ئەرشیفی بابەتەکان

ئۆپۆزیسیۆن و بایکۆت

نووسینی: عەبدوڵا مەحمود لەئاکامی ئەزموونی هەڵبژاردنی پێشودا بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، و بەشداری نەکردنی زوربەی خەڵکی کوردستان تیادا، دەنگێک لەناو بەشێک لەحزب و لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆن و لەناو بەشێک لە کادر و نووسەرانی ناسیونالیستی بۆرژوازی کوردا، دەبیسترێت. کە باسی بایکۆتی هەڵبژاردن دەکەن. باسی ئەوە دەهێنە گۆڕێ، کە لەڕیگای هەڵبژاردنەوە، دەسەڵات ناگۆرێت، …

Read More »

ئاخۆ جۆن مەکین بە ڕاستی دۆستی خەڵکی کوردستان بوو؟

موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵا لەم ڕۆژانەدا جۆن مەکین، کە پاڵێوراوی کۆماریخوازەکان بوو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار لە ساڵی ٢٠٠٨ دا بەرامبەر باراک ئۆمابا، بە نەخۆشی شێرپەنجە مرد. جۆن مەکین جگە لەو پۆستە  چەندین پۆستی گەورەی تری لە دامودەزگا سیاسی و دیپلۆماسی و جاسوسی و سەربازییەکانی ئەمریکادا هەبووە. مردنی ئەو بووە مایەی هەواڵی گەرمی …

Read More »

ئاخۆ جگە لە دەنگدانی پەرلەمانی ڕێگایەکی تر هەیە بۆ ئاڵوگۆڕی سیاسی؟

نوسینی: موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵا بە پێی بریاری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، کە پارتی و یەکیتی باڵا دەستن بەسەریدا، پێویستە لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا چوارەمین پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت. هەرچەندە دەنگۆ و پێسنیارێک هەیە بۆ دواخستنی بۆ کاتێکی تر، بەڵام دواخستن و نەخستنی بە نیسبەت کۆمەڵانی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش …

Read More »

کۆیلایەتی نوێ- ئەڵمانیا” ماڵی لەشفرۆشی ئەوروپا”؟

ئەلمانیا/ بەرلین دۆیتشە فێڵە/ وەرگێرانی/ ئاراس ڕەشید سەرەڕای ئەوەی لەهەموو شوێنێک قەدەغە کراوە، هەلومەرجێک هەیە لە شێوەی کۆیلایەتی لە هەموو جیهان، تەنانەت لە ئەڵمانیا! ئەمڕۆ؛ ڕۆژی ساڵڕۆژی جیهانیە بۆ قەدەغەکردنی بازرگانیکردن بە کۆیلە. تەنیا یادکردنەوەیەکی ساڵانە نییە! بەپێی مەزەندەکانی ئاماژەکردن بە کۆیلایەتی گشتی ڕێکخراوی Walk Free Foundation ی ئوستوراڵی، لە …

Read More »

بایکۆت هەنگاوێکە لە ڕێگای گۆڕین

گفتوگۆ لەگەڵ ڕێبوار ئەحمەد دەربارەی هەڵبژاردن بەشی یەکەم و دووەم بۆپێشەوە؛ دەوەرەیەکی تری هەڵبژاردنی پەرلەمان لە کوردستان بە ڕێگاوەیە و بڕیارە کۆتایی مانگی سێپتەمبەر ئەنجام بدرێت. لە هەڵبژاردنی پێشو بۆ پەرلەمانی عێراق ئەوەی زۆربەرچاو بوو بەشداری زۆر کەمی خەڵک بوو، ئێستاش ئەو باسە گەرمە لەسەر بەشداری یان بەشداری نەکردنی خەڵک. …

Read More »

دیمانەیەکی تایبەت لەگەڵ محسین کەریم، سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان بۆ پەرلەمانی کوردستان…

بەشی یەکەم و دووم بۆپێشەوە: وابریارە ٣٠ ئەیلول هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، لەهەلومەرجێکدا کە پێگەی ناسیونالیزم کورد، بەدەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆنەوە  لەبەرامبەر بەغدا لاواز بووە، بەتایبەتی بەدوای ١٦ ئۆکتۆبەری ٢٠١٦، لە دۆخێکی ئاوادا چۆن دەڕوانە ئەو هەڵبژاردنە؟ موحسین کەریم: راستە پێگەی بۆرژوازی کورد و بزوتنەوە سیاسیەکانی لەبەرامبەر بۆرژوازی عێراقی و …

Read More »

لە ستایشی لینین دا

مەکسیم گۆرکی لە هەرکوێ یەک عەقل و ژیریەکی گەورە هەبێ غەمێکی گەورەش هەیە! وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: سالار حمە سەعید زۆرپێش خۆی دەبینی، کاتێ تێدەفکری و باسی کەسانێکی دەکرد لە ساڵەکانی ١٩١٩ و ١٩٢١ زۆربەی کات بە دروستی و بە وردی پێشبینی چەند ساڵی داهاتووی دەکرد کە چییان لێدێ و چی …

Read More »

من خاوەنی جەستەی خۆمم

نووسینی: هەتاو عەبدوڵاهی لە هەرێمی کوردستان لەماوەی ساڵانی رابردوودا بە هۆی کێشەی خێزانی و دیاردە کۆمەلایەتیەکان کە هەژاری و کێشەی ئابووری بەرچاوترینیانە و هەروەها بە هۆی ناعەداڵەتییە کۆمەلایەتیەکان کە سیستمی دەسەڵاتدار بەرهەم هێنەرێتی، ئاماری خۆکوژی و کوشتنی ژنان رۆژ بە رۆژ روو لە زیاد بوونە. بە جۆرێک کە کوردستان بۆتە …

Read More »

لەیادی هاوڕێ ”بەکر عەلی“ تیکۆشەرو شاعیری بێبەشاندا

هاوڕێ بەکر عەلی شاعیر و رابەری ئاوارەو بێ خانەولانەکان… لە ساڵی ١٩٦٨ لە شاری سلێمانیدا چاو بە دنیای زوڵم نابەرابەری هەڵهێناوە… بەکر عەلی زۆر زوو زوڵمی چینایەتی ناچاری خەبات و وەستانەوەی دەکات، زۆر زوو لەبەرەی خەڵکی هەژارو نەداردا دەوەستێت و دەبێتە هەڵسوڕاوێکی چالاک و تێکۆشەرێکی نا وتن بە دنیای سەرەوخواری …

Read More »

لەپێشوازی ساڵی تازەی خوێندندا،  بەر بەو کارەساتە بگرن!!

لەگەڵ نزیک بوونەوەی دەستپێکردنی ساڵی تازەی خوێندندا، ئاماری بێبەشی خوێندکاران لەسەرەتاییترین پیداویستی قوتابخانەکان و هەلومەرجی خوێندن و پەرەوەردە، مەترسیەکی گەورەیە… بەپێی لێدوانی بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، ئەحمەد کەرکوکی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا، ئامارێکی ترسناکی سەبارەت بە دۆخی خوێندن بۆ ساڵی داهاتوو رایگەیاند… بەپێی لێدوانی ئەو بەرپرسەی راگەیاندنی یەکێتی مامۆستایان بەسەدان …

Read More »