hkkk

خەڵکی حەمدانیە، قوربانی، دەسەڵاتی گەندەڵکاران!

هه‌مووان به‌ داخه‌وه‌ بینیمان كه‌ شەوی ٢٦ی ئەیلول لە هۆڵێکدا له‌ كاتی ئاهەنگێڕانی هاوسەرگیریدا لەقەزای حەمدانیەی پارێزگای نەینەوا، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە نزیکەی ١٠٧ کەس بوونە قوربانی و ٨٢ کەسیش بریندرابوون. لێکۆڵینەوەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراقڕایگەیاندووە کە ٩کەسیان لەسەر ڕوداوەکە دەستگیرکردووە وهۆکارەکەشی کەمتەرخەمی بووە. ئەم ڕووداوە جگەلەوەی کارەساتێکی گەورەی ئینسانییەو دڵی هەر هاوڵاتییەکی سادە ڕادەچڵەکێنێت، نیشانەیەکیشە لەبێدەربەستی و گەندەڵی سیستەمێک کە چینی دەسەڵاتدار، …

درێژەی بابەت ... »

تەنها خەڵکی ناڕازی وئازادیخوازان دەتوانن سنورێک بۆئەم دەستدرێژییەی دەسەڵاتداران دابنێن بۆ سەر ئازادییەکان وهونەرمەندان

بەپێی هەواڵێک کە لەچەند سەرچاوەیەکەوە بڵاوکراوەتەوە، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر عومەر عەبدوڵاو شکۆ عومەر، دوو شانۆکاری ناسراوی ناوچەی گەرمیان، بەپاساوی ئەوەی کەلەکارێکی شانۆییدا کەسێ ساڵ لەمەوبەر پێشکەشکراوە، سوکایەتی بەئیسلام کراوەو بەم پاساوەش بڕیاری دەست بەسەرکردنی (توقیف) هەریەک لەو دووهونەرمەندە شانۆکارە دەرچوەوئیستا لەزیندانی گواستنەوەی گەرمیاندا دەستبەسەرن. ئەم هەنگاوەی دەزگا بەرپرسەکانی گەرمیان ویاسا دژە ئازادییەکانیان، لەگەڵ ئەوەدا بەئاشکرا ئاو دەڕژێنێتە ژێر پێی کۆنەپەرستان …

درێژەی بابەت ... »

ئۆکتۆبەری ژمارە ٦٨ کەوتە بەردیدی خوێنەرانەوە

 ئۆکتۆبەری ژمارە ٦٨ ئۆرگانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ٢٥/ ئەیلولی ٢٠٢٣ کلیکی ئێرە بکە بۆ خوێندنەوەی ئۆکتۆبەری ژمارە ٦٨

درێژەی بابەت ... »

گفتوگۆی بڵاوکراوەی ئۆکتۆبەر لەگەڵ خسرەو سایە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حزب سەبارەت بە ئاراستە و باسە سیاسیەکانی پلینۆمی ٢٧ ی کۆمیتەی ناوەندی

ئۆکتۆبەر: لەنێوان رۆژانی ٨ی٩ی ئەم مانگە پلینۆمی ٢٧ی کۆمیتەی ناوەندی حزب بەڕێوەچوو. لە ڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی پلینۆمدا ئاماژە بە چەند بابەتی سیاسی گرنگ کراوە کە وتووێژیان لەسەر کراوەو بڕیاری پێویستیان لەبارەوە دراوە. لەوانە:  بارودۆخی سیاسی کوردستان، هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی نیشتەجی لە هەرێمی کوردستان و هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق. سەرەتا با لەدۆخی سیاسی کوردستانەوە دەست پێبکەین: پلنۆم چ …

درێژەی بابەت ... »

 خەتای ریفراندۆم!

موحسین کەریم ئەمڕۆ ٦ ساڵ بەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە کوردستانی عێراقدا تێدەپەڕێ. بۆچوونێك ڕەواجی پەیداکردوە لەناو بەشێك لە خەڵکدا کە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم وەکو تاوان تەماشا دەکرێ. بەهۆکاری لەدەستدانی نیوەی خاکی کوردستان ناوزەد دەکرێ! ئەو کەس و لایەنانەی لەڕوانگەی دژە پارتیبوونەوە دژی ئەنجامدانی ریفراندۆم بوون و پێیانوابوو ریفراندۆم دەبێتە دەسکەوتێکی سیاسی بۆ پارتی، ئێستا هەڵوێستی دژایەتیکردنی ریفراندۆم وەکو شانازی مێژوویی بۆخۆیان …

درێژەی بابەت ... »

پرسی فرۆشی نەوتی هەرێم و کێشەی بودجەو مووچەو دۆخی ژیانی خەڵكی کوردستان!

وەستامەهدی رەسوڵ برسی نەوت یەکێکە لەوکێشانەی کە بەردەوام دوبارە دەبێتەوە لە نێوان بەغداو هەولێر. ئەمە لەکاتێکدا کە بە پێی دەستور حوکمەتی هەرێم رێگە پێداراوە کە وەبەرهێنانی نەوت بکا، بەڵام بەمەرجێك کە داهاتەکەی بگەرێتەوە بۆبەغداو هاوکات داهاتی نانەوتیش بگەرێتەوە بۆبەغداو ساڵانە لەوبودجە مەرکەزیە بەشی کوردستان بدرێت واتە گشت عێراق بەکوردستانیشەوە لە بەغداوە بودجەکەی پێبدرێت . بەڵام بەبیانوی ئەوەی یاسای نەوتوغاز نییە …

درێژەی بابەت ... »

ژاوه‌ژاوی هه‌ڵبژاردن.. له‌ باره‌ی هاتوهاواری نه‌وه‌ی نوێوه‌

جه‌مال موحسین ٢٣ ی سێپتێمبه‌ری ٢٠٢٣ هێنده‌ی نه‌وه‌ی نوێ، یه‌كێتی و پارتی ته‌نگه‌نه‌فه‌س نه‌بوون بۆ هه‌ڵبژاردن. وا پێئه‌چێ یه‌كێك له‌ دوا هه‌ناسه‌ و په‌له‌قاژه‌كانی ڕزگاركردنی سیستمی په‌رله‌مانی و به‌ناو هه‌ڵبژاردن و ده‌سه‌ڵاتی باو له‌ كوردستاندا به‌ جه‌سته‌ و سنگی نه‌وه‌ی نوێ سپێردرابێ. به‌جیا له‌وه‌ی كه‌ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌ك له‌ چوارچێوه‌ی سیاسه‌ت و هه‌ژمونی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌ و زلهێزانی دنیادا چی …

درێژەی بابەت ... »

شیعەگەراو کوردایەتی لە ئایندەی عێراقدا

عوسمانی حاجی مارف بەدرێژایی سەدەکان، ڕێوڕەسمی شیعەکان لە کاتی موحەڕەمدا بۆ چینە باڵاکان زۆر هاندانێکی گرنگ بووە، بۆ پاراستن و وزەبەخشین بە کۆمەڵانی شیعە، لەهەمان کاتدا بۆ ڕاگرتن و بەردەوامیدان و بەرجەستەکردنی جیهانبینی  خورافات و ئەفسانەکان، تا کەسایەتی ناو چینە نەداراکان بە ئاراستەی وەهم و خورافات، زەلیل و بێدەسەڵات ژیان بەرنەسەر، تا ئەو ئاستەی خۆ کوتانەوەی بەکۆمەڵ دەکەن. ئەوەی جێگای …

درێژەی بابەت ... »

هۆکارو زەمینەکانی دەستێوەردانی دەرەکی لە هەرێمدا

عەبدوڵا مەحمود لەشکرکێشی و دەستێوەردان، کردنەوەی بنکەو بارەگا، هێرشی درۆنی و کردەوەی تیرۆریستی لەدژی کادر و لایەنگر و هەڵسوڕاوانی ئۆپۆزیسیۆن، بۆمباباران و هێرش بۆسەر بنکەو بارەگای جێگیری هێزەکانی نیشتەجێی هەرێمی حزب و لایەنە سیاسیەکانی ئۆزیسیۆنی تورکی و ئێرانی…تاد. لە کوردستانی عیراقدا مێژوویەکی دوورو درێژی هەیە، بەڵام لەهەر بڕگەیەکدا دەستێوەردان لە هەرێمی کوردستاندا هۆکارو مەبەستی جیاواز جیاوازی هەبووەو هەیە. بەدوای جەنگی …

درێژەی بابەت ... »

عەربەت و بێ ئومێدی لە ئاسایش

عوسمانی حاجی مارف هێرشەكەی دوێنێ بۆسەرفڕۆكەخانەی عەربەت، “كردەوەیەكی تیرۆریستیەو نەیەكەم هێرشەو نەدوایین هێرشیش دەبێت “.ئەمە وتەی بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هەرێمە. کە ئەوەشی خستەڕو” ئەم كارە نەیەكەم كارە ونەدوایین كار دەبێت وئەم كردەوانە بەردەوامدەبن.” گەر ئەمە حاڵی کوردستانی عێراقە، لەسایەی دەسەڵاتی بارزانی و تاڵەبانیدا ، چی بکرێت و چیدەکرێت؟، هیچ ڕێگا دەرچونێک نەخراوەتەڕوو، ئەوەی دەیبیستین و دەیبین بێجگەلە ئیدانەی شەرمنۆکانە وپاڕانەوە …

درێژەی بابەت ... »