تیرۆریستی ئیسلامی هاوشێوەی فاشیستەکان، مەترسیە بۆ سەر کۆمەڵگە.

بەیاننامەی کۆمیتەی ئەڵمانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان، سەبارەت بە کردەوە تیرۆریستیکەی شاری بەرلین.

ئێوارەی شەممە ڕێکەوتی ٢٥ی تەموز کاتژمێر ١٠ی شەو ، لەکاتی ئاهەنگێرانی هاوڕەگەزخوازان بەبۆنەی کەرنەڤاڵی( CSD) لە شاری بەرلین، تیرۆریستێکی ئیسلامی بە ناوی( عەبدول بەڵوت) لە ڕێگەی بەکارهێنانی پاسێکی بچوکەوە، بە خێراییەکی توند و کوێرانە، خۆی دەکات بەناو بەشێك لە بەشداربوانی ئەم کەرنەڤالە، لە ئەنجامی ئەم هێرشە دڕندانەیەدا ٢٩ کەس برینداربون و ئافرەتێکیش گیانی لەدەستدا.بۆ رۆژی پاشتر، لە رووبەروبەروبونەوەیەکدا لەگەڵ هێزەکانی پۆلیس، ئەم تیرۆریستە گیانی لەدەستدا.

چەند بارەبونەوەی ئەم کردەوە تیرۆریستیانە لەلایەن لایەنگرانی ئیسلامی سیاسی ، بەتایبەت لەم چەند ساڵەی دواییدا، ئاماژەیەکە بۆ پەرەسەندنی ئەم دیاردەیە.دەرهاویشتەکانی ئەم پەرەسەندنە هاوشێوەی هاتنە مەیدانی رەوتە فاشیست و نازیستەکانە لە ئەڵمانیا، جێگای مەترسین چونکە ئەم دوو ڕەوتە ( نازیست ورەگەزپەرستەکان و ئیسلامی سیاسی) ، لە سەر بروەدان بە ڕق و کینە و دووبەرەکی ودژبە ئازادیەکان لە نێو کۆمەڵگەدا کار دەکەن.

ئەمانە وەك نوێنەرانی ڕەوتە کۆنەپەرستەکانی بۆرجوازی و سەرمایەداران ، دژ بە بزوتنەوەی ئینساندۆستی ویەکسانیخوازین وپیکەوژیانن لە کۆمەڵگەدا و دەیانەوێت بەم سیاسەتە کۆنەپەرست و داڕزیوە، ڕیزەکانی چینی کرێکار و ئازادیخوازان لەیەك داببڕن وپەرتەوازەیان بکەن.

هاوکاتی سازشی حکومەتە جۆراوجۆرەکانی بۆرجوازی ئەڵمانیا، لەگەڵ باڵەکانی ئیسلامی سیاسی هێندەی دیکە، زەمینەی خۆشکردوە بۆ دەرکەوتنی ئەم هێزە کۆنەپەرستە.

ئێمە لە کۆمیتەی ئەڵمانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان، وێرای هاوخەمی خۆمان لەگەڵ کەس و کاری قوربانیەکان وبەئومیدی زوو باشبونەوەی باری تەندروسی بریندارەکان، هاوکات بەتوندی سەرکۆنەی ئەم کارە دڕندەیە دەکەین.خەلکی ئازادیخوازو مرۆڤدۆست و بزوتنەوەی کرێکاری لەئەڵمانیا و ئەوروپا ئەمرۆ لە هەر کاتێکی زیاتر پێویستیان بە هاوپشتی و پتەوکردنی سەنگەرەکانی خەباتی چینایەتی خۆیان هەیە، لە پێناو برەودان بە بزوتنەوەی یەکسانیخوازی و ئینساندۆستی لە کۆمەلگەدا.
٢٧/٧/٢٠٢٦

About wp_kurdistan

Check Also

هاورێ مستەفا یونسی جیهێشتین!

بە دڵێکی پڕ لە خەم و پەژارەی قووڵەوە، دۆێنی ئیوارە ٤ی ئەیلولی ٢٠٢٦ هاورێ مستەفا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *