وتار

چارەنوسی ئێران لە پەیوەند بە باڵادەستی ئەمریکاوە

عوسمانی حاجