وتار

دوودڵی ئیسرائیل لە دەستپێکردنی هێرشی زەمینی

عوسمان حاجی مارف جگە لەو دڕندەیی و بەربەریەتەی ئیسرائیل بە بۆردمان لەبەرامبەر دانیشتوانی غەززەدا ئەنجامی ئەدات، باس لەوە  دەکرێت کە حکومەتی ئیسرائیل هێزەکانی خۆی کۆدەکاتەوە وەک ئامادەکارییەک بۆ هێرشێکی زەمینی بەرفراوان بۆ سەر غەززە، ئەمەش سروشتی بنەڕەتی ململانێکان دەگۆڕێت. ئیسرائیل فەرمانی بە دانیشتوانی باکوری غەززە کرد بەرەو باشووری کەرتی غەززە …

Read More »

شەڕ لەغەززە

گفتوگۆی بڵاوکراوەی ئۆکتۆبەر لەگەڵ خەسرەو سایە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی  ئۆکتۆبەر: هاورێ خەسرەو دەمەوێ سەرەتا لەوەوە دەست پێبکەم کە لە بەیاننامەی حزبدا ئەو دۆخەی کە لە دوای٧ی ئۆکتۆبەرەوە لەنێوان ئیسرائیل و حەماسدا هاتۆتەئاراوە، بە شەڕ ناوزەدکراوەو و بەجۆرێك بزوتنەوەی حەماس وەکو لایەنێکی شەڕەکە دەناسێنێ، بەڵام لە بەیاننامەی هاوبەشی حزبدا لەگەڵ حزبی …

Read More »

دیوێکی دیکەی روداوەکانی فەلەستین!

موحسن کەریم دیوێکی دیکەی روداوەکانی فەلەستین!دۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای پێکدادانی نێوان بزوتنەوەی حەماس و دەوڵەتی ئیسرائیل، پێی ناوەتە قۆناغێکی تازەوە. پشتیوانی بێدرێغی ئەمریکاو دەوڵەتانی رۆژاوا لە ئیسرائیل و تاوانەکانی بەرامبەر بە خەڵکی فەلەستین و غەززە، بەناوی شەرعیەتی بەرگریکردن لەخۆ لەلایەک و پشتیوانی رژێمی ئیسلامی ئێران و …

Read More »

وەستانەوە لەبەرامبەر دڕندەیی دەوڵەتی ئیسرائیلدا

عوسمانی حاجی مارف هێرشەکان و توندوتیژی بۆردومانی بێبەزییانەی دژی دانیشتوانی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە، بەتایبەتی بۆردومانی بیمارستانی مەعمەدانی لە غەززە، نیگەرانی جیهانی وروژاندوە. لەم ئاراستەیەشەوە سەرەتای شەڕێکی گەورەی بەرفراوانی ناوچەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستی پێکردووە. بەتایبەتی ئەم نیگەرانیە زیاتر فەلەستینیەکانی گەمارۆدراو لە غەززە دەگرێتەوە. بەڵام ئەوەی مەترسیدارترە پێشبینی ئەوە دەکرێت، کە …

Read More »

شۆڕشی ئۆکتۆبەر و مەسەلەی جەنگ!

لەیادی ١٠٦ ساڵەی شۆڕشی مەزنی ئۆکتۆبەردا مسته‌فا باهیر ١٠٦ ساڵ بەرلەئێستاو لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا  ” ٢٥ی ئۆکتۆبەری ١٩١٧”  بەڕۆژ ژمێری کۆنی ڕوسی، کرێکاران و زەحمەتکێشانی ڕوسیا توانیان دەسەڵات بەدەست بینن و حکومەتی کاتی بەسەرۆکایەتی کرنسکی وەلا نێن. یەکێک لە ئەرکە سەرەکیەکانی چینی کرێکار، خەباتی چینایەتیە و هەوڵدانە بۆ شۆڕش  …

Read More »

سەبارەت بە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی مامۆستایاندژ بە نەدانی مووچەکانیان

گفتوگۆ لەگەڵ مامۆستا کامەران لەتیف  ئۆکتۆبەر: ماوەیەکە مامۆستایانی ناوچەی ژێردەسەڵاتی یەکێتی بایکۆتی خوێندنیان دەست پێکردووە دژی نەدانی مووچەکانیان، تا چ ڕادەیەک ئەم میکانیزمە ئەتوانێ سەرکەوتن بە دەست بیهێنێت؟ کامەران لەتیف: بەداخەوە ئەمساڵیش وەک زۆربەی ساڵانی ڕابردوو بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی مامۆستایان و فەرمانبەران دەستپێکی خوێندن دەستی پێکرد. بایکۆت تائێستا بەردەوامە …

Read More »

کاتێک هێزی سێهەم بەدژی ئینسانکوشتن دێتە مەیدانەوە!

نوری بەشیر بەجیا لە لایەنگرانی دوو هێزی ئینسانکوژو کاولکەر و کۆنەپەرستی حکومەتی ئیسرائیل و حەماس، هێزێکی دیکە لەمەیداندایە، ئەویش هێزی سێهەم، هێزی سەدان ملیۆنی ئینسانی ئازادیخوازە لەسەراسەری جیهاندا. ئەم هێزە نە لایەنگری کۆمەڵکوژیەکان و کاولکاریەکانی حکومەتی تیرۆیستی ئیسرائیلە بەبێ دەست پاراستن لە ژن و منداڵ و پیرو قوتابخانەو نەخۆشخانە و …

Read More »

نا بۆ پشتیوانی لە تاوانەکانی ئیسرائیل!

لە وەڵام بە وتەکانی ڕیشی سوناك سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دەشتی جەمال ریشی سوناك سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بەدوای سەردانەکەی بۆ ئیسرائیل و پشتیوانی ڕاستەوخۆی لە دەوڵەتی ئیسرائیل، پاشان سەبارەت بە بۆردومانی نەخۆشخانەی مەعمەدانی کە سەدان کەسی بێتاوانی کۆمەڵکوژ کرد، وتی “هەواڵگری بەریتانیا گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی کە پێدەچێت تەقینەوەکە لە موشەکێکەوە بووبێت …

Read More »

نابێت هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا قەبوڵ بکرێن!

عوسمانی حاجی مارف دەستپێکردنەوەی هەڵەشەیی هێرشەکانی ئێستای تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق، بەبیانوی لێدانی پارتی کرێکارانی کوردستان، کەفڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هێزی پیادەی بەکارهێناوەو زیانێکی گیانی زۆری لیکەوتۆتەوەو دۆخێکی تەواو نائاسایشی لە ناوچەکەدا خولقاندوە، دەبێت دەست بەجێ مەحکوم بکرێت بەری پێبگیرێت. بەڵام ئەوەی جێگا سەرنجە …

Read More »

گرنگی هاتنە مەیدانی بەرەی سێهەم لە جەنگی ئیسرائیل و فەلەستیندا!

عەبدوڵا مەحمود کردەوەی تیرۆریستی رێکخراوی حەماسی ئیسلامی لە حەوتی ئەم مانگەدا و بۆسەر شارە یەهودی نشینەکان و ئاهەنگی جوەکان و دەستپێکی هێرش و بۆمباباران و ئابلۆقەیەکی تری دەوڵەتی ئیسرائیل، بۆسەر غەزە، لەتیاییدا بە هەزارن ئینسان کوژراون و بریندار و دەستگیر و رفێنران، کە بەشی هەرە زۆرییان خەڵکی مەدەنین، لە بنەرەتدا …

Read More »