پلنیۆمی ٣٣ی کۆمیتەی ناوەندی حزب سەرکەوتوانە کۆتایی هات!

ڕۆژانی ١١ و ١٢ی ئەیلول/ سێپیتێمبەری ٢٠٢٦ کۆمیتەی ناوەندی حزب، بە بەشداری زۆربەی ئەندامانی و بە ئامادەبوونی شاندێك لە ڕابەرایەتی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق کە پێکهاتبوو لە هاوڕێیان نادیە مەحمود، عەمار شەریف و خەلیل ئیبراهیم، پلینۆمی ئاسایی خۆی لە شاری سلێمانی سازدا.

سەرەتا پلینۆم بە سرودی ئینتەرناسیۆناڵ و خولەکێك وەستان بۆ رێزگرتن لە یادی هاوڕێیانی گیانبەختکردووی ڕێگای ئازادی و سۆشیالیزم و هاوڕێیان جەلیل شاباز و مستەفا یونسی کادرانی حزبدەستی پێکرد. دوای ئەوە هاوڕێ عوسمانی حاجی مارف سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی وتاری کردنەوەی پلینۆمی پێشکەش کرد. هاوڕێ عوسمان لە وتەکەیدا ئاماژەی بەو دۆخە سیاسیە هەستیارەی ناوچەکەو کوردستان کرد کە پلینۆمی تێدا دەبەسترێ.لەلایەکەوە دۆخی نەشەڕ نە ئاشتی نێوان ئەمریکا و ئێران کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر دۆخی سیاسی عێراق و کوردستان هەیە، لەلایەکی ترەوە بنبەستی سیاسی ئەحزابی کوردایەتی و دەسەڵاتی داسەپاوی بنەماڵەیی کە کۆمەڵگەی کوردستانی نوقمی ستەم و نەهامەتی و بێدەرەتانی کردوە.  چاوەڕوانی لە پلینۆم ئەوەیە ئاسۆیەکی سیاسی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دۆخە سەختە و پەرەدان بە خەباتی جەماوەری و کرێکاری بخاتەڕوو.

دوای وتارەکەی هاوڕێ عوسمان، بەرنامەی کاری پلینۆم دەستی پێکردو بابەتی یەکەمی بەرنامەکە بریتی بوو لە ڕاپۆرتی مەکتەبی سیاسی و ئۆرگانە سەرەکیەکانی حزب لە نێوان پلینۆمی ٣٢ و پلینۆمی ٣٣ی کۆمیتەی ناوەندیدا. لەم بەشەدا بە وردی قسە لەسەر کار و هەڵسوڕانی ئەم برگەیە و خاڵە بەهێز و لاوازەکانی کاری ئۆرگانەکانی حزبکرا. پلینۆم پێداگریتوندی کرد لەسەر خەباتی لێبڕاوانە بۆ هەڵتەکاندنی ئەو گرفت ولەمپەرانەیبەرتەسکییان بۆ کار و هەڵسوڕانی حزب دروست کردوە، هاوکات جەختی لەسەر پەرەدان بە ڕۆڵی حزب و ئۆرگانە جیاوازەکانی کردەوە بۆ برەودان بە خەبات لە مەیدانە جیاجیاکاندا.

