عوسمان محمد
:لە پەیوەند بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە،دوای ئەوەی کە حیزبە کۆمۆنیستەکانی کوردستان و عێراق بڕیاری بەشداریکردنیان دا،ئیتر ئەمە بووبە مەسەلەی ڕۆژ و دەیان وتار و گفتوگۆی ڕایۆو تەلەفزیۆنی ئەنجام درا،هەر لایەو بەڵگەکانی خۆی خستە ڕوو تا ئێرە مەسەلەکە ئاساییە.
بەڵام لە دوتیۆی ئەو وتارو گفتوگۆیانەدا وشەی سارد و بێ ترش و خوێی بێتامی تێدا بوو،کە ئەکرا ئەو زمانە زبرە بەکارنەهێنرێ،ئەگەر هەمومان بەدواو شوێنی ڕێگەیەکی دروستەوەبین بۆ گەیشتن بە ڕێکخستن و ڕابەرایەتی ناڕەزایەتییەکانی چینی کرێکارەوەبین بەرەو شۆڕشی سۆشیالستی، بەڵام دەرکەوت کە مەسەلەکە بە گوێرەی دڵخوازی ئێمە نیە شەڕەکە لەوە گەورەترە،
ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژووی دروست بوونی حزب کە هەموومان ئەندام بووین تێیدا ئەوە ئەبینین ڕەخنە و ڕەخنە لەخۆگرتن و هەڵبەز و دابەزی زۆرمان بینیووە،
ئەمەش ڕێچکەیەکی زۆر سروشتیە بۆ چەپێک کە لەناو چینی کرێکارەوە نەهاتبێتە دەرەوەو سوونەتی کرێکاری و کۆمۆنیستی لەنواتیا بەکەمی هەڵگرتووبێت لەبەر ئەوەی لەجەرگەی بزووتنەوەی ناڕەزاییەتیەکی کرێکارییەوە نەهاتۆتەوە دەرەوە،
ئەوە زیاتر لە سی ساڵە حزب دروست بووە، ئێمە بەجۆرێ کارمان کردووە کە یان سیکتاریزم بووینە یان پاسیڤ، دوور بووینە لەناڕەزاییەتیە کۆمەڵاییەتیەکانەوە یان کۆتووپچڕ کارمان کردووە لەسەری بۆیە نەمان توانیوە ئاوێزانی ئەو بزتنەوە کۆمەڵایەتیە ناڕازیەبین، تا ئێستا زۆر بەکەمی لەموعادەلاتی سیاسی کاریگەریمان هەبووە کە ئەمەش خاڵی لاوازی ئەم بزووتنەوەیە بوو،
ئەمەش وەک بیروباوەڕ و پراتیکی چەق بەستوو کاریگەری لەسەر هەموومان هەبووە،دەرکەوتن لەمەیدانی ناڕەزایەتی کۆمەڵایەتیەکاندا هەمیشەو بەردەوام بەئێمە نامۆیە، بەبێ ئەم مەسەلەیەش هەوڵ و خەباتی ئێمە بەهیچ جێگایەکمان ناگەیەنێ ئەگەر هەر کەس و لایەنێک دڵی بۆ ئازادی و یەکسانی لێئەدا،ئەگەر بەدواو ڕێوشوێنی ئاڵووگۆڕی ڕیشەییەوەیە لە کۆمەڵگادا، ئەبێ ئەو مەیدانی ناڕەزاییەتیە کۆمەڵاییەتیە بکاتە سەنگی مەحەکی خۆی،بۆ گەیشتن بەئامانجە گەورەکەی کە شۆڕشی سۆشیالستیە، شۆڕشی سۆشیالستی بەبێ دەرکەوتنی جددی لەمەیدانی ڕێکخستنی چینی کرێکار و کۆمەڵانی خەڵکی ناڕازی بە ئایدۆلۆژیگەری بەدەست نایەت،هەموو ڕۆژێک یەک دانە کتێب بنوسیتەوە هەر هەمووشی باسی خەباتی چینی کرێکار بێت ناتگەیەنێ بەجێگەی دڵخوازی خۆت کە شۆڕشی کرێکارییە، چونکە ئەوە مەیدانی پراکتیکە کە زیاتر ڕێگەچارەی تازەو داهێنانت پیشان ئەدات،دەرس و تەجرەبەی تازە لە پراتیکەوە فێرئەبی، پراتیکی شۆڕشگێڕانەو زیندووی کۆمەڵایەتی ئیلهام بەخشە بۆ تیۆری زیندووی شۆڕشگێڕانە،
لەماوەی سی و دووساڵە کۆمۆنیزم و بزووتنەوەکەی بەگشتی کە هەموو چەپ و مارکسی و کۆمۆنیستەکان ئەگرێتەوە توانیویانە لەمەیدانی سیاسی و پراتیکی لەناکۆکی لەگەڵ سوونەت و سیاسەتە گڵاوەکەی برژوازیدا لەناو کۆمەڵگادا وەکو قوتبێکی جیاواز دەرکەوێ کە ئاڵا هەڵگری ڕزگاری چینی کرێکار بێ وەڵامەکەی نەخێرە، خولانەوە لە بازنەی ئایدۆلۆژی و ڕەخنەگرتن لەیەکتر بەهیچ جێگایەمان ناگەیەنێ،
وەرن باشەڕی پراتیک بکەین با پێشبڕکی و ململانێمان لەسەر چۆنیەتی ڕێکخستن و ڕابەریکردنی ناڕەزاییەتیە کرێکارییەکان و کۆمەڵانی خەڵکی ستەمدیدە بکەین،لەم ماوە درێژەدا جیابوونەوە لە حیزب زۆر ڕوویداوە بەڵام هیچیان نەیانتوانیوە هەنگاوێکی شۆڕشگێڕانە لەمەیدانی سیاسیدا زیاتر لە حزب بێنن، کاتێک کە حیزب هەنگاوێکی پراکتیکی سیاسی ئەگرێتە بەر بزانن چۆن بەگشتی هەلوومەرجەکە ئەوروژێ لە هەموو لایەکەوە ڕەخنەی ئاراستە ئەکرێ،بۆ مەگەر بەشداری لەپەرلەمانی بورژوازیدا قەدەغەیە!؟
((ئالەم بارەوە ئەمەوێ دووخاڵی سەرەکی بخەمە ڕوو))
یەکەم:پرسیار ئەوەیە ئایا ئەکرێ لە پەرلەمانی بۆرژوازیدا ئێمەی کۆمۆنیستەکان بەشداری تێدا بکەین…؟
لەهیچ جێگەیەک لەئەدەبیاتی مارکسیزمدا یان هیچ ڕابەرێکی کۆمۆنیست لە مێژوودا باسی ئەوەی نەکردووە،نابێ لەپەرلەمانی بۆرژوازیدا بەشداری بکەین.
