بزوتنەوەی کرێکاری!

چۆن یه‌کی ئایار، بوو به‌ رۆژی جیهانیی کریکاران؟

        ئاماده‌کردنی: شه‌ماڵ علی  یه‌کی ئایار، ڕۆژی هاوپشتی جیهانیی چینی کرێکار، سه‌ره‌ڕای زۆر لایه‌نی سیمبولیکی بیرهێنه‌ره‌وه‌ی مێژووی خه‌باتی چینی کرێکاره‌ له‌سه‌رتاسه‌ری دنیادا. ئه‌گه‌ر هیچ ڕاستیه‌ک نه‌مێنێت دڕنده‌یی سه‌رمایه‌داریی‌و چینی بۆرژوواو پارێزه‌رانی ئه‌م سیسته‌مه‌ پێچه‌وانه‌یه‌ بسه‌لمێنێت، ته‌نها مێژووی یه‌کی ئایار‌و ئه‌و ڕووداوه‌ مێژووییانه‌ی که‌وتوونه‌ته‌ پشتسه‌ری دیاریکردنی ئه‌م ڕۆژه‌ …

Read More »

هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان

ئامادەکردنی: شوان عەزیز و ئاراس رەشید دادگای شاری تانگایڵ لە بەنگلادیش سزای لە سێدارەدان  دەسەپێنێت بەسەر بکوژی ڕابەری سەندیکایەکدا. بەنگلادیش/دەکا ساڵی ٢٠١٢ موستەفیزور ڕەحمان کە کرێکارێکی کارگە بوو هەستا بە ڕفاندن و لە دواییشدا کوشتنی چالاکوان و ڕابەری بەناوبانگی سەندیکایەک بەناوی ئەمینول ئیسلام  لە وڵاتی بەنگڵادیش. بۆیە داگای شاری تانگایڵ …

Read More »

هەواڵی نارەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان

ئامادەکردنی: شوان عەزیز، سالار حەمە سەعید، ئاراس رەشید   ڕێژەی بێکاری لەبەرزبوونەوەی بەردەوام دایە لەبەریتانیا  ژمارەی ئەو کەسانەی کە بێکارکراون بۆ دوو مانگ لەسەر یەک لە بەرزبوونەوەدایە. ئەمە لەکاتێکدا گوشار لەسەر گوزەران و ژیانی ملیۆنەها خێزان بەردەوامە. بەپێی ئامارەکانی کە ئەمرۆ پەردەیان لەسەر هەڵماڵراوە. ژمارەی بێکارەکان ٢٤٠٠٠ زیادی کردووە کە بوەتە …

Read More »

دوو هەواڵ لە ئەڵمانیا و بەریتانیا

ئامادەکردنی: سالار حمەسەعید یەکەم: ئەڵمانیا لە ڕۆژنامەی ئیندپێندنتی بەریتانیەوە: کرێکارانی ئەڵمانیا سەرکەوتن لە بەدەستهێنانی ٢٨ سەعات لەهەفتەدا! کرێکارانی ئەڵمانیا دوابەدوای مانگرتن وخۆپیشاندانەکانیان توانیان سەرکەون لە داواکەیاندا بۆ خواستی ٢٨ سەعات لە هەفتەیەکدا. ئەم بڕیارە ٩٠٠ هەزار کرێکاری ئاسن و ئەندازیاری دەگرێتەوە  وە چاوەڕوانی دەکرێ ببێتە مایەی گۆڕانکاری لەتەواوی ئەڵمانیا و …

Read More »

کرێکارانی ”ئەمازۆن” ٥٥ سەعات کاردەکەن لە هەفتەیەکدا

ئاماده‌کردنی: سالار حه‌مه‌سه‌عید  کرێکارانی ”ئەمازۆن” لە هیلاکی دا بە پێوە خەویان لێدەکەوێ بەپێی هەواڵگری ”سەندەی میرەر” کرێکارانی کۆمپانیای جیهانی ”ئەمازۆن” بەهۆی درێژی سەعاتەکانی کارکردن هیندە ماندوو و هیلاک و لەکاتێکدا کە ڕاوەستاون بەپێوە خەویان لێدەکەوێ، وەزیاتریش لەمە لەژێر زەخت وفشاری کاری قورسدا کە داوایان لێدەکرێ، ڕادەیەک لەکار ئەنجام بدەن کە …

Read More »

هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان

ئامادەکردنی: ئاراس رەشید، سالار حەمە سەعید، شوان عەزیز کرێکارانی شارەوانی بەسرە خۆپیشاندان دەکەن بۆ جێگیرکردنی ئەو کرێکارانەی بە رۆژانە کاردەکەن. فەرمانبەر و کرێکارانی شارەوانی بەسرە، ڕۆژی ٢شەممە ٢٠/١١/٢٠١٧ خۆپیشاندانێکیان ڕێکخست، داواکاریان ئەوە بوو کە وەک وەزارەتەکانی دیکە ئەو کرێکارانەی بە کرێی ڕۆژانە کار دەکەن دایانمەزرێنن بە جێگیری. لەسەر حکومەتە کە …

Read More »

مانگرتنی کرێکارانی قەسابخانەکانی Tican و Danish Crown بە سەرکەوتنێکی گەورە بۆ کرێکارانی ئەم دوو قەسابخانەیە کۆتایی هات….

    ئامادەکردنی لاوژە جەواد     لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردودا کرێکارانی ئەم دوو شەریکەیە کە ژمارەیان نزیک حەوت هەزار کرێکاربوو دەستیان لەکار کێشایەوە. هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەکە دەگەڕێتەوە بۆ ڕێکەوتنامەی کاری ساڵی 2014 کە خاوەن کار ویستی سودی بۆ قازانجی خۆی لێوەربگرێت. لەم شەریکانە بەشێوەی کۆنتراکتی گشتی کاردەکرێت، خاوەن کار …

Read More »

ئیرادەی مەحمودی ساڵحی بە زنجیرکردن،  تیك ناشکێنرێ، ئەو زنجیر شکێنە…

مەحمود ساڵحی، هەڵسوراو و رابەری بزووتنەوەی کرێکاری و لە کەسایەتییە دیارەکانی خەباتی کرێکاری لە کوردستان، لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سەقز لە بەشی تایبەتی نەخۆشییەکانی دڵ دەست بەسەرە لەژێر چاودێریی پزیشکی دایە. بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست بۆپێشەوە کەوتووە دڵی ناوبراو تەنیا لە سەدا ۲٠ تا ۲٥ کار دەکات، ئەمەش دوای …

Read More »

به‌ریتانیا: چه‌ند هه‌وڵی کرێکاری

ئاماده‌کردنی: سالار حمه‌سه‌عید یه‌که‌م: خەڵکی بێکار و بێ خانەولانە و تەنانەت کرێکارانیش بەتەوژم ڕوودەکەنە : فوود بانک  (بانکی خواردەمەنی) خەڵکی کرێکار وبێکاری شارەکانی بەریتانیا  زیاتر لەهەر کاتێکی تر پەنا دەبەنە بەر (فوود بانک واتە بانکی خواردن) کە خۆراکێکە بۆ کەسانی زۆر نەدار ونەبوو و بێ دەرەتان تا خواردنەکەیان بۆ ئەو …

Read More »