بەڵگەنامەکان

ڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی پلینۆمی ٣٢ی کۆمیتەی ناوەندی حزب  

لە ڕۆژانی ٩و ١٠ی کانونی دووەم/ جەنیوەری ٢٠٢٦دا کۆمیتەی ناوەندی حزب بەبەشداری زۆربەی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی حزب و وەفدێك لە کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق کە پێکهاتبوون لە هاورێیان( فارس محمود، خلیل ئیبراهیم، نادیە محمود و ئەسعەد تاڵیب) پلینۆمی ٣٢هەمینی خۆی لە شاری سلێمانی ئەنجام دا. دوای دڵنیابوون لە …

Read More »

هەڵبژاردن تەواو، خواستەکانی کرێکاران و خەڵکی ناڕازی لە شوینی خۆیەتی

سەرئەنجام دوای ماوەیەک لە بانگەشە و بەخشینەوەی بەڵێنی فریوکارانە و پروپاگەندی قەومی و دینی و ئاوڕژاندنە ژێرپێی کۆنەپەرستی و نەتەوەچیتیەوە، پاش هەڕەشەی نان بڕین و گەرمکردنی بازاڕی کڕین و فرۆشتنی دەنگ و دەستبردن بۆ ساختەکاری و چەندین دیاردەی دزێوی تر، هەڵبژاردن تەواو بوو. بەڵام ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە دەریخست کە ئەو …

Read More »

دۆخی سیاسی کوردستان و سەرخەتی سیاسەت و ئەرکەکانی حزب

بڕیارنامە: چینی دەسەڵاتداری کوردستان، ناکامە لە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگە و وەڵامدانەوە بە سەرەتاییترین داخوازیەکانی جەماوەری ناڕازی، هاوکات گوشارەکانی حکومەتی عێراق لەسەر هەرێم و گێژاوی پەیوەندیەکانیان، هەڵکشانی دەستێوەردانی دەوڵەتانی ناوچەکە و پەرەگرتنی تیرۆر و نائارامی، بەرینبوونەوەی بێکاری و هەژاری و ڕوتاندنەوەی خەڵک و زۆربوونی تاوان و کەمی خزمەتگوزارییەکان، هەروەها بەردەوامی و درێژەکێشانی …

Read More »

کۆنگرەی سەراسەری نوێنەری شوراکانی خەڵک، بەدیلی دەسەڵاتی میلیشیایی ئیستایە!

پەسەندکراوی کۆنگرەی پێنجەمی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان – دەسەڵاتی بۆرژوازی کورد کە لە دەسەڵاتی ناسیۆنالستی میلیشیایی یەکێتی و پارتی و هاوبەشە ئیسلامی و ناسیۆنالیستەکانی تریاندا بەرجەستە بووە، دوچاری بنبەست و قەیرانیکی هەمەلایەنەیە. ئەم دەسەڵاتە کە تا سەرمۆخ کۆنەپەرست و ستەمکار و بێدەربەستە بەرانبەر ژیان و گوزەران و ماف و ئازادییەکانی …

Read More »

بڕیارنامە دەربارەی: بزووتنەوەی کرێکاری و سەرخەتی ئەرکەکانی ئەم دەورەیەی حزب

بڕیارنامە دەربارەی: بزووتنەوەی کرێکاری و سەرخەتی ئەرکەکانی ئەم دەورەیەی حزب بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە: • بزووتنەوەی کرێکاری لەئێستادا لە سەنگەری بەرگری ولاوازدایە بەرامبەر بەهێرشی حکومەت و سەرمایەداران، هێشتا خاوەنی ڕێکخراوەی سەربەخۆ و بەهێز نیە و بێبەشە لە ڕابەران وهەڵسووڕاوانێکی ناسراو و بەرجەستە، بەتایبەت لە ئاستی سەراسەریدا. مەیلی سۆسیالیستی لە دەروونی ئەم …

Read More »

په‌یامی كۆنگره‌ی پێنجه‌می حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان بۆ چینی كرێكار

 هاوڕێیانی کرێکار… سڵاوی خەبات و تێکۆشانتان لە کۆنگرەی پینجەمەوە ئاڕاستە دەکەین         هاوڕێیان!                 کۆمەڵگەی کوردستان لە سەروبەندی ئاڵۆگۆڕێکی گەورەدایە. جەماوەری بێبەشی کوردستان، هاتونەتە مەیدان. کارگە و کارخانە و ناوەندەکانی کار تا دەگاتە شەقامی شارەکان و هەموو گۆشە و کەنارێکی ئەم کۆمەڵگەیە …

Read More »

پەیامی کۆنگرەی پینجەمی حزب بە گیراوەکانی بادینان و کەسوکاریان

هاوڕێیانی زیندانی… کۆنگرەی پینجەمی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری سڵاوی گەرمی خەبات و بەرگریتان ئاڕاستە دەکات… ئێوە کە زیاتر لە ساڵێکە بە تۆمەتی پوچ و بێبناغە و بێ دادگایی لە زینداندا ڕاگیراوان، یان ئەوانەتان کە دوای زیاتر لە ساڵێک و لە دادگایەکی سیاسی ناسەربەخۆدا بە بڕیاری دەستڕۆیشتوانی حزب هێڵرانەوە و لە ژێر …

Read More »