بەیاننامەکان!

سەبارەت بە کوشتنی خامەنەیی لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە

٢٨ ی مانگی شوبات، لە بۆردومانێکی ئاسمانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا بۆسەر تارانی پایتەختی ئیران، عەلی خامەنەیی ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، لەگەڵ ژمارەیەک لە گەورە بەرپرسانی تر کوژران. کوژرانی خامەنەیی کە زیاتر لە چەند دەهەیە لە هەرەمی دەسەڵاتدارێتی ئێراندا ڕاوەستاوە و تەواوی بڕیاری سیاسی لەدەستدابووە، وەرچەرخانێکی گەورەیە لەسەر ئاستی سیاسی ناوخۆی …

Read More »

هێزکۆکردنەوە و هەڕەشەکانی ئەمریکا دژی ئێران، تەواوی ناوچەکە ڕووبەڕووی جەنگێکی وێرانکەر دەکاتەوە!

کەشوهەوای ئەو شەڕەی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دەوری ئێران خولقاندویانە، ناوچەکەیان لەبەردەم دڵەڕاوکێ و مەترسی هەڵگیرسانی شەڕێکی گەورەی وێرانکەر و کوشتاری بەکۆمەڵدا ڕاگرتووە. چڕبوونەوەی دەنگۆی شەڕ و مەترسیەکان، لە ئەگەری قوڵبوونەوەی ئەم شەڕەدا، جگە لەوەی کاریگەری جدی لەسەر لەباربردن و پەراوێزخستنی خەباتی چینی کریکار و جەماوەری زەحمەتکێش بۆ ڕوخانی کۆماری …

Read More »

هەشتی مارس رەمزی خەباتە بۆ یەکسانی هەمەلایەنەی ژنان و پیاوان!

بەیاننامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەبۆنەی ٨ی مارسەوە سیستمی سەرمایەداری، نەك ستەم و نایەکسانی دژ بە ژنان لەنێونەبردووە، بەڵکو بە قێزەونترین شێوە هێشتویەتیەوە و پارێزگاری لێدەکات. هێشتنەوەی ستەم و بێمافکردنی ژنان یەکێكە لە کۆڵەکەکانی ڕاگرتنی پایەکانی دەسەڵاتی چینی بۆرژوازی و سیستمەکەی لەئاستی دنیادا. جیاکاری و بەرتەسکردنەوەی دەرفەتی کارکردن بۆ ژنان، …

Read More »

پەیامی هاوخەمی بەبۆنەی مەرگی مامۆستا بەهزاد موحسین، چالاکوانی دیار و ناڕازی شاری هەولێرەوە

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، دوێنێ بەهزاد موحسین، مامۆستای زانکۆ و کەسایەتیەکی ناڕازی و هەڵسوڕاوی دیاری شاری هەولێر، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا. مامۆستا بەهزاد دەنگێکی ناڕازی و دلێری شار بوو دژ بە نادادی و گەندەڵی و بێمافیەکانی کە بە سەر خەڵکی کرێکار و کەمدەرامەتدا لەلایەن دەسەڵاتەوە سەپێنراوە. لە هەر …

Read More »

پێویستە دەستبەجێ پەلامار و پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی خەڵکی کورد لە سوریا ڕابگیرێ

 هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئەلشەرع لە دوێنێوە، بە پشتیوانی سەربازی تورکیا و بە پشتیوانی ئەمریکا و ئیسرائیل و ژمارەیەك دەوڵەتی عەرەبی ناوچەکە، هێرشێکی فراوانیان بۆ سەر ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی هەسەدە لە کوردستانی سوریا دەست پێکردووە. وەزارەتی بەرگری سوریا لەڕێگای ڕاگەیاندنی فەرمیەوە فتوای پاکسازی و کوشتاری خەڵکی ئەو ناوچانەی ڕاگەیاندووە. ئامانجی ڕاستەوخۆی حکومەتی …

Read More »

دەبێ سنورێك بۆ سوکایەتی بە ژنان دابنرێت!

