رێبوار ئەحمەد: رۆژی ٢٧ مارس ئەوەی ناوی نراوە “ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک” بڕیارێکی پەسەند کرد بۆ هەڵکردنی “ئاڵای کوردستان” لە پاڵ “ئاڵای عیراق”ەوە لە دام و دەزگا رەسمیەکانی ئەو شارەدا. خەڵکی ئەو شارە کە بەدەست نەبوونی سەرەتاییترین پێداویستیەکانی ژیان و خزمەتگوزاریەکانەوە گرفتارن، لە جیاتی هەموو ئەوانە شانازی گەورەی ناسیۆنالیزمی کورد ئەوەیە …
Read More »دەنگۆی خۆناونووسکردنی خەڵکی کوردستان لەحەشدی شەعبیدا، چ پەیامێک دەگەیەنێت؟؟
تاهیر عیسا: ئایا پەیامی زەنگێکی مەترسیداری، دیکەی دوای تیکشانی سەربازی داعش، نییە؟؟ دەنگۆی خۆناونووسکردنی خەڵکی کوردستان، لە هەندێک ناوچەی وەک هەڵەبجەی شەهیدو هەڵەبجەی تازەو زەڕایەن و کەلارو ناوچەکانی تر، بە ئاگاداری یەکێتی نیشتیمانی، وەک لەهەندێک پێگە ئەلەکتڕۆنیەکاندا بڵاوکرایەوە، دەستی پیكردووە. ئەگەر لەلایەک هەلومەرجی خراپی ژیان لەژێر حاکمیەتی بیست وشەش ساڵەی …
Read More »بۆچی هاوڵاتیەکی بەریتانی دەبێتە تیرۆریست؟
ئاسۆ کەمال: خالد مسعود، کە ناوی ئەسڵی “ئەدریان ئەنجو”بوو، لە بەریتانیا نیو سەدەیە لەدایک بووە بۆچی بووە تیرۆریستێکی ئیسلامی، پرسیارێکە مێشکی خەڵک و میدیای لەبەریتانیادا پێوە خەریکە. ئەم کەسە لە سەرەتای گەنجیەوە کێشەی فامیلی، کار، قەرز و مادەی هۆشبەری هەبووە و دواتر چەند تاوانێکی بە چەقۆ لێدان لە کەسە نزیکەکانی …
Read More »“کاریزماکانی” کوردایەتی!
رێبوا ئەحمەد: هەرکات لە فرۆکەخانەی سلێمانیەوە سەفەرتان کرد، دوای خاڵی پشکنین کە پێ دەنێنە ناو هۆڵەکەوە تەماشایەکی دەستی چەپتان بکەن، وێنەیەکی جەلال تاڵەبانی هەڵواسراوە و لە ژێری نوسراوە “بەڕێز مام جەلال سەرۆک کۆماری عێراق”، هەمان وێنە و هەمان ژێرتایتڵ لە دەروازەی شاری کەرکوک بەرەو هەولێر هەڵواسراوە!! ئەگەر بە پێوانەی سەردەمیانە …
Read More »دەسەڵاتی بورژوا ناسیونالیزمی کورد، چاکسازی هەڵناگرێت، دەبێ بە شۆڕشی جەماوەری، کۆتایی پێبهێنرێت!
عەبدوڵا مەحمود: دەسەڵاتی ناسیونالیزمی کورد، دەسەڵاتێکی مافیایی و تاڵانچی و کۆنەپەرست و سەرکوتگەرو خۆشخزمەت و پاشکۆیە. دەسەڵاتێکە لەرێگای سەرکوت و هێزی چەکدارو خۆبەستنەوەی بە قوتبە ناوچەیەکانەوە، راوەستاوە. زیاتر لە چارەکە سەدەیەکە ئەم دەسەڵاتە، بەزۆری چەک فەرمانرەوایی کوردستان دەکات… کارنامەی ئەم دەسەڵاتە، هەمان کارنامەی رژێمە دیکتاتۆرو ستەمگەرو کۆنەپەرستەکانە. دەسەڵاتێکە بەمانای وشە …
Read More »ناڕەزایەتی مەحکومکردنی کوشتاری بەکۆمەڵی خەڵکی مەدەنی موسڵ
لەبەریتانیاو فنلاندا رۆژەکانی ٣٠ و ٣١ مارسی ٢٠١٧ لەسەر بانگەوازی رێکخراوەکانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و عێراق لە وڵاتەکانی بەریتانیاو فنلاند، خۆپیشاندانی ناڕەزایەیەتی بەدژی کوشتاری بەکۆمەڵی خەڵکی مەدەنی موسڵ بەژن و مناڵ و پیرەوە، بەرێخرا. لەکاتێکدا لە دوو ساڵی رابردوودا بەکوشتارو سەرکوتی وەحشیانەو دژی ئینسانی دەوڵەتی خەڵافەتی ئیسلامی داعش جەهەنمێکیان …
Read More »شەڕی نان بکەن شەڕی ئاڵا مەکەن
ڕۆژ عەزیز: پێم بڵێن شەڕی ئاڵا چ قازانجێکی بۆ ئێوە تێدایە ؟ بێجگە لەوەی ئێوە دەبنە قوربانی سوتەمەنی ئەو شەڕی ئاڵایە، پێم بڵێن شەڕی ئێوە شەڕی ئاڵایە ؟ بۆ گیرفانەکانتان زۆر پڕە لە پارە؟ ژیان و گوزەرانتان باشە ؟ ئاو کارەبا لە ماڵەکانتاندا هەیە ؟ موچەتان هەیە ؟. پێم بڵێن …
Read More »کەرکوک پێیوستی بە ڕیفراندۆمە نەک شەڕە ئاڵا
ئاسۆ کەمال: ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکوک بە هاندانی پارێزگار بڕیاری هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستانی لە سەر فەرمانگە فەرمیەکانی ئەو شارە داوە و لەبەرامبەریشدا کێشەی لەگەڵ خەڵکی تورکمان و عەرەبی کەرکوک لێکەوتۆتەوە. کەرکوک وەک شوێنێکی پێکەوە ژیانی دانیشتوانێکی فرەزمان، کە کێشەى لەسەره لە نێوان دەوڵەتی عێراق و کوردستاندا، پێویستی بەیەکلاکردنەوەی چارەنوسە سیاسیەکەیەتى …
Read More »پێگەی بۆپێشەوە کرایەوە…
بۆ خوێندنەوەی هەموو وتارو بابەتەکانی بڵاوکراوەی بۆپێشەوە سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن www.bopeshawa.net
Read More »خەڵکی کەرکوک لە ئاڵا موقدەسترە
دهشتی جهمال: ڕۆژی سێشەممە ٢٨ مارس لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بڕیاری هەڵکردنی “ئاڵای کوردستان”- کهئاڵای حزبه ناسیونالیستهکانی کوردهو هیچ کاتێک ڕای گشتی خهڵکی کوردستانی لهسهر وهرنهگیراوه- لەسەر فەرمانگەکانی ئەو شارە بەبێ بەشداری لیستەکانی عەرەب وتورکومانەکان بەرێوەچوو. پاشان ڕۆژێک دواتر ئهم ههنگاوهی ئهنجومهن وپارێزگاری کهرکوک لەلایەن کوتلە ولایهنه تورکومانەکانهوه بە خۆپیشاندانێک، …
Read More »
hkkurdistan.org