وتار

هەواڵی نارەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان

ئامادەکردنی: شوان عەزیز و ئاراس رەشید پێدەچێت  بەم زووانە لە ئەمەریکادا گەورەترین مانگرتنی کرێکاری ڕووبدات کە لە چەندین دەیەدا ئەمەی بەخۆوە نەبینیبێت! ڕۆژی سێشەمە، ڕێکەوتی ٥-٦-٨ ، یەکیەتیە کرێکارییەکان و شوفێرانی ماشێنی بارهەڵگرو ئەندامانی کۆمپانیای گەورەی گواستنەوەی جیهانی (یو پی ئێس) بە زۆرینەی ڕەها دەنگیان بە مانگرتنی سەرتاسەری دا. ئەوان …

Read More »

لە گۆشەیەکی ترەوە

١٤-٦-٢٠٠١٨ موزەفەر عەبدوڵا لە ڕۆژەکانی هەفتەی ڕابردوو کۆمەڵێک ڕوداو لەئاستی ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان بونە هەواڵی گەرمی ڕاگەیاندنەکان و پرسوڕای گشتی، لە ڕوانگەو بەشێوازی جۆراجۆریش ڕاو هەڵویستگیری لەبارەیانەوە دەکرا. گرینگترین ئەو روداوانەش بریتی بوون لە: یەکەم: بەرامبەرکێی نێوان بەرەی ئیسلامی و یەکسانیخوازی… وەک ئاشکرایە لە چەندین ساڵی ڕابردوەوە هەتا ئێستاش …

Read More »

بۆچی لیست و حزبە براوەکان پەلەی پێکهێنانی حکومەتیانە؟

عەبدوڵا مەحمود لەچوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوی عێراقی دوای هەڵبژاردنەکاندا، ئەم هەفتەیە هەردوو رەوتی شیعەگەرای سیاسی(سائیرون فەتح) هاوپەیمانیەتیەکیان پێکهێنا… ئەم دوو رەوتە کە یەکێکیان هادی عامری بەرپرسی حەشدی شیعی”شەعبی” و موقەدا سەدری بەپرسی سوپای مەهدی پێشوو رەوتی سەدر رایان گەیاند، هەردووکیان دوو رەوتی کۆنەپەرستی تایفی، سەر بە بزوتنەوەی ئیسلامی …

Read More »

سیاسه‌تی که‌مپسازی  و ئایزوله‌کردنی په‌نابه‌ران کۆتایی پێبهێنن”

ناره‌زایه‌تینامه‌ی فیدراسیۆن بۆ رۆژی جیهانی په‌نابه‌ران  ٢٠ حزەیزانی هەموو ساڵێک رۆژی جیهانی پەنابەرانە، که‌ له‌لایه‌ن ریکخراوه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانەوە لە ساڵی 1951 وە به‌”رۆژی جیهانی په‌نابه‌ران” ناسراوه‌. ئەم رۆژە له‌سه‌راسه‌ری دنیا له‌لایه‌ن رێکخراوه‌کانی به‌رگریکار له‌مافه‌کانی په‌نابه‌رانه‌وه‌ به‌رز راده‌گریت. ئه‌گه‌ر چاوێک بە ئالۆگۆره‌کان و روداوەکانی ئه‌م چه‌ند ساڵه بخشێنین…‌ لێشاو‌ی گه‌وره‌‌ی هه‌لهاتوانی ده‌ستی …

Read More »

لابردنی حیجابی زۆرەملێ دەسپێکی رێنێسانسێک دژ بە کۆیلەیی

هەتاو عەبدولاهی جل و بەرگ زمانی جەستەی مرۆڤە و هەموو مرۆڤێک خۆی خاوەنی جەستەی خۆیەتی و کەس ناتوانێ ئەو مافە لە ئینسان زەوت بکات. لەوانەیە هیچ پرسێک وەکو حیجابی ژنان بۆ ئیسلام و لایەنگرانی ئەو ئایینە دژە مرۆڤە هێڵی سوور نەبێ. ساڵەهایە لە هەر وڵاتێک ئیسلام هەوڵی دامەزرادنی دەوڵەت وداگیرکردنی …

Read More »