باسی دووەمی پلنیۆم، دەربارەی دۆخی سیاسی حزب بوو بە گشتی. لەم بەندەدا، باسەکەی لەلایەن هاوڕێڕێبوار ئەحمەدەوە پێشکەش کرا و هەموو بەشداربوانی پلینۆم بەشداریەکی گەرمیان لە باسەکەدا کرد. لەم باسەداجێگە و پێگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوەیی و ڕابەری حزب بە شێوەیەکی هەمەلایەنە هەڵسەنگێندرا. پلنیۆم لە ڕوانگەیەکی ڕەخنەگریی سیاسی پێشڕەوانە و شۆڕشگێڕانەوە، بە شێوەیەکی هەمەلایەنە ئەو ڕەوتەی لێکدایەوە کە حزب لە چەندین ساڵی ڕابردودا تێپەڕی کردووە. بە وردی دەست لەسەر ئەو هۆکارە بنەڕەتیانە دانرا کە دەستوپێی حزبی قورس کردووە بۆ بینینی دەوری شایستەی خۆی وەکو حزبێکی سیاسی- کۆمۆنیستی لە ململانێی سیاسی کۆمەڵگە و چاڵنجی بزووتنەوە بۆرژوازیەکان و گۆڕینی هاوسەنگی هێز بە قازانجی چینی کرێکار و جەماوەری ستەملێکراوی کوردستان. لە کۆتایی ئەم باسەدا کۆمیتەی ناوەندی بە ئامادەییەکی بەرزەوە پێداگری کرد لە سەر بەڕێخستنی دەورەیەکی تازەی هەڵسوڕانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوەیی حزب بە ئاڕاستەی ڕێکخستن و ڕابەری کردنی بزووتنەوەی کرێکاری و جەماوەری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دۆخی کارەساتباری ئێستا و ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانە.

باسێکی دیکەی پلنیۆم، باسی دوا گۆڕنکاریەکانی دۆخی سیاسی کوردستان بوو لەژێر کاریگەری دۆخی نەشەڕ نە ئاشتی ئەمریکاو ئیسرائیل لەگەڵ ئێراندا، کە لەلایەن هاوڕێ موحسین کەریمەوە پێشکەش کرا. لەم باسەدا ئاماژە بە کاریگەریە نەرێنیەکانی ململانێ و شەڕی نێوان ئەمریکا- ئیسرائیلدژی خەڵکی ئێران کرا، کە سەرباری چەقبەستوویی دۆخی سیاسی هەرێم، بەهۆی کێشەکانی نێوان یەکێتی و پارتی و داخرانی ئاسۆی سیاسییان، دۆخی سیاسی و ئەمنی و باری ژیانی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێشی  سەخت و ناهەموار کردوەو ئایندەیەکی لێڵی لەبەردەم خەڵکی کوردستاندا داناوە. هەروەها ئاماژە بە رێگاچارەی دەرچوون لەم دۆخە کراو پێداگری لەسەر ئەوە کرا کە حزب ئاراستەی سیاسەتی خۆی لەوبارەوە بۆ کۆمەڵگا ڕابگەیەنێت.

دوای ئەوە، هاوڕێ عوسمانی حاجی مارف، باسێکی دەربارەی ئەو دەسەڵاتە داسەپاوە بنەماڵەییەپێشکەش کرد کە کۆمەڵگەی کوردستانی نوقمی بی مافی و بێدرەتانی کردووە و بوەتە جێگای ناڕەزایەتی و نەفرەتی فراوانی خەڵک. لەم باسەدا هاوڕێ عوسمان ڕوونی کردەوە کە کۆتایی هێنان بەم دەسەڵاتە بنەماڵەییە ستەمکارە هەنگاوێكی یەکەمە بۆ دەرهێنانی کوردستان لە بنبەستی سیاسی ئێستا و بردنی کۆمەڵگا بە ئاقاریئاڵوگۆڕێکی شۆڕشگێڕانە لە دۆخی سیاسی و بەرپاکردنی دەسەڵاتێکی پشتبەستو بە ئیرادەی ڕاستەوخۆی خەڵک، کە بتوانێ ئازادی وخۆشگوزەرانی بۆ جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێش دابین بکات.

