پەیامی هاوخەمی بەبۆنەی مەرگی ساڵح موسلیم

ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پێشوی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) لەیەکێك لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر، رۆژی چوار شەممە ١١/٣ گیانی لە دەستدا، بەو بۆنەیەوە هاوخەمی خۆمان بۆ کەسوکار و هاوڕێیانی ڕادەگەیەنیین.

ساڵح موسلیم  کەسایەتیەکی سیاسی ناسراوی کوردستانی سوریا بوو، کاراکتەرێکی کاریگەر بوو لەپاراستنی خەڵك و دورڕاگرتنی کوردستانی سوریا لەو سیناریۆ تاریك و کارەساتبارەی لە دوای ساڵی ٢٠١١ ەوە باڵی بەسەر ناوچەکانی تری سوریادا کێشا. هەروەها رۆڵێکی کاریگەری گێڕا لە سازدانی جەنگی بەرەنگاری دژی داعش و ڕێگری لەوەی کارەساتی لە بابەتی کارەساتی شەنگال لە کوردستانی سوریا رووبدات.

لەڕوانگەی ئێمەوە هەوڵ و چالاکی و خەباتی ساڵح موسلیم لە دەرەوەو ناوەوەی کوردستان هەنگاوێکی زۆر گەورەو پێشڕەوانەی ناوە، کە جێگای ستایشە و سەرنجی هەموو دنیای بۆلای خۆی ڕاکێشا.

ئێمە لە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەبۆنەی مەرگی ساڵح موسلیمەوە سەرەخۆشی لەکەس و کار و هاورێیانی دەکەین، هاوکات پەیامی هاوخەمی و سەرخۆشی ئاراستەی خەڵکی کوردستانی سوریا و هەموو ئەوانە دەکەین کە بۆ مەرگی ساڵح موسلیم نیگەران و دڵگران بوون.

مەکتەبی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

١٢/٣/٢٠٢٦

About wp_kurdistan

Check Also

ڕەخنە لەبەرنامەی گۆتا

ڕەخنە لەبەرنامەی گۆتا نوسینی: کارڵ مارکس وەگێرانی لەئەڵمانیەوە: سەلام مارف بۆ داگرتن و خویندنەوەی کتێبەکە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *