وتار

عێراق؛ ١٣ ملیۆن هەژار و ١٥٠ ملیار دۆلاری دزراو!

 موحسین کەریم وەزیری پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند کە ٤ ملیۆنی دیکەی خەڵک کە دەکاتە١١.٧٪ ی دانیشتوانی عێراق لەبەردەم هەڕەشەی ڕۆچوون بۆ ناو هێڵی هەژاریدان بەهۆی کاریگەریە ئابوری و کۆمەڵایەتیەکانی پەتای کۆرۆناوە. بەمەش رێژەی هەژاری لە عێراقدا بۆ ٣١.٧٪  واتە ١١.٤ ملیۆن کەس بەرزدەبێتەوە! لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی ( CNNی ئەمریکی)دا بەرهەم …

Read More »

بەرگرتن بەم بەربەریەتەی دەوڵەتی ئیسرائیل بەر لەهەر هەنگاوێکی ترە!

خەسرەو سایە دواخستنی داوای ئاگربەست بۆ چەند ڕۆژێکی تر لەلایەن ناتانیاهۆ و وەزیری بەرگریەکەیەوە بەپاساوی ئەوەی کە هێشتا کردەوە سەربازیەکانی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ئامانجی خۆیان لە گێرانەوەی ئەمنیەت بۆ ئیسرائیل بەدی نەهێناوە، ئیتر هیچ ناڕۆشنیەک لەبەردەم ئەو ڕاستیەدا ناهێڵێ کە ڕووداوەکانی چەند ڕۆژەی ڕابردوو، کە تادێت بە وەحشیانەترین شێوە خەڵکی بێدیفاعی …

Read More »

کۆمۆنیزمی لۆکس (خۆشگوزەران)ی بۆرژوازی لەسەردەمی ئۆتۆمەیشندا

نووسینی: سالار حمەسەعید ٧ ی مەی ٢٠٢١ کۆمۆنیزم بەردەوام بەشێوازی جیاواز دێتە بەرباس ولێکۆڵینەوە لەلایەن بۆرژوازیەوە و هەردەمە بەشیوەیەک دەخرێتەڕوو. ماوەیەکە ناوبەناو رۆژنامەو گۆڤارە بەنێوبانگەکانی چینی دەسەلاتداری بۆرژوازی باس لە کۆمۆنیزم و مارکسیزم دەکات. ئێستاش چەند نووسەرو تیۆریسینێکی نوێی بۆرژوازی زاراوەی تازەیان داتاشیوە و سوودیان لە نووسینەکانی مارکس وەرگرتووە و …

Read More »

ئامانج لە هاوپەیمانیەتی یەکیتی و گۆڕان چییە؟

نووسینی: عەبدوڵا مەحمود ئەم دوایانە یەکیتی نیشتیمانی و بزوتنەوەی گۆڕان هاوپەیمانیەتیەکیان پیکهێنا، لایەنی دەرەوەو روکەشی ڕیکەوتنامەکەیان بەشداریی و بەیەکەوەبوونیانە لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا. بەڵام دیوی دووەم و لایەنی سەرەکی و شاراوەی ئەم ڕیکەوتن و هاوپەیمانیەتییە، رووی لە هەرێمی کوردستان و هەنگاوێکە لە راستای گۆڕینی باڵانسی هیز و دەرخستنی پیگەی زۆنی سەوز …

Read More »

شەڕی پارتی و پەکەکە! 

موحسن کەریم لە چەند رۆژی ڕابردوودا پێکدادانی چەکداری لەنێوان هێزەکانی پارتی و پەکەکەدا ڕوویدا. ئەگەرچی تائێستا چەندجاری دیکە لێرەو لەوێ بەریەککەوتنی سەربازی لەنێوان ئەم دوو لایەنەدا ڕویداوە و بەردەوام کەشوهەوایەکی جەنگی باڵی بەسەر ڕاگەیاندنەکانی هەردوو لایەندا کێشاوە، بەڵام ئەمجارە ئەم پێکدادانە سەربازیەی پارتی و پەکەکە وەکو بەشێك لە ئۆپەراسیۆنێکی  ناڕاستەوخۆی …

Read More »

 هاوسەنگی هێز لە پەرلەمانی عێراقەوە بەدەست نایەت!