باسێکی دیکەی کۆبوونەوەکانی پلینۆم، بریتی بوو لە بەڵگەنامەی “خەبات دژی گرانی” کە لەلایەن هاوڕێ موحسین کەریمەوە پێشکەش کرا. بەڵگەنامەکە بەڕوونی ئەو هۆکار و فاکتەرانەی دەستنیشان کرد کە بوونەتە هۆی گرانی لەڕادەبەدەر، کە بریتیە لە سیاسەتی سەرمایەداریانەی حکومەتی بۆرژوایی- میلیشایی- بنەماڵەیی هەرێم کە لەسەر بنەمای داتەکاندنی گیرفانی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش و تاڵانکردنی داهاتی گشتی و سەپاندنی باج و سەرانەو بە کۆمپانیاکردنی هەرچی خزمەتگوزاری گشتی و زەوروریە دامەزراوە. هەروەها ڕێگاچارە و هەنگاوەکانی چۆنیەتی بەکردەوە دەرهێنانی خواست و مەسەلەکانی ناو بەڵگەنامەکەی بە وردی دەستنیشان کرد.

باسێکی گرنگی دیکەی پلینۆم، باسی سیاسەتی ڕێکخستنی حزب بوو لەناو کرێکاراندا. ئەم باسە لەلایەن هاوڕێیان موحسین کەریم، رێبوار ئەحمەد و خەسرەو سایەوە ئامادەو گەلاڵەکرابوو. هاوڕێیان موحسین کەریم و خەسرەو سایە باسەکەیان پێشکەش کرد ولەلایەن بەشداربووانەوە قسەوباسێکی تێروتەسەلی لەسەر کرا. لەم باسەدا بە ڕۆشنی بنەماو ئاڕاستەو هەنگاوە عەمەلیەکانی کاری حزب لەناو کرێکاراندا، چ لە بواری ڕێکخستنی حزبی کۆمۆنیستی و چ لە بواری ڕێکخستنی جەماوەری- غەیرەحزبیدا دیاریکرا. هەروەها باس لەوە کرا کە ڕابەری حزب پێویستە چەندین سیمینار و باسو کۆبوونەوەی لەسەر ڕێکبخات لەناو ڕیزەکانی حزبدا بە ئامانجی جێخستنی ئەم شێوازە لە کاری کۆمۆنیستی و دامەزراندنی کۆمیتە حزبیە کۆمۆنیستیەکان و ڕێکخراوە خەباتکارە جەماوەریەکانی کرێکاران و توێژە بێبەش و زەحمەتکێشەکانی کۆمەڵگەی کوردستان.

دوای تەوابوونی باس و بەڵگەنامەکان، لە بڕگەی بڕیارەکاندا، ژمارەیەك بڕیاری گرنگ دران دەربارەی چۆنیەتی کارکردن و جێبەجێکردنی بەکردەوەی سیاسەت و بەڵگەنامەکان.

لە بڕگەی کۆتایی پلینۆمدا هەڵبژاردن بۆ سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بەڕێوەچوو. هاوڕێ عوسمانی حاجی مارف بە تێکڕای دەنگ بە سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردایەوە. هەروەها هاوڕێیان، خەسرەو سایە، رێبوار ئەحمەد،دەشتی جەمال، ئازاد مەجید، موحسین کەریم، وەستا مەهدی ڕەسوڵ، جەمال موحسین، عەبدوڵا مەحمود، ڕێبوار عارف و ئالان مارف وەکو ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردران.

هەروەها لە ڕۆژی ١٤ ی ئەیلولدا، یەکەم کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی دوای پلنیۆم ئەنجامدرا، کە تیایدا جگە لە بەدواداچوون بۆ بڕیار و نەخشەکانی پلنیۆم، هەنگاوە عەمەلیەکانی مەکتەبی سیاسی بۆ ماوەی داهاتوو دیاریکران. هەر لەو پەیوەندەوە هەیئەتێکی تەنفیزی بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکان دیاریکرا.

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

١٤ی ئەیلول/ سێپتێمبەری ٢٠٢٦

About wp_kurdistan

Check Also

بەیاننامەی مەکتەبی سیاسی حزب سەبارەت بە دۆخی سیاسی کوردستان!

دۆخی سیاسی کوردستان لەناو بنبەست و گێژاوێکی کوشندەدا گیری خواردوە. هەلومەرجی ژیان و گوزەران و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *