایەنگرانی دەنگی ئازاد لەناو رەوەندی کوردی
با لەدژی پەلاماری یەکێتی نیشتمانی و هاوپەیمانەکانی بۆسەر خۆپیشاندەرانی سلێمانی بوەستینەوە ئهمڕۆ لهدرێژهی ههڕهشهو گواستنهوهو دهستگیرکردن و سهیارهسوتاندنی هەڵسوڕاوانی ناڕەزایەتیەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران و توێژە ناڕازیەکانی کوردستان، هێرش کرایە سەر خۆپیشاندانی مامۆستایان و خەڵك لەشاری سلێمانی. سەرەتا ناوچەی نزیك خۆپیشاندانەکەیان بەهێزە ئەمنی و سەرکوتگەرەکان میلیتاریزه کردو دواتر هەوڵیان دا بەلێدان …
Read More »بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ئەرکی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان و پیاوانە!
ڕۆژی ٢٥ ی نۆڤهمبەر هەموو ساڵێک، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژییە، توندوتیژی دژی ژنان و کچان. لە دنیایەکدا کە نەک تەنها سوکایەتی و توندوتیژی، بەڵکو جەنگ و کوشتارو تیرۆر بۆتە سیمایەکی دڵهەژێنی کۆمەڵگای ئینسانی، توندوتیژی دژ بەمناڵان و بەتایبەتیش دژ بەژنان بۆتە سیماو دیاردەیەکی سەرسامهێنەری کۆمەڵگا. لەناو دڵی قوربانیانی جەنگ و …
Read More »جیاکردنەوەی ڕیزی سەربەخۆی ناڕەزایەتیەکان لەسیاسەت و کارکردی حزبە قەومی و ئیسیلامیەکان، بنەمای ڕاوەستاوی و پێشڕەوی جوڵانەوەکەمانە!
جەماوەری ناڕازی کوردستان! فەرمانبەران، مامۆستایان، کرێکاران! خۆپێشاندان و ناڕەزایەتیەکانی ڕۆژی شەممە ١٩ ی نۆڤەمبەر، سەرەڕای بەرهەقەبوون وبەرجەستەکردنەوەی بەرچاوڕۆشنیەکی زیاتر، بەڵام جارێکیتر تابلۆیەکی لێڵ و ناڕۆشنی لەنیوان “دۆستانی درۆینەی خەڵك” و ڕیزی سەربەخۆ و چیانیەتی ناڕەزایەتیەکاندا، نمایش کردەوە. دەرکەوتنی ئەندام پەرلەمانی حزبەکان و کاربەدەستانی دەسەڵاتە خۆجێیەکان لەخۆپیشاندانەکاندا وخۆکردنیان بەنوێنەر و دەمڕاستی …
Read More »
hkkurdistan.org