عوسمان حاجی مارف دووبارە هەڵبژاردنەکان بۆ پەرلەمانی عێراق، هێزە میلیشیا تائفی و ناسێۆنالستەکانی سەرقاڵی ئامادەکاری و پلانگێڕی و کێشمەکێشی نێوانیان کردۆتەوە، ئەم هەڵبژاردنە لە هەلو مەرجێکی پڕ قەیراناویدایە و دۆخی عێراق زیاتر دەرگیرە لە ناجێگیری و گێژاوی سیاسیدا، هاوسەنگی هێزەکان بەڕێژەیەک ئاڵوگۆڕیان بەسەرداهاتووە کە هیچ لایەن وهێزیک نیە نیشانی بدات …

Read More »

گۆڕەپانی عێراق لەنێوان چەکوشی ئێران و سندانی ئەمریکادا!

سەمير عادل ( سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق)  ئەوەی ئێستا لە گۆڕەپانی عێراقدا دەگوزەرێت، لە بۆردومانی بەردەوام و زیادبوونی کردەوە ئەمنی و سەربازیەکان دژ بە پێگەی سەربازیەکانی ئەمریکا، چ فڕۆکەخانەی هەولێر بێت یان بنکەی بەلەد یان ناوچەی سەوز یاخود فڕۆکەخانەی بەغدا، سەرەڕای دانانی بۆمبی چێنراو لەسەر رێگای هاتوچۆی …

Read More »

سەبارەت بەسزادانی کرێکاران لەلایەن خاوەنکارەوە!

گفتوگۆ لەگەڵ مەهدی ڕەسوڵ ئۆکتۆبەر: بەبۆنەی یەکی ئایارەوە ژمارەیەك لە کرێکارانی کارگەی ئاسن و پۆلای ماس نەچونەوە سەرکار، بەڵام لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کارگەوە سزادران.. ئەم پرسە بوە مایەی ناڕەزایەتی و لەژێر فشاری ئەو ناڕەزایەتیانەدا وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ناچاربوو ئەو بڕیارە بە بەڕێوەبەرایەتی کارگەی ناوبراو هەڵوەشێنێتەوە. سەبارەت بەو روداوەو پرسی …

Read More »

دەبێ سەرانی دەسەڵات سزا بدرێن نەك ‌هەڵسوڕاوانی سیاسی بادینان!

دەشتی جەمال  سەرەنجام دادگای پیاچوونەوەی گشتی هەرێم بڕیاری دادگای تاوانەکانی هەولێری بە سزادانی هەڵسووڕاوانی سیاسی بادینانی پەسەندکرد و تاوانی سیخوڕ و تێکدەر و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر بەرپرسانی حکومەت و وێنەگرتنی شوێنە هەستیارەکانی… خستە پاڵ پۆلێك لە هەڵسووڕاوی سیاسی بادینان. ئەم بڕیارە ناڕەزایەتیەکی بەرفراوان و توندی لێکەوتەوە تا ئاستێك کە کونسوڵخانەکانی …

Read More »

سەنگەر گواستنەوە یان گەڕان بەدوای کۆمپانیای چەورتردا! 

عەبدوڵا مەحمود  وازهێنان لە حزب و رێکخراو و کۆمەڵەیەک لەسەر بنەمای بوونی بیروباوەر و هێڵی سیاسی جیاواز، بەتاک یان بە کۆمەڵ و پەیوەست بوون بە حزب و ڕێکخراوەیەکی تر… کارێکی سروشتییە. دەشێت کەسێک یان کەسانێک هەبن لەگەڵ قوڵبونەوەی ناکۆکییە سیاسی و فکری و بەرنامەییەکانیان لەگەڵ رەوت و حزبێکی سیاسییدا کە …

Read More »