وتار

  گرینگی وشیاربوونەوە بۆ ڕزگاری لەچەوسانەوە

عبدالرحمن رسول هیچ ئازار و ناخۆشییەک لە خۆیەوە دروست نابێت بۆ مرۆڤەکان و لە خۆشییەوە کۆتایی نایەت. هەر ئازارێک هۆکاری خۆی هەیە بۆ دروستبوونی. با لایەنی تەندروستی بەنموونە وەربگرین کاتێک ئازاری بەشێک لەجەستەمان هەیە، ئەگەر گوێ بەچارەسەری نەدەین ڕۆژ لەدوایی ڕۆژ ئازارەکە زیاد دەکات، هەتا وایی لێدێت ناتواندرێت بەئاسانی چارەسەر …

Read More »

ترمپ و کیم جۆن رێکەوتن و دنیاش لەژێر هەرەشەی نابود بووندایە!!

عەبدوڵا مەحمود سێ شەممە کە دەکاتە ١٢/٦/٢٠١٨ هەر یەک لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکاو کیم جۆن ئۆن سەرۆکی کۆریای باکور، دوای دەیان دەهە لە ململانێ و كیبەرکێی بەرزو نزم، کۆبونەوەیەکی لوتکەیان لەیەکێک لە ئوتێلە گرانبەهاکانی دورگەیەکی سەنگاپوور ئەنجامدا. لە کۆتاییدا یاداشتی لێک تێگەیشتینێکی گشتی هاوبەشیان، واژۆ کرد. بە گوێرەی سەرچاوە …

Read More »

مارکس و میکاڤیللی و حزبی سیاسی کرێکاری

ئاسۆکمال/لندن وەک لە ناسینی “دەفتەرەکانی زیندان”ی گرامشیدا ئاماژەم پێدا ئەم بەشە لەسەر مەسەلەی حزب و پەیوەندی لە گەڵ چینی کرێکار و ستراکتۆر و توخمەکانی حزبی سیاسی و سکتاریزم و بیروکراسی یە. لەم بەشەدا زیاتر کتێبی “میری مۆدێرن”ی گرامشی باسدەکەین. سەرەتا پێش ئەوەی بچمە سەر ئەم ڕیڤیو و ناساندنەی زانستێکی سیاسی …

Read More »

تایبەتمەندی کۆمۆنیزمی کرێکاری

مەنسور حکمەت وەرگێڕان: حەمە غەفور بەشی سێهەم پشتبەستنی ئێمە بە ئینسان لە بەرامبەر زۆربەی کۆمۆنیزمەکانی تائێستادا، کە کۆمۆنیزم وەکو بەشێک لە ڕەوەندی مێژوویی دەبینن، وە بەوێنەی مەقولەیەک لێی دەڕوانن کە “هەڵگری ڕۆڵی مێژووییە”. لە کاتێکدا کە بزووتنەوەی ئێمە گەلێ پشتبەستووە بە مرۆڤ و ژیانی خەڵک و بە ئینسانی سەردەم، وە …

Read More »

مارکس و حزبی کرێکاری

ئاسۆ کەمال بەشی دوەم لە ناساندنی کتێبی “چۆن جیهان دەگۆڕین” لە نوسینی ئیریک هۆبسبام لەم بەشەدا کە ناوی “مارکس، ئەنگلس و سیاسەت”ە، باسێکی مێژوویی تێگەیشتن و هەڵوێستەکان و کارەکانی مارکس و ئەنگلسە لەسەر دەوڵەت ، خەباتی چینایەتی ،سیستەمی پەرلەمانی ،شۆڕش ، قۆناغی گواستنەوە لە سەرمایەداریەوە بۆ سۆشیالیزم ،شێوازی ڕیکخراوەکان ،حزب …

Read More »

بەریتانیا: دوو هەواڵی کرێکاری

یەکەم: شەپۆلێکی تری بێکاری بەڕێوەیە! سالار حمەسەعید بێکارکردنی ٦٠٠٠ کرێکاری فرۆشگاکانی ”هاوس ئۆف فرەیزەر” بەڕێوەیە دوابەدوای ڕاگەیاندنێک لە بەڕێوەبەرایەتی ”هاوس ئۆف فرەیزەر” بە داخستنی ٣١ فرۆشگا لە کۆی ٥٩ فرۆشگاکانی لە بەریتانیا و ئێرلەندا، هەڕەشەی دەرکردن رووبەڕووی ٦٠٠٠ کرێکار وکارمەندی ئەو فرۆشگایە دەبێتەوە.  هەروەها ڕایانگەیاند کە فرۆشگای سەرەکی ”هاوس ئۆف …

Read More »

داماوەکانی دیموکراسی سوتاو

ئاسۆکمال- لندن ئاگر لە چەند کۆگایەکی کۆمسیۆن لە گەڕەکی گەیلان لەبەری ڕەسافەی شاری بەغدا کەوتەوە و لیژنەی ئەمنی بەغداش ڕایگەیاند، چەند کۆگایەکی سندوقەکانی دەنگدان سوتاون . ئەمە دوای بڕیاری پەرلەمانی عێراق بوو بۆ ژماردەنەوەی هەموو دەنگەکان بەدەست. ئەوانەی تەنیا دەنگە سوتاوەکان دەبینن داماون چونکە لەبەر ئەم دارانە ناتوانن دارستانەکە ببینن …

Read More »

وتاری کردنەوەی کۆنگرەی سێیەمی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران- مەنسوور حیکمەت

وتاری کردنەوەی کۆنگرەی سێیەمی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران- مەنسوور حیکمەت به‌زمانی کوردی ببیستن، ده‌نگ: ئاراس ره‌شید کلیکی ئێرە بکە بۆ بیستنی بابەتەکە….    

Read More »

هەواڵی نارەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان

ئامادەکردنی: شوان عەزیز و ئاراس رەشید حکومەتی (میسر) دەستیکردووە بە گرتن و سزادانی ڕۆژنامەنووسان ڕۆژنامەنووسێکی سەربەخۆ لە وڵاتی میسر ١٠ ساڵ سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا. ئیسماعیل ئەلێکسەندەرانی کە توێژەرو لێکۆڵەرو هەروەها ڕۆنامەنووسێکی سەربەخۆ بوو لە میسر، لەلایەن دادگاوە ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا. بەو هۆیەوە فیدراسیۆنی سەرتاسەری ڕۆژنامەنووسانی جیهان (ئای …

Read More »

سەردەشتەکانی نەوشیروان موستەفا یاخود سەردەشتەکانی یەکیەتی نیشتیمانی کوردوستان

نووسینی: شوان عەزیز (لە پەراوێزی بوچوونی چەند هاوڕێیەکدا کە پێیان وایە ئەگەر نەوشیروان موستەفا نەبایە ئەو کارە لە بەرامبەر کۆمۆنیستەکاندا ئەنجام نەدەدرا ) چاوخشاندنەوەیەکی زۆر کورت بە ڕابردوودا: یەکیەتی نیشتیمانی کوردوستان دەی گوت حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی داوای جیابونەوەو سەربەخۆیی کوردوستان دەکات. ئەمەش یەکریزی گەلی عێڕاقی خۆشەویستمان تێکدەداو خاکەکەشی پارچە پارچە …

Read More »