گفتوگۆ لەگەڵ سەردار عەبدوڵا سەبارەت بەزیندانی بوونی لە زیندانی بەعس

بەشی سێهەم و کۆتایی گفتوگۆ لەگەڵ سەردار عەبدوڵا سەبارەت بەزیندانی بوونی لە زیندانی بەعس بۆپێشەوە: چۆن و کەی ئازاد کران؟ دەتوانن بیرەوەریی ناو زیندانمان بۆ بگێرنەوە، خۆش یان ناخۆش؟ سەردارعەبدوڵا: سەبارەت بە بیرەوەریەکانم لە زیندان کە بەشی دووەمی پرسیارەکەتان بوو؛ ئاشکرایە بیروەریەکانی زیندان تاڵن، بەڵام بیرەوەری خۆشیشی هەیە. لە بیرەوەرییە …

Read More »

G7یان گروپی حەوت (جی ٧) چییە؟

ئامادەکردنی/ شوان عەزیز جی ٧ واتە گروپی حەوت. گروپی ٧ بەو حەوت دەوڵەتە گەورەیە دەوترێت کە لە ڕووی ئابووری و پیشەسازییەوە بە پێشکەوتوترین و بەهێزترین دەوڵەتی جیهانی دەناسرێن. ئەو دەوڵەتانەش بریتین لە کەنەدا، ئەمەریکا، بەریتانیا، ئیتالیا، فەرەنسا، ئەڵمانیاو یابان. ئەو حەوت دەوڵەتە گەورەیە بە حەوت دەوڵەتە گەورە پیشەسازیەکەی جیهان ناسراون. …

Read More »

سەری ئەم بۆگەناوە دابخەن…

عەبدوڵا مەحمود لەکەش و هەوای لیخنی ژێرسایەی دەسەڵاتی داوکەوتوانەی بزوتنەوەی کوردایەتیدا، لەسایەی دەستئاوەڵاکردنی مەلاو رەوتە ئیسلامیەکاندا، ژمارەیەک مەلای مێشک مەیوو و بەستوو، روژانەو هەفتانە، لەژێر ناوی بەرگری لە ئیسلام و پیرۆزییەکانی ئینساندا،  سوکایەتی بەئینسان و پرانسیبە ئینسانیەکان دەکەن. بێرێزی بە مافە سادەکانی تاک و هاوڵاتیان، بە سیما جوان و شارستانیەکان، …

Read More »

مایاکۆڤسکی گەورەترین شاعیری سیاسی سەدەی بیستەم شاعیری شۆرشی ئۆکتۆبەر

مایاکۆڤسکی شۆڕشگێر و سۆسیالیست وشاعیر و نیگارکێش سالار حەمەسەعید شاعیری بەناوبانگی ڕوسی ” ڤلادیمێر مایاکۆڤسکی” دادەنرێ بە گەورەترین شاعیری سیاسی سەدەی بیستەم. ریالیزمی سۆسیالیستی دەروازەی قۆناغێکی نوێی کردەوە لە شیعری روسی وجیهانیدا لەڕێگەی هۆنراوە  وشیعرەکانی مایاکۆڤسکیەوە. مایاکۆڤسکی لە ساڵی ١٨٩٣ لە گوندێک لەدایک بووە بەناوی (بەغدادی) کە ئێستا ناوی (مایاکۆڤسکی) …

Read More »

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی کاری منداڵان لە ١٢ی حوزەیران

ئامادەکردنی/  ئاراس ڕەشید ڕاستیەکان بەژمارە: ٢١٨ ملیۆن منداڵ لەسەرتاسەری دنیا کاردەکەن، کە تەمەنیان لە نێوان ٥-١٧ ساڵە. ١٥٢ ملیۆنیان قوربانی کاری منداڵانن. ٧٣ ملیۆنیان، واتە نیوەی زیاتری لەکاری ترسناک کاردەکەن. نیوەی کاری منداڵان( ٧٢.١ملیۆن) لە ئەفەریقادایە؛ ٦٢.١ لە ئاسیا و ئۆقیانوسی ئارام؛  ١٠.٧ ملیۆن لە هەردوو ئەمەریکادان؛ ١.٢ ملیۆن لە …

Read More »