وتار

کوشتن و ڕەشەکوژی ڕژیم  ناتوانێ بەر بە ناڕەزایەتی خەڵک بگرێ …

نووسینی: هەتاو عەبدوڵاهی ڕۆژی ٣ی ژانویەی ٢٠٢٠ ی زایینی  قاسم سلێمانی گەورە تێرۆریست و جینایەتکاری ڕۆژهەڵاتی ناوەراست لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئەمریکاوە کوژراو و کارنامەی تەژی لە جینایەت و کوشتن و بڕینی بۆ هەتاهەتایە کۆتایی پێهات. سلێمانی فەرماندەی گشتی هێزی سەرکوتگەر و جینایەتکاری قودسی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران …

Read More »

بەدروشمی” مەرگ بۆ درۆزن، خۆپێشاندان لە شارەکانی ئیران دەستی پێکردەوە…

دوای خستنە خوارەوەی فرۆکەیەکی نەفەر هەڵگری ئۆکرانی لەلایەن سیستەمی بەرگری رژێمی ئیران، لە ژێر دروشمی “مەرگ بۆ درۆزن، یانی مەرگ بۆ جمهوری ئیسلامی ئیران” ناوەندی شاری تاران و چەندین شاری تر بوونەوە بە شانۆی نمایشی ناڕەزایەتی جەماوەری بەدژی ڕژیمی پەت و سیدارەو تیرۆریستی ئیراندا. دوای کوژرانی گەورە تیرۆریستی ئیران و …

Read More »

ململانێی ئێران و ئەمریکا خۆپیشاندانەکانی عێراقی خاموش نەکردەوە!…

خۆپیشاندان و نارەزایەتییە جەماوەرییە فراوانەکانی عێراق، دریژەیان هەیە. ململانێی و چوونەسەری ئاستی گرژییەکانی نیوان ئەمریکاو ئیران بەدوای کوژرانی قاسم سلێمانیدا، تا ڕادەیەکی زۆر ترس و دڵە راوکێی لە ئاستی عیراق و ناوچەکەدا دروستکرد، بەڵام بەو هۆیەوە بزوتنەوەی نارەزایەتی جەماوەری توانیویەتی ئەلقەی” نەشەر و نەئاشتی” جەنگی بێ چەوری و چەوری”  نیوان …

Read More »

مەراسیمی ساڵیادی ڕێزنان لە یادی ژیان و خەباتی کۆمۆنیستی هاوڕێ جەبار مستەفا، بەڕێوەچوو…

بەرواری ١١/١/٢٠٢٠ لەهۆڵی یەکێتی نووسەرانی کورد/ لقی سلێمانی… مەراسیمێک بۆ ڕێزگرتن لە یادی خەباتکارانەی هاوڕی جەبار مستەفای تیکۆشەری کۆمۆنیست، و ناساندنی کتێبێک بەناوی” تەمەنێک تێکۆشان، لە پێناو گێڕانەوەی ئیرادە بۆ ئینسان”دا. لەلایەن حزبی کۆمۆنیستی کریكاریی کوردستانەوە بەڕێوەچوو. سەرەتای مەراسیم بە دەقیقیەک وەستان بۆ ڕێزگرتن لەیادی خەباتکارانەی هاوڕێ جەبارو سەرجەم گیانبەختکردووانی …

Read More »

دەسەڵاتی سیاسی بۆرژوازی کورد چاکسازی هەڵناگرێت!…

عەبدوڵا مەحمود پرسی چاکسازی کە کابینەی نۆهەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان! تۆختر لە کابینەکانی پێشتری خۆی بەدەستیەوە گرتووە، جێگای مشتومرێکی زۆرە. کابینەی نۆهەم و حکومەتەکەی پرۆژەیە یاسایەکی چاکسازی ئاراستەی پەرلەمان کردوە، ئەم پرۆژە یاسایە کە دوورو نزیک بەلای چاكسازیی لە داهاتەكانی نەوت و خاڵە سنورییەكان و داهاتەكانی ناوخۆدا ناڕوات و ئاماژەیەکیش …

Read More »

چی لە پەرلەمانی پلە باڵاکان چاوەڕوان دەکرێ؟ …

ئاسۆ کمال ڕەخنەیەکی زۆر لەو ئەندام پەرلەمان و حزبانە دەگیرێت کە دەنگیان بە یاسای “چاکسازی لە موچەو خانەنشینی پلە تایبەت و باڵاکان” داوە. بەڵام ئایا پەرلەمانی کوردستان بێجگە لە فەرمی کردنەوەی دەوڵەمەندبوونی چینی پلە باڵای حزبە دەسەڵاتدارەکان هیچ کارێکی تری لێ چاوەڕوان دەکرێت؟ ئەندام پەرلەمانەکان بەشێک لەو دەزگا ڕەسمیانەن کە …

Read More »

کەم ئەندامانی مێشک و ویژدان! …

عەبدوڵا مەحمود بەرواری ١٢/١/٢٠٢٠ ژمارەیەکی بەرچاو لە خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان و کەم ئەندامەکان، لە دژی موچەی خانەنشینی پلەبالاکان و کەمی موچەی کەم ئەندامان لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە. خۆپیشاندەران لەبەرامبەر بێ بەڵێنی ئەندام پەرلەمانەکان و پرۆژەی یاسای چاکسازی حکومەتی بەناو  چاکسازیخواز!! کە ئاراستەی پەرلەمانی بەناو نوێنەرانی گەل!! یان کردووە، بۆ پەسەندکردن، …

Read More »

ئەم دۆخە تازەیەی ناوچەکە بۆ سەرکوتی راپەڕینی جەماوەری و تێپەڕکردنی ئەم دەورە شۆڕشگێرانەیەیە …

نوری بەشیر پێم وابێت هەموومان لەسەر ئەوە هاوڕابین کە کوشتنی قاسم سولەیمانی سەرەتایەکە بۆ هاتنەکایەوەی گۆڕانکاریەکی گەورە لەدۆخی ناوچەکە بەگشتی و کێشمەکێشی پێشوتری نێوان ئەمریکاو ئێران، بەڵام ڕەنگە لێکدانەوەی هەمووان بۆ ئەم دۆخە تازەیە و ئەو ئاڵوگۆڕانەی کەبەڕێوەیە وەک یەک نەبێ هەرکەس و لایەنە پێشبینی جیاواز بکاو لێرەشەوە سیاسەتی تایبەت …

Read More »

کێشەی ترۆتسکیزم چیە؟ …

ئاسۆ کەمال ترۆتسکی وەک ڕەخنەگرێکی بیرۆکراتیزمی ستالینی بەشێک لەو ڕەوتە شۆڕشگێڕانەی بەلشەفیە کە لەگەڵ دیاردە و دەرکەوتەکانی بیرۆکراتی لەناو حزب و لەدەوڵەتدا ناڕازین و دەیانەوێ ئاڵوگۆڕ بکەن لەو واقعیەتە بیرۆکراتیەی دوای شۆڕش دروستبوە. بەڵام ترۆتسکی جگە لە بیرۆکراسی ستالین لە هەموو بنەماکانی سۆشیالیزمی دەوڵەتیدا هاوڕا و بەشداربوو، کە لە بەشەکانی …

Read More »

کابینەی نۆهەمی حكومەت، کابینەی شکست و فریوکاری! …

عەبدوڵا مەحمود لەم ماوەیەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی تێپەڕبوونی سەد ڕۆژ بەسەر کاری حکومەت و کابینەکەیدا، لە وتارێکدا، باسی سەرکەوتنی کارەکانی حکومەتەکەی کرد. پاشانیش خێڵێک لە نووسەر و کەسایەتی سیاسی مۆڵەتپێدراو و میدیای ڕتوش پیشەی دەسەڵات، بە قەدوباڵای کارەکانی حکومەتدا هەڵیاندا. سەرکەوتنی کاری هەر حکومەت و کابینەیەکی حکومی، بەوە …

Read More »