وتار

مەترسیەکانی تورکیا و ئێران بۆسەر خەڵکی هەرێم!

موحسین کەریم هێرشە مووشەکی و چەکداریە بەردەوامەکانی تورکیاو ئێران بۆسەر کوردستانی عێراق لەلایەك و دانانی دەیان بنکەی سەربازی تورکیا و کردنەوەی دەیان بنکەی جاسوسی میتی تورکی و ئیتلاعاتی ئێرانی و باقی دەزگا جاسوسیەکانی دەوڵەتانی دیکە لەناو هەرێمی کوردستاندا، بارودۆخی سیاسی و ئەمنی کوردستانی عێراق و ژیان و گوزەران و ئایندەی …

Read More »

ووتەی دەشتی جەمال لەخۆپیشاندانی ساڵیادی کاوەگەرمیانی لەلەندەن

ئامادەبوانی بەڕێز من دەشتی جەمال لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەرەتا سوپاسی رێکخەرانی ئەم خۆپیشاندانە دەکەم و ماندوو نەبونیش لە ئێوە دەکەم کە زەحمەتتان کێشاوەو لێرە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی و بۆ رێزگرتن لە یادی رۆژنامەنوس کاوە گەرمیانی لەبەردەم نوسینگەی حکومەتی هەرێم کۆبونەوەتەوە. هەموومان دەزانین کە خەڵكی کوردستان بۆ گەیشتن بە …

Read More »

جمهوری ئیسلامی و هاوچارەنوسەکانی پێکەوە دەڕۆن!

ڕێبوارئەحمەد بزوتنەوەی هەڵپێچانی جمهوری ئیسلامی تادێت زیاتر پەرەدەگرێت و خەڵکی ئیران لەسەر ڕێگای فەراهەمکردنی پێداویستیەکانی هەڵپێچانی ئەم رژێمە بەخێرایی بەرەوپێش دەڕۆن. ئێران بوەتە مەیدانی داهێنانی شۆڕشگێڕانەی ئەوتۆ کە هەموو جیهانی سەرسام کردوە، جیهان لەژێر کاریگەری توندی ئەو بزوتنەوە شۆڕشگێڕانەیەدا قەراری گرتوە. ژنان و لاوان و خەڵکی ستەمدیدە رۆژانە بەداهێنانی گەورە …

Read More »

کۆبوونەوەی دوکان!

موحسین کەریم دوای ئەوەی بافڵ تاڵەبانی لە شەراکەتی دەسەڵاتی لەگەڵ پارتیدا بەهۆی فشارەکانی پارتیەوە بۆ پەڕوباڵکردنی یەکێتی و تەسلیمکردنی بەتەواوەتی بە باڵادەستی پارتی بەسەر دەسەلاتی سیاسی کوردستاندا، نائومێد مایەوەو قوبادی برای وەکو جێگری مەسرور بارزانی ئامادەی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران نەبوو، هەروەها دوای ئەوەی دادگای پارتی بڕیاری دەستگیرکردنی بافڵ و قوبادی …

Read More »

کۆماری ئیسلامی ئێران وقۆناغێکی تازە لەسەرکوتگەری!

خەسرەو سایە پەرەگرتن وتوندبوونەوەی خۆپیشاندان وناڕەزایەتیەکانی شارەکانی ئێران بەگشتی وشارەکانی کوردستان بەتایبەتی، لەسێ ڕۆژەی ساڵیادی سەرکوتە خوێناویەکەی ڕاپەڕینی “ئابانماهی ٢٠١٩”دا، ڕەوتی پێشڕەوی خرۆشانە جەماوەریەکەی بردە قۆناغێکی تازەوە و لەئاکامدا هێزە سەرکوتگەریەکانی ڕژێمی ئیسلامی ئێرانی ناچارکردوە کەبەرەو قۆناغێکی تازە لەسیاسەتی سەرکوتگەری بەرێ. بەتایبەتی دوای ئەوەی کە ناڕەزایەتیەکانی شارەکانی کوردستان بوە سەنتەری …

Read More »

هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن، ڕژێمی ئێران لە زەبری ڕاپەرینی جەماوەری ڕزگار ناکات…

عەبدوڵا مەحمود هەستان و راپەرینی جەماوەری لەسەراسەری ئیراندا ڕوو لە هەڵکشانە. ئامادەیی جەماوەری بۆ بەردەوامیدان بەم ڕاپەرینە، ئەوە دەخاتەڕوو کە ئەم راپەرینە چۆك دانادات و ڕاناوەستێت، تا کۆتایی بە دەسەڵاتی نیزامی سیاسی سەرمایە لە ئێران دەهێنێت… ئەگەر سەرانی رژێم لە ئێران سەرەتا خوێندنەوەیان بۆ خۆپیشاندان و نارەزایەتی شۆڕشگێرانەی جەماوەری ئەوە …

Read More »

پەیامێک بۆ وەزیرو وەزارەتی داد

سەبارەت بە دادگایی کردنی مێردمنداڵ! عوسمان حاجی مارف لەچەند ڕۆژی ڕابردودا، دادگای کەرکوک بڕیاری سزای چوار ساڵ زیندانی بەسەر دوو مێردمنداڵی دانیشتوی کەلاردا سەپاند، لەسەر بنەمای یاسای ساڵی ١٩٦٩ی حکومەتی عێراق بەپێی مادەی ٣٤٢/٢/ یاسای سزادانی عێراقی تایبەت بە سوتاندی موڵک و ماڵی گشتی. لەهەمانکاتدا ناڕەزایەتیەکی بەرچاو لەبەرامبەر ئەو بڕیارەدا …

Read More »

گەڕانەوەی سوپای عێراق بۆ ناوچە سنوریەکانی هەرێم

موحسین کەریم رژێمی ئێران کە لەژێر زەبری خرۆشانی جەماوەریدا پەلەقاژەی دەربازبوون دەکات، دەیەوێ بە تاوانبارکردنی لایەنە سیاسیە ئۆپۆزیسیۆنەکانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان، بەوەی دەستیان هەیە لە هاندانی خەڵکدا، هۆکاری سەرەکی سەرهەڵدان و خرۆشانی جەماوەری کرێکاران و لاوان و ژنانی ئێران بۆ پێچانەوەی بارگەوبنەی جمهوری ئیسلامی نادیدە بگرێت و بیکاتە پیلانگێڕی دەستی …

Read More »

کۆنگرەی ١٤ی پارتی، مانەوەی گرفتەکانی بەردەم دەسەڵات!

نووسینی: خەسرەو سایە لەشانوگەریەکی تەشریفاتی چەند ڕۆژەدا، پارتی دیموکراتی کوردستان دوای١٢ ساڵ کۆنگرەی خۆی بەست. سەرەتا مەسعود بەرزانی لەوتەیەکیدا داوای کۆنگرەی بۆ وەرگرتنەوەی سەرۆکایەتی پارتی قەبوڵ کرد و دواتریش گەڕایەوە بۆ سەرگوزشتەی ڕابردوی قارامانانەی “بەرزانی نەمر” و ئامۆژگاریەکانی و ئینجا نێچیرڤان بارزانی وەک جێگری خۆیی و ئەویش مەسرور بارزانی وەک …

Read More »

رژێمی ئێران هەڕەشەی کۆمەڵکوژی دەکات!

موحسین کەریم دوای ئەوەی کە رژێمی ئیسلامی ئێران بەرامبەر بەخرۆشانی شۆڕشگێڕانەی ژنان و لاوان و خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش دەستەوەستان مایەوەو نەیتوانی بەکوشتنی سەدان خۆپیشاندەرو زیندانیکردنی هەزاران، بەئەنجامدانی تاوانی زیندانی ئەوین و کوشتاری نوێژخوێنانی بلوچ لە زاهیدان و…. پاشەکشە بەجەماوەری ڕاپەڕیو بکات، دواهەمین کارتی خۆی بۆ سەرکوتی جەماوەری خرۆشاو ڕاکێشا! رژێمی …

Read More »