بەیاننامەکان!

پشتیوانیکردنی لە ڕاوەستانی خەڵکی ئازادیخوازی مەریوان دەکەین دژی سەلەفیەکان!…

چەند ڕۆژ لەمەوبەر  لەشاری مەریوان، ژمارەیەك لە چەقۆکێشانی ئیسلامی سەلەفی، هەوڵیانداوە داعش ئاسا کەسێک بەچەقۆ بەبەرچاوی خەڵکەوە سەرببڕن، بەڵام خەڵکی ئامادەبووی ڕووداوەکە دێنەدەست و دوای ڕاوەستانەوەو پەلاماربردنیان بۆ سەر سەلەفیەکان کەسەکە ڕزگاردەکەن. بەدوای ئەم شکستەدا سەلەفیە ئیسلامیەکان، بە چەقۆ و قەمە هێرش دەکەنە سەر گەڕەکی دارسێران لە شاری مەریوانی کوردستانی ئێران …

Read More »

بڕیاری دادگای پیاچونەوەی هەریم سیاسیە نەك یاسایی!…

رۆژی ٢٨ی ٤ی ٢٠٢١ دادگای پیاچونەوەی گشتی هەرێم، بڕیاری ژمارە ٤٦٨ی دەرکرد کە تایبەت بوو بە پیاچونەوە بە بڕیاری دادگای تاوانەکانی هەولێر/ ٢ دا دەربارەی سزادانی هەڵسوڕاوانی سیاسی و مەدەنی بادینان بەناوەکانی ( شیروان ئەمین، شڤان سعید، ئەیاز کەرەم، هاریوان عیسی و گوهدار محمد  امین). پەسەندکردنی بڕیاری دادگای تاوانەکانی هەولێر …

Read More »

بەیاننامەی یەکی ئایاری رۆژی جیهانی چینی کرێکار لە رێکخراوی دەرەوەی حزب بەزمانەکانی: کوری، ئینگلیزی، ئەڵمانی و نەرویجی …

بەزمانی کوردی : ئەم جیهانە ئاوەژووە دەبێ لەسەر پێی خۆی دابنرێتەوە! پیرۆزە یەکی ئایار ڕۆژی یەکیتی و هاوپشتی چینی کریکار نیزامی سەرمایەداری سەرچاوەی مانەوەی هەموو ئەو بەدبەختی و کۆیرەوریانەیە کە بەرۆکی بە ئینسانی ئەمڕۆ گرتووە، هەژاری و بێکاری و بێبەشی، جیاکاری و نایەکسانی، ئیستیبداد و سەرکوتی سیاسی، جەنگ وکاولکاری، نەزانی …

Read More »

بەیاننامەی یەکی ئایاری رێکخراوی دەرەوەی حزب بە زمانی ئینگلیزی…

ئەم جیهانە ئاوەژووە دەبێ لەسەر پێی خۆی دابنرێتەوە! پیرۆزە یەکی ئایار رۆژی یەکیتی وهاوپشتی چینی کریکار This Reverse World must be Turned Right Side Up Happy May Day, the day of unity and solidarity of the working class The capitalist system is the source of all the miseries facing humanity: …

Read More »

کەسوکاری ئەنفالکراوەکان بێدەنگ مەکەن، مستەشارەکان رادەستی دادگا بکەن! …

سەباح نەجمەدین، یەکێك لە کەسوکاری ئەنفالکراوەکان، کە لەبنەماڵەکەی تەنها خۆی رزگاری بووە، لە ساڵیادی کارەساتی ئەنفالی گەرمیاندا ڕەخنەی لە بەرپرسانی حزبی و دەسەڵاتدارانی هەرێم گرت کە تەنها نان لەم کارەساتە دەخۆن و هیچ ئاوڕێکیان لە کەسوکاری ئەنفالکراوەکان و لە کەیسی ئەنفال نەداوەتەوە دوای ئەم ڕاگەیاندنەی ناوبراو، جەبار عومەر، بەڕێوەبەری گشتی …

Read More »

وەڵانانی ئەم دەسەڵاتە پێشمەرجی کۆتاییهێنانە بە ستەمکێشی ژنان و بەدیهێنانی ئازادی و یەکسانی! …

بەیاننامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەبۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانەوە … ٨ ی مارس ڕۆژی خه‌باتی نێونەتەوەیی ژنان و پیاوانی یەکسانیخوازە  دژی نایه‌كسانی و ستەم و چەوساندنەوە دژ بە ژنان، دژی کۆیلەکردن و زەوتکردنی ئازادیەکان و پێشێلکردنی مافە ئینسانیەکانی ژنان. ڕۆژی وه‌ستانه‌وه‌یه‌‌ دژ به‌ هه‌لومه‌رجێك کە ژنان لە پێگەیەکی …

Read More »

ئەم شانۆگەریە پووچەی دادگاکەتان  ترسە لە راپەڕینی جەماوەر! …

به‌یاننامه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان …. ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێکەوتی‌ ١٦/٢/٢٠٢١ دادگای پارتی لەهەولێر بڕیاری سزای شه‌ش ساڵ زیندانیكردنی‌ به‌سه‌ر پۆلێک لە کەسانی ڕۆژنامه‌نوس ‌و هەڵسوڕاوی سیاسی ناوچەی بادینان و هەولێر بەناوەکانی؛ ” شێروان شێروانی، گۆهدار زێباری، شڤان سەعید، ئەیاز کەرەم ‌و هاریوان عیسا، بەتۆمەتی ” تێکدانی ئاسایشی هەرێم” دەرکرد. ئەم …

Read More »

سەرکوت و کوشتار هیچ دادتان نادات کۆتایی ئەم دەسەڵات و سیستەمە بڕیاری خەڵكی ناڕازیە …

بەدوای ئەوەدا کە دەسەڵاتدارانی کوردستان هەوڵیاندا لەڕێگای گازی فرمێسکڕیژو گولـه‌ی پلاستیکیەوە،  بەدوای ئازاردان و بریندارکردنی دەیان کەس و کوشتاری ژماریەک لە خۆپیشاندەرانی شاری سلێمانی بۆ ئەوەی ڕقوتوڕەیی جەماوەری ناڕازی دامرکێننەوە، بەڵام بەپێچەوانەوە‌ ئەم کردەوە سەرکوتگەرانەیەی دەسەڵات فوی بە پشکۆی ئاگری خرۆشاوی خەڵكی توڕەو ناڕازیدا کردو خوپیشاندان و هاتنەمیدانی جەماوەری بەشێکی …

Read More »

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی جەماوەری بەشمەینەت ڕەوایە! …

جارێکیتر ناوەندی شاری سلێمانی ناڕەزایەتی جەماوەری بەخۆوەگرت. جەماوەرێک کە لەتاو هەژاری و بێکاری و بێموچەیی و نەبونی خزمەتگوزاری و دەردوبەڵای کۆرۆنا و لە دژی ئەو جیاکاریە چینایەتی و ناعەدالەتیەی ساڵەهای ساڵە بەرەوڕویان بۆتەوە، ڕژانە نێو شەقامەوەو توڕەیی و نەفرەتیان بەڕووی دەسەڵاتداراندا، باراند. دەسەڵادارانێک کە نەک هەر تۆڕی کۆمپانیاکانی نەوت و …

Read More »

بەیاننامەی ڕێكخستنی هه‌ولێر حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان سەبارەت: …

سەرچاوە و هۆکاری تاوانەکان هاوڵاتی نییە حکومەت و دەسەڵاتدارانە!  ڕووداوەکانی دوو سێ مانگی ڕابردووی ناوشاری هەولێر، لەشێوەی هەڵکوتانە سەر دەرمانخانەو دوکان و بازاڕی خەڵک تا هەواڵەکانی دزی و دەستگیرکردنی باندی فرۆشتنی مادەی هۆشبەر، تا  کوشتن بەچەقۆ و ڕاکێشانی چەک و تەقەکردن لەنێوەندی شاردا،  تا هەڵخەڵەتاندنی هاوڵاتیان و کۆکردنەوەی پارە و …

Read More »