ناڕەزایەتی و وەستانەوەی جەماوەری پێشکەوتنخواز و لایەنگرانی مافەکانی ژنان بەرامبەر سوکایەتیکردن بە ژنان، لەلایەن مەلاو لایەنە ئیسلامیەکانەوە، ئاماژەیەکی بەهێزە بەوەی کە کۆمەڵگای کوردستان، سەرباری موجامەلەی هەردوو حزبی دەسەڵاتداری بۆرژوا-ناسیۆنالیستی یەکێتی و پارتی بۆیان و تەرخانکردنی میدیاکانیان بۆ پەخشکردنەوەی قێزەونترین بۆچوون و ڕوانگەی دژە دژن، ئەو ناڕەزایەتیانە ئامادەن ڕووبەڕووی ئەو هێرشە …

Read More »

هەردوو حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و کوردستان هاودەنگی و پشتیوانی خۆیان بۆ ناڕەزایەتییە کرێکاری و جەماوەریەکان لەئێران ڕادەگەیەنن.

ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئێران، پێینایە ڕۆژی شەشەمی خۆیەوە، ئەم ناڕەزایەتییانە کەتەعبیرە لەتوڕەیی وبێزاری فراوانی جەماوەر بەرامبەر بەبەرینبونەوەی بازنەی هەژاری و نەداری ونەمانی ئاسایشی خۆراکی وبژێوی و گرانبونی نرخی کاڵاکان و هەڵکشانی ڕێژەی هەڵاوسان و دابەزینی بەرچاوی بەهای تمەن بۆ ئاستێکی بێوێنە، کەبووەتە مایەی مەحرومیەتی گشتی بۆ خەڵک، وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی بەربڵاو …

Read More »

چەتەگەری و تیرۆریزمی دەوڵەتی ئەمریکا

بەیاننامەی هەردوو حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق وکوردستان سەبارەت بە ڕووداوەکانی ڤەنزوێلا بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٣ی کانونی دووەم/ جەنیوەری، دوای چەندین مانگ هەڕەشە و گەمارۆی سەربازی و لەژێر پاساوی تیرۆر و بازرگانی بە مادەی هۆشبەرەوە بۆ ناو ئەمریکا، دەوڵەتی ئیمپریالیستی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی سەرۆکە بەڵتەجی و چەتە و مافیاکەی، ترامپ، لە کردەوەیەکی مافیا …

Read More »

کارە تیرۆریستییەکەی شاری سیدنی مەحکوم دەکەین

ئێوارەی دوێنێ یەکشەمە 14/12/2025 دوو تیرۆریستی ئیسلامی(کە باوک و کوڕێک بوون) بەشێوەی هەڕەمەکی بە چەکی ئۆتۆماتیك، لە گەڕەکی بۆندای شاری سیدنی تەقەیان لە کۆبونەوەیەکی هاوڵاتیانی پەیڕەوی ئاینی جوو کرد کە بە بۆنەی چەژنی (هانوکە)ەوە سازیان کردبوو. کە لە ئەنجامدا ١٦ کەس کوژرا و ٣٨ کەسیش بریندار بوون. لەنێو کوژراوەکاندا مناڵێك …

Read More »

پەیامی هاودڵی سەبارەت بە مەرگی ئازاد خەوانچەزەر، هەڵسوڕاوی کرێکاری و کۆمۆنیستی

ڕۆژی ١٩ ی دیسێمبەر، ئازاد خەوانچەزەر، هەڵسوڕاوی کۆمۆنیستی و کرێکاری لە شاری مەریوان، دوای چەند ساڵ لە نەخۆشی شێرپەنجە، دڵی لە لێدان کەوت. ئازاد خەوانچەزەر، کەسێکی ناسراو و خۆشەویستی ناو جەماوەری کرێکار و خەڵکی بێبەش و هەژار بوو. ئەو هەمیشە دەنگی جەسورانەی خەڵکی بێدەرەتان بوو لە دژی هەژاری، دەنگی ڕەسای …

Read More »