وتار

ئەركی كۆمۆنیستەكان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا …

نووسینی: تۆما حەمید وەرگێڕانی: شوان عەزیز لە سەر کۆمۆنیستەکان پێویستە کە ببنە ڕابەر لە ڕووبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنە و هەموو ئەو قەیرانە گشتیەی کە بەسەر مڕۆڤایەتیدا هاتوە، بە هۆی شکستی گەورە و کارەستباری سیستەمی سەرمایەداریەوە. دەبێت گرنگی وشیارکردنەوەی خەڵکی  دەربارەی مەترسی ئەو ڤایرۆسە و ئەوەی کە پێویستە بیکەین لە پێناو خۆپارێزیدا …

Read More »

پرسی ڤایرۆسی کۆرۆنا پرسی ئایندەی کۆمەڵگایە! …

دەشتی جەمال ئەم ڕۆژانە مرۆڤایەتی دەورەیەکی دژوار و پڕمەترسی بەڕێدەکات. مەسەلەی مانەوەی فیزیکیی ئینسان بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە بۆتە خه‌ونێكی دووره‌ ده‌ست بۆ ملیۆنەها ئینسان لە سەراسەی دنیادا. ترس لە فراوان بوونەوەی ئەم ڤایرۆسە، لە قاتوقڕی و بێخۆراکی، کۆێرەوەری، هەژاری و بێکاری، ترس لە سەرلەنوێ پەرەسەندنی دواکەوتوویی و ڕەگەزپەرستی و …

Read More »

دەبێت خەڵکی کوردوستان چیتر ڕێگا نەدا ئەوانەی کە لە سەنگەری  دیفاع لەخەڵکدان حکومەت بیانخاتە زیندانەوە.! …

نووسینی: شوان عەزیز ئەوانەی کە دیفاع لەخەڵکی کوردوستان دەکەن بێگوێدانە چین و توێژی کۆمەڵایەتی، ئایین و مەزهەب، نەتەوە، یان  زمان و زاراوەی ئاخاوتن لەهەر شوێنێکی ئەو کوردوستانە بن دەبێت پشتیان بگیرێ. ئەوە کەموکووڕی و کەمتەرخەمیەکی یەکجار گەورەیە دەربارەی خەڵکی کوردوستان کە کاتێک ڕۆژنامەنووسێک لەسەر ئەوەی داوای گەڕاندنەوەی مووچەو مووچەی پاشەکەوتکراو …

Read More »

دەسەڵاتی سیاسی بەرپرسە لەپاراستنی هاوڵاتیان و دابینکردنی ژیان و گوزەرانیان! …

عەبدوڵا مەحمود پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ سەر کۆمەڵگەی ئینسانی. سێ مانگە ڤایرۆسی کۆڕۆنا تەواوی کۆمەڵگەی ئینسانی توشی ترس و دڵەڕاوکێ کردووە. ژیانی لە هەزاران ئینسان سەندۆتەوەو بە سەدان ئینسانیش گیرۆدەی ڤایرۆسەکە بوون، کە یان لە خەستەخانەکاندا لەژێر چاودێریدان یانیش ناچار بە خۆپەنادان لەماڵەوەدا کراون. ژیانی کۆمەڵایەتیش لەزۆربەی وڵاتانی …

Read More »

کورتە ڕاپۆرتێک سەبارەت بەمانگرتنی گشتی کرێکارانی ئیتالیا …

” ژیانمان بەهای زیاتری هەیە لە قازانجەکانی ئێوە” کورتە ڕاپۆرتێک سەبارەت بەمانگرتنی گشتی کرێکارانی ئیتالیا ئا/ نوری بەشیر ئەگەرچی حکومەتی ئیتالیا بانگەوازی مانەوە لەماڵەوە و کەرەنتینە کردنی هاوڵاتیانی ڕاگەیاندووە، بەڵام هێشتا بەشێکی زۆر لەو کارگەو پڕۆژانەی کەبەرهەمەکانیان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەژیانی هاوڵاتیانەوە نیە، هەر کار دەکەن. لەبەرامبەردا ڕۆژی ١٥ی مارس کرێکاران …

