وتار

خەڵـکی کوردستان نابێ هیچ خۆشباوەڕییەکیان بـە حکومەتـی ئاینـدەی عێــراق هەبـێت

عەبدوڵا مەحمود دوای هەڵبژاردنەکان بۆ ئەنجومەنی نیشتیمانی عێراق، هەموو حزب و لایەنە دەرچووەکان و بەشدارەکان لە هەڵبژاردنەکاندا، سەرگەرمی پێکهێنانی حکومەتن. دیارە لەو راستایەدا چ ئەمریکاو غەرب و چ وڵاتانی ناوچەکە بەشێکن لە یاریچیەکانی ناو کایەی پێکهینانی حکومەتی داهاتوو لە عێراقدا. بۆ عێراق، پێکهێنانی حکومەتی تازەی دوای هەڵبژاردنەکان، تا ئێستا هاوتایە …

Read More »

دیمانە لەگەڵ…سەردار عەبدوڵا حەمە سەبارەت بە چۆنیەتی گیران و بیرەوەرییەکانی ناو زیندانی ڕژێمی بەعس

سازدانی: ئاراس رەشید بەشی دووەم و کۆتایی دیمانە سەردار عەبدوڵا بۆپێشەوە: دۆخی ناو زیندان چۆن بوو؟ مەبەستمان ئەوەیە جۆری لێدان و شکنجەو لێپرسینەوە چۆن بوو؟ پەیوەندیتان لەگەڵ زیندانیەکانی تر چۆن بوو؟ سەردار عەبوڵا حەمە : هەموو جۆرە لێدانێکی فیزیکی هەبوو؛ هەڵواسین هەبوو کەلە پشتەوە دەستیان دەبەستین، ودەیان خستینە سەر مێزێک …

Read More »

هەڵاواردنی یاساکانی  تایبەت بە کار

لە نزیکەی ١٠٤ وڵاتدا  هەندێک کار تایبەت دەکەن تەنها بە پیاوانەوە.!! ئامادەکردنی: شوان عەزیز یاساکانی کار لەو وڵاتانەدا دەربارەی کار بۆ ژنان و پیاوان لەیەک ناچن. ئەو یاسای کارانە کاریان دابەشکردووە بەسەر ژنان و پیاواندا. زۆرێک لەو کارانە بە پێی یاساکانی کاری ئەو وڵاتانە تەنها پەیوەست کراوە بە پیاوانەوە و …

Read More »

بۆ نابێت خەڵک هیچ ئومێدوچاوەڕوانییەکیان لە حکومەتی داهاتوی عێراق هەبێت…؟؟!!

لە گۆشەیەکی ترەوە پرس و ڕای هەفتانە، گۆشەیەکی هەفتانەیە کە هاوڕی مزەفەر عەبدوڵا دەینووسێت، بۆپێشەوە هەر دوو هەفتە جارێک، باسێک یان چەند باسێکی بڵاودەکاتەوە…لەم گۆشەیەدا “بۆ نابێت خەڵک هیچ ئومێد و چاوەروانییەکیان لە حکومەتی داهاتوی عێراق هەبێت؟…دەخوێننەوە بۆ نابێت خەڵک هیچ ئومێدوچاوەڕوانییەکیان لە حکومەتی داهاتوی عێراق هەبێت…؟؟!! ئێستا نزیک بە …

Read More »

جیابوونەوە یان فشاربردن بۆ گۆڕانکارى

عبدالرحمن رسول  لە قۆناغی ئێستادا بارودۆخى زۆر لەبار هەیە بۆ گەشەى بزوتنەوەى کۆمۆنیزم. لە جیهاندا سیستەمى سەرمایەدارى تووشى قەیران و کێشەى جۆراوجۆر بۆتەوە کەناتوانێت چارەسەرى کێشە ئابوورى و سیاسییەکانى بکات، هەروەها لەکۆمەڵگەی عێراق و باشوورى کوردستان سەرجەم حیزبە بۆرژوازى و ئایینى و ناسیۆنالیستییەکان بۆ چارەسەرکردنى کێشە و قەیرانەکان تووشى ڕکود …

