وتار

سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ بەریتانیا

موحسن کەریم: رۆژی ١٩ی مانگ مەسروربارزانی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا (بۆریس جۆنسن) لە ئۆفیسی ئەنجومەنی وەزیران لە لەندەن چاویان بەیەکتر کەوت و رۆژی دواتریش لەگەڵ وەزیری ناوخۆی ئەو ووڵاتە لە ئۆفیسی وەزارەتی ناوخۆ کۆبووەوە. بەپێی ڕاگەیاندنی ماڵپەڕی حکومەتی بەریتانیا بابەتی دانیشتنی نێوان بۆریس جۆنسن و مەسرور بارزانی بریتی بووە لە …

Read More »

ئەم دونیا پێچەوانەیە دەبێت ڕاستبکرێتەوە !

بەرزو بەڕێز بێت یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران ! هەموو ساڵێک لەیەکی ئایاردا بە سەدان ملیۆن کرێکار، جەژنی هاوپشتی چینیایەتی خۆیان دەگێڕن و لەم ڕۆژەدا شەقامی شارەکان ڕەنگی ناسنامه‌ی ئینسانی دەگرنەخۆ. هەموویان پێکەوە دەبن بە یەک ڕەنگ و یەک سرود ده‌خوێنن. پڕوپوچی وەک نەتەوەو ڕاسیزم وهەڵاواردنی دینی و ڕه‌گه‌زیی و …

Read More »

پارە دەست بەسەرا گیراوەکان و تەسفیەحساب!

موحسن کەریم: لەکاتێکدا هەواڵی دەست بەسەراگرتنی سەدان ملیۆن دۆلاری دزراوی خەڵکی کوردستان لەلایەن میلیشیا دەسەڵاتبەدەستەکانی کوردایەتیەوە، لە بانکەکانی لوبناندا بڵاودەکرێتەوە، کرێکاران و کارمەندانی حکومەت هێشتا مووچەی مانگی سێیان وەرنەگرتوە. لە بەردەم بانکەکانی سلێمانیدا خانەنشین لەسەرەی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینیدا گیان لەدەست دەدەن.

Read More »

خەسرەو سایە:   یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی ئەنتەرناسیونالسیتی کرێکارانە لەسەراسەری جیهاندا، ڕۆژی هاتنەمەیدان و دەربڕینی نارەزایەتی چینی کرێکارە بەدژی نەزم و نیزامی سەرمایەداری. کرێکاران بەدوای تێپەڕینی ساڵێک بەسەر ڕەنج ومیحنەتێک کەکێشاویانە چاو لە دۆخی کارو ژیانی خۆیان دەبڕن و لەگەڵ دەسکەوتەکانی خەبات و نارەزایەتیەکانیاندا بەراوردی دەکەن و لێرەشەوە پەنجە لەسەر کێشەو …

Read More »

شێوازی هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمان.. حزبی شیوعی کوردستان لەکوێدا ڕاوەستاوە!

خەسرەو سایە: کێشەو ناکۆکی ئەمجارەی نێوان حزبەکانی بەشدار لەپەرلەمانی کوردستاندا، لەسەر شێوازی هەڵبژاردنی داهاتوو، گیرساوەتەوە. لەسەرێکی ئەم کێشە و ناکۆکیەدا پارتی ڕاوەستاوەو داکۆکی لەشێوازی یەکبازنەیی هەڵبژاردنەکە دەکا و هەریەک لە یەکیەتی و ئەو لایەنانەی کەخۆیان بە ئۆپۆزسیۆن ناوزەد دەکەن، لەوانەش یەکگرتوو، کۆمەڵ و نەوەی نوێ، پێداگرن لەسەر شێوازی فرەبازنەیی، بەمجۆرەش …

Read More »

لەیادی تیرۆرکردنی هاورێیان شاپور عبدالقادر و قابیل عادل دا, یادی خەباتکارانەتان بۆ هەتاهەتایە بەنەمری دەمێنێتەوە…

مستەفا باهر:  ٢٤ساڵ بەر لەئێستا، بەرەبەیانی ڕۆژی ١٨ی ٤ی ١٩٩٨ کاتژمێر ٨:٥٠ خولەک، باندێکی تیرۆریستی مرۆڤکوژی ئیسلامی، دوو ڕابەری بزوتنەوەی کۆمۆنیستی و دوو ئینسانی شۆڕشگێر و دوو ڕابەر و دووسیمای خۆشەویستی ئاوارەكان و یەکێتیی بیکارانیان تیرۆر کرد. هەرچەندە ئەم كردەوە تیرۆریستە راستەوخۆ ئیسلامیەکان ئەنجامدەری بوون، بەڵام ڕوونە بە بێ هەڵکردنی …

Read More »

نەوەی نوێ و هاوڕێیەتی ئیسلامی سیاسی…!

عوسمان حاجی مارف           ئەو ئۆپۆزیسیۆنەی لە دەرگای پەرلەمانەوە دەخلیسکێتە ناو ناڕەزایەتەیە جەماوەریەکانەوە، جگەلە مەرامێکی سیاسی کە بۆ پێداویستی پێگەی حزبەکەیەتی هیچ ئامانجێکی لە پەیوەند بە بەرژەوەندیەکانی جەماوەری ناڕازیەوە نیە. ئەمە واقعیەتی پێکهاتەی پەرلەمانی کوردستانە کە زیاتر بۆتە مەیدانێک  لە بازاڕی بازرگانی بە سیاسەتەوە، هەر بەو مانایەش …

Read More »

تارمایی شۆڕش و ڕاپەڕین!

موحسن کەریم     دەسەڵاتی کوردایەتی کە لە حزبەکانی پارتی و یەکێتی و هاوبەشە ئیسلامی و ناسیۆنالیستەکانیان پێکهاتووە، بە دەسەڵاتی جێبەجێکردن و پەرلەمانەکەیەوە، رووبەڕووی ریسوایی و نەفرەتی قوڵی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێشی ناڕازی کوردستان بوونەتەوە. دەمی هەر کەس دەکەیتەوە باسی ڕاماڵین و روخاندنی ئەم حکومەت و دەسەڵاتە دەکات. کار بەوە گەیشتوە …

Read More »

موشەکی وێڵ

عوسمانی حاجی مارف پاشکۆ بونی حزبە میلیشیاکانی کوردایەتی هەر لەسەرەتای جەنگی کەنداوەوە بۆ بەرژەوەندیەکانی سیاسەتی دەوڵەتی ئەمریکا لە عێراق و لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، دواتر پاشکۆ بونی پارتی بۆ سیاسەت و بەرژەوەندی دەوڵەتی تورکیاو پاشکۆ بونی یەکێتی بۆ سیاسەتی بەرژەوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران، هەروەها ملکەچی و گەڕانەوەی بەردەوامیان بۆ هێزە …

Read More »

یادی راپەرین

عوسمان حاجی مارف      دوای سی و یەک ساڵ لەدەسەڵاتی میلیشیایی یەکێتی و پارتی و هاوپەیمانەکانیان کە مایەی ئەوپەڕی نائەمنی  و نا سەقامگیری و گێژاوی سیاسی بوون و هەن لە کوردستاندا، خەریکن بە لێدانی دەفی سواوی کۆنەپەرستی بیروسیاسەتەکانی کوردایەتیەوە، لە ژێر پەردەی یادی ڕاپەرینەوە، سەمادەکەن و بەردەوامی بە چەواشەکاری …

Read More »