بەپێچەوانەوە کاتێ کە فرسیەت هەیە بۆ ئەوەی بەشداری لەپەرلەماندا بکەین بۆ نەیکەین بۆ نەچین پەرلەمانیش بکەینە مەیدانی ناکۆکی لە مینبەرەکەی خۆیانەوە سیاسەتی دژی ئینسانی ئەوان بۆ خەڵک ڕۆشنبکەینەوە ئەم فرسەتانە ئەبێ وەکو هەڵمات بقۆزرێتەوە چونکە ئەمە خۆی لەخۆیدا بەدەست نەهاتووە ئەمە ئەنجامی ناڕەزایەتی تووندی خەڵکە وایکردووە کە ڕیزەکانی بۆرژوازی پەرشوبڵاوپێکردووە کە ناتوانن یەک دەست و یەک دەنگ لە دژی خەباتی چینی کرێکار و کۆمۆنیستەکان ڕابووەستن و لەزۆربەی مەیدانەکانی خەباتدا قەدەغە بکرێن،
چۆن دەکرێ ئەم دەستکەوتەی خەباتی خەڵک بەکەم وەربگرین ئەی مەگەر شۆڕشی سۆشیالستی ئەنجامی پرۆسەیەک لەخەباتی چینی کرێکار و خەڵکی ئازادیخواز نیە،ئەم پرۆسەیە دەستکەوتی دەیان و سەدان ناڕەزایەتی گەورەو بچوکە کە ڕۆژانە لە مەیدانە جۆراوجۆرەکان درێژەی هەیە کۆکراوەی ئەم خەبات و دەستکەوتانە ئەتگەیەنێ بەشۆڕش، ناکرێ واسەیر بکرێ کە شۆڕش دەستکەوتی چەن ڕۆژ و چەن مانگە،شۆڕشی ئۆکتۆبەری ڕوسیا لانی کەم دەستکەوتی زیاتر لەخەباتی چارەکە سەدەیەکە پرۆسەیەکی درێژخایەن لەخەباتی ڕۆژانەی کرێکار و خەڵکی ئازادیخوازە کۆی پرۆسەی ئەو خەباتە ئەتگەیەنێ بە شۆڕشی سۆشیالیستی.
دووەم:کاتێک ئەو ووتارو چاوپێکەوتنانە ئەبینی کە
دەربارەی ڕەخنە لە بەشداریکردنی حزب لە هەڵبژاردندا گیراوە، ئەوان بەتەنها هەڵبژاردن و کاندید ئەبینن…..
ئەمانە لەهەلومەرجی ئێستای حزب و بزووتنەوەکەی دوو مەسەلەی سانەوین،ئەوەی گرنگە دەستکردنەوەی زیاتری حزب لەو چەند مانگەی بانگەشەی هەڵبژاردندا کە هەموو حزبێک بۆی هەیە لەکەناڵە جۆراوجۆرەکانەوە تەبلیغ بۆ سیاسەتەکانی خۆی بکات لەوەش گرنگتر ئەو ئاوێزان بوونەی حزبە بە کۆمەڵانی خەڵکەوە زۆر بەئاسانی سەدان پۆستەر و تراکت و ئیشعاراتی حیزب لە شارو شارۆچکەکاندا بڵاو ئەبێتەوە خەڵکانێکی زۆر لەنزیکەوە ئاشنای سیاسەتەکانی حزب ئەبن و پرسیارو وەڵام ئەبێتە کاری ڕۆژانەی ئەندام و کادرەکانی حزب،هەر لەم ڕێگەیەوە ئەتوانی ئاشانایەتی پەیوەندیەکی گەرم و گوڕ لەگەڵ دەیان خێزان و کۆڕ و کۆمەڵی کرێکاری بگری و سەرخەتی سیاسەتەکان و ئامانجەکانی حزب باس بکەی بۆیان و ڕۆشنی بکەیتەوە،ئەگەر هەر حیزب و ڕێکخراوێک دەست نەبات بۆ کاری کۆمەڵایەتی کە ئەمە فرسەتێکە بۆ ئەم کارە گرنگە بە ئامانج ناگات و لەچوارچێوەی کاری مەحفەلیدا ئەخولێتەوە.
hkkurdistan.org