ئەرشیفی بابەتەکان

پاراستنی دانیشتوانی کوردستان لە مەترسی شەری ناوخۆو دابینکردنی ئایندەیەکی رووناك، هاتنە مەیدانی هێزی جەماوەری و دابینکردنی دەسەڵاتی شوراکانە!

بانگەوازێک بۆ خەڵکی کوردستان: جەماوەری خەڵکی کوردستان، کرێکاران، زەحمەتکێشان، ئازادیخوازان ! توندبوونەوەی کێشەی نێوان هێزەکانی پێکهێنەری حکومەتی بنکە فراوان لەسەر پرسی سەرۆکی هەرێم کە رەنگدانەوەی شکست و بنبەستی سیاسی‌و قەیرانی حکومەتی‌و دابەشبوونیانە بەسەر کێشمەکێش و بەرژەوەندی دەوڵەتانی ناوچەکەدا، ئاسۆیەکی مەترسیدار دەخەنە پێش کۆمەلگای کوردستانەوە. ئەو حیزبانەی کە وایان رادەگەیاند پێکەوە …

Read More »

با لە ڕۆژی جیهانی گەنجاندا ئاوڕێک لە ژیانی گەنجان بدەینەوە!

دەشتی جەمال ڕۆژی ١٢ ئاب ١٦سال بەسەر رۆژی جیهانی گەنجاندا ودەوریان لە کۆمەلگادا تیپەری ، ئەم رۆژە سالی ١٩٩٩ لەلایەن ریکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە رەسمیتی پێداروە وەک رۆژێک بۆ گەنجان دیاری کراوە کە تیایدا چالاکی جۆراوجۆر دەکرێ سەبارەت بە رۆڵی گرنگی گەنجان لەنیو کۆمەڵگادا. بەداخێکی گەورەوە لەکۆمەڵگای ئێمەدا نەک هەر ئەوەی …

Read More »

ڕیفۆرمخوازانی ناو حزبی شیوعی کوردستان، سوڕانەوە لە بازنەی داخراودا!

موزەفەر عەبدوڵا Mozafar_as@yahoo.com حزبی شیوعی کوردستان کەتا ساڵی ١٩٩٣ بریتی بون لە کۆمیسیونی کوردستانی حزبی شیوعی عیراق، ئەوە دوو دەیەیە لەگەڵ بچوکترین ئاڵوگۆڕی سیاسی وبەبێ هیچ ململانێ و کێشەو شەڕێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی لەگەڵ حزب ولایەنە دەسەڵاتدارە قەومی وئیسلامیەکان، دەکەوێتە بەر ڕەشەبای ئەو گۆڕانکاریانە و پاشەکشە دەکات و ئەمەش دەبێتە …

Read More »

بنبەستی حکومەتی بنکە فراوان و ئایندەی نارەزایەتیەکانی خەڵك!

ناونیشانی کۆڕێکە بۆ عوسمانی حاجی مارف، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان دەربارەی گۆڕانکاریە سیاسیەکانی ناوچەکەو عێراق و کوردستان‌و کاریگەری گۆڕانکاریەکان لەسەر حیزبە دەسەڵاتدارەکان. لە کۆڕەکەدا قسەوباس لەسەربنبەستی حکومەتی بنکەفراوان لە ئیدارەی کۆمەڵگاو وەڵامدانەوە بە پێداویستیەکانی ژیان و گوزەرانی خەڵك‌و دەستپێکردنەوەی دەورەیەكی نوێی نارەزایەتیە جەماوەریەکان دەکرێت‌و ئاسۆو ئایندەی ئەو …

Read More »

نارەزایەتیەکانی خەڵكی کوردستان بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستیەکانی ژیان و گوزەرانیان بەرهەق‌و رەوایە!

ماوەی چەندرۆژێکە لە چەندین شاروشارۆچکەی کوردستاندا نارەزایەتی‌و خۆپیشاندان لە بەرامبەر کەمیی کارەباو نەبوونی خزمەتگوزاریە بنەڕەتیەکاندا دەستی پێکردوە. لە هەندێ جێگا پۆلیس و دەزگا سەرکوتگەرەکانی حکومەتی بنکەفراوانی بۆرژوازی کورد پەلاماری خۆپیشاندەرانیان داوەو چەندین کەسیان بریندارو دەستیگرکردوە. شێوازی نارەزایەتی‌و دروشمەکان‌و دەربڕینەکانی خۆپیشاندەران کە بەشێکی بەرچاویان لاوانن، ئاستی توڕەیی ئەوان بەرامبەر بە دەسەڵاتێکی …

Read More »

پێشمەرگە بەتامی سەرۆک…

عەبدوڵا  مەحمود هەر کاتێک باسی پرسی سەرۆک بۆ هەرێمی کوردستان، دێتە ئاراو گەرمو گوڕی ئەم پرسە شەقام داگر دەبێت. بەرپرسانی پارتی، تەنگەتاو دەبن‌و رادەگەیەنن، کە پێگەی بارزانی زۆر گەورەترە لەپۆستی سەرۆک. بارزانی کاریزمایە. بارزانی خاوەن ئەزموون‌و کەسایەتیەکی ناسراوی ناوچەیی‌و نێودەوڵەتییە. ئەوەش کە زۆر بەشانازییەوە رای دەگەیەنن‌و پێداگری لەسەر دەکەن ئەوەیە، …

Read More »

راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە ؛

سیاسەتی جەنگخوازانەو سەرکوتگەرانەی دەوڵەتی تورکیا بەدوای مۆرکردنی رێکەوتنی نێوان ووڵاتانی( ٥+١ ) لەگەڵ ئێراندا سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران، بارودۆخی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌ روبەرووی ئاڵوگۆڕی هاوکێشەی سیاسی و ئارایشدانەوەی هاوسەنگی نێوان بلۆک‌و قوتبە ناوچەییەکانی بۆرژوازی. پەیوەندی نێوان ئێران لەگەڵ ئەمریکاو دەوڵەتانی رۆژاوا، لە پەیوەندیەکی دوژمنکارانەوە دەگۆڕێت و بۆ رێکخستنی ململانێ‌و …

Read More »

هوها لەژن! هەوڵێکە بۆ داڕوخاندنی مەدەنیەتی کۆمەڵگا!

لاوژە جەواد ڕۆژی 16/7/2015 ژنێک لەناو جەرگەی شاری سلێمانی بەهۆی جلوبەرگەکانیەوە کە بەدڵی مێشک ژەنگاوی و ئەوانە نەبووە کە دەیانەوێت خەلافەتی ئیسلامی ئەبو بەکر بەغدادی بگوازنەوە کوردستان، کەوتە بەر هێرشی ئەڵاهو ئەکبەرو هوهای داعشەوە. قوربانیەکە ژنێکی عەرەب زمان و یەکێک لەوانە بووە کە لەدەستی داعەش پەنای هێناوە بۆ کوردستان، بەڵام …

Read More »

بەرگریکردن لە فاروق رەفیق بەرگریکردنە لە ئازادی !

راگەیاندنی سکرتاریەتی مەکتەبی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە کەمپینی شکاندنی کەسایەتی فاروق رەفیق لەلایەن ئیسلامیەکانەوە  دوابەدوای چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی ئاسمانی (روداو) سەبارەت بە پرسی دەستورو مادەی (٦)ی رەشنوسی دەستوری هەرێم تایبەت بە داسەپاندنی ئاینی ئیسلام وەکو سەرچاوەی سەرەکی یاسادانا لە کوردستان، کە بەرێز فاروق رەفیق راشکاوانە پشتیوانی لە …

Read More »

له‌سه‌ر ئارامگای هاوڕێیان، یادی ١٥ ساڵەی تیرۆرکردنی (٥) کادری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کرایه‌وه‌!

لەسەر بانگێشتی کۆمیتەی سلێمانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان وبەبەشداری ژمارەیەك هاورێ و دۆستی حیزب و کەسوکاری هاورێیانی گیان بەختکردوو وە نوێنەری حزبی شیوعی کوردستان و حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری-حکمەتی.. ئێوارەی 14-07-2015 لە سەر ئارامگای هاورێیان( ابراهیم محمد(هاوکار)، هاورێ لطیف، شێخ عبدول، محمد مصطفی(کریم) و هاورێ ئومێد نیکبین کۆبونه‌وه‌یه‌ک سازکرا. سەرەتا هاوڕێ …

Read More »