Read More »

بنەمالە گەندەڵترین ئۆرگانی ناو کۆمەلگە و هۆکاری توندوتیژی

هەتاو عەبدولاهی ئەگەر بمانەوێ پێناسەیەک لە بنەماڵە بدەین دەتوانین بلێین یەکەیەکی کۆمەڵایەتی پێکهاتوو لە ژن و پیاوە کە لە ئاکامدا مناڵیان دەبێ و لەناو  کۆمەڵگەیەکی بچووک بە یەکەوە ژیان دەکەن. هەڵبەت پێناسەیەکی تر لە بنەماڵە ئەوەیە کە چەند کەس بەهۆی بوونی بەرژەوەندی هاوبەش لە ناو ماڵێک و لە شوێنێک دەژین. پێناسەی …

Read More »

ئایین، ئامرازی چەوسانەوەی کۆمەڵایەتی…

پەخشان کاکە وەیس لەوەتەی خۆم بە بیردێت، تەنها یەک ڕۆژ بەڕۆژی بوومە، ئەویش مناڵ بووم و لە خۆشی ئەوەی وەکو گەورەیەک هەڵسوکەوتم لەگەڵ بکرێت و خۆم موهیم پیشان بدەم بڕیارمدا بەڕۆژوو بم.  بە دایکم وت هەڵم بسێنێت پارشێو ئەکەم، بە تایبەت کە مناڵانی هاوتەمەنی خۆم لە گەڕەکی ڕەحیماوەی کەرکوک بەڕۆژو  …

Read More »

پەنابەران لەکەمپەکانی یونان لەترسی شەڕی قەومی  و مەزهەبی ئاوارە دەبن

نووسینی: ڕۆژ عەزیز چەند ڕۆژ پێش ئێستا لەنێو کەمپی میتیلینی لە یونان گرژی کەوتە نێوان پەنابەرانەوە، بەم هۆیەوە بەدەیان پەنابەر بەچەقۆ ودارو ئاسن بریندار بوون کە برینی هەندێکیان سەخت بوو، ئەم هێرشە سەرەتا بۆسەر کوردەکان دەستی پێ کرد لەلایەن ئیسلامیەکان و عەرەبە شۆڤێنیەکانی فەلەستین وعێراق و سوریاوە. هۆکاری ئەم هێرشە …

Read More »

به‌رگرتن به‌م وه‌حشیگه‌رییه‌، ڕاوه‌ستانی ڕیزی یه‌کگرتو و رێکخراوی په‌نابه‌رانی پێویسته‌!

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌له‌میدیاکانه‌وه‌ بڵاوبوونه‌ته‌وه‌، چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر باندێکی هاوبه‌ش له‌ناسونالیسته‌ فاشیسته‌کانی عه‌ره‌بی سوریا وئیسلامیه‌کانی ئه‌فغان، له‌که‌مپێکی په‌نابه‌ری دورگه‌یMitilini   له‌یۆنان، به‌ بیانوی ڕۆژو نه‌گرتن، به‌وتنه‌وه‌ی (ئه‌ڵاهو ئه‌كبه‌ر) هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر كورده‌كانی سوریا و له‌ ئه‌نجامدا ژمارەیەک لەو پەنابەرانە برینداربوون، کە برینی ژمارەیەکیان  سه‌ختە. ئاشکرایه‌ ئه‌م …

Read More »

لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ١٠ ژن بوونەتە قوربانی دەستی ناموس پەرستی و پیاوسالاری!

بەپێی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان، تەنها لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لە شارەکانی کوردستان ١٠ ژن تیرۆرکراون… دیارە جگە لەوەش دەیان ژن پەنایان بردۆتە بەر خۆکوژی لەڕێگای خۆسوتاندن و خۆ خنکاندن و جۆری تری خۆکوژیەوە… بەو هۆیەشەوە ژمارەیەک ژن گیانیان لەدەستداوە یان شێواون و کەم ئەندام بوون… …

Read More »