Read More »

مێژووی شانازی …

لە یادی گیان بەختکردووانی شوراکانی کوردستان ئاسۆ کەمال هەموو ساڵێک لە یادی ئەم ئازیزانەماندا پەپولەی خەیاڵمان دەفڕێت بۆ سەر یادەوەری ئەم پۆلە هاوڕێ گەنج و پڕ لە وورەیە کە لە ڕۆژانی ٣١ئازار و ١ نیسانی ١٩٩١ لە ڕووبەڕووبونەوەی هێرشی بەعسدا بۆ سەرکوردستان بەداخێکی زۆرەوە گیانیان لەدەست دا. یادی ئەم هاوڕییانەی …

Read More »

لە ئاوارەیی بە کۆمەڵەوە بۆ لێکدابڕاندنی کۆمەڵایەتی…

عەبدوڵا مەحمود ئەمساڵ ٢٩ ساڵ بەسەر ئاوارەیی بەکۆمەڵ و ملیۆنی خەڵکی کوردستان، لەبەرامبەر بە گەڕانەوەی سوپای دڕندەی بەعسدا تێپەڕدەبێت. ٢٩ ساڵ لەمەوبەر خەڵکی کوردستان، بە وێنەی میهرەجانێکی تراژیدی بەکۆمەڵ، بە ئاوارەبوون لەبەرامبەر بە گەڕانەوەی رژێمی بەعسدا، نمایشی درەندیی سیستەمێکی قەومی دیکتاتۆریان، نیشانی دنیادا. ترس لەدەست رژێمیکی قەسابی کراو، کە پێشوتر …

Read More »

بەرزو بەڕێزە یادی گیان بەختکردوانی بزووتنەوەی شورایی لە کوردستان…

کۆتایی مانگی مارس و سەرەتای مانگی ئازاری ١٩٩١، سوپای دڕندەی بەعس، هێرشی کردەوە سەر کوردستان بەمەبەستی دوبارە گێڕانەوەی دەسەڵاتی سەرکوتگەرانی خۆی، کە بووە هۆی ئاوارەیەکی ملیۆنی خەڵکی کوردستان. لە کاتی گەڕانەوەی سوپای بەعسدا، حزبەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی و هێزی چەکدار و سەرانیان،لەگەڵ ئەوەدا خاوەنی چەکی باش و جبەخانەیەکی فراوان بوون کە …

Read More »

لەگەڵ کۆرۆنا بەرەو کوێ دە چین؟ …

ئاسۆ کمال کۆرۆنا کێشەیەکی تەندروستیە و هۆکارەکەی ڤایرۆسێکی سروشتیە، بەڵام کێشەی نەتوانینی چارەسەر و ڕوبەڕوبونەوەکەی سیستمی ئێستای سەرمایەداری لێی بەرپرسە. توش بونی نیو ملێۆن ئینسان و مردنی ٢٤ هەزار کەس نیشانمان دەدا کە سیستمی بەرگری تەندروستی دنیا بە تەواوەتی وێرانە. ئایا هۆکاری ئەم مەرگە بە کۆمەڵە چیە و بۆچی ئەم …

Read More »

مەراسیم و ئاکسیۆنەکانی ٨ مارس، نمایشێکی مەزنی ژنانی ئازادیخواز…

بە بۆنەی هەشتی مارس، رۆژی نارەزایەتی و نەفرەت لە هەڵاواردنی جنسی و بێمافیەکانی ژنان، بزوتنەوە ژنانە ئازادیخوازو یەکسانیخوازەکانی ژنان و رێكخراو و کۆڕو کۆمەڵەکانیان، لە نمایشێکی بێ وێنەدا، لە رێگای کۆبونەوە، رێپێوان، مەراسیم، ئاکسیۆنی ملیۆنیدا، نەفرەتی خۆیان بەرووی بیمافی و کۆنەپەرستی و ستەمی زاڵمانەی نیزامی سەرمایەدارییدا خستە روو. هەشتی مارسی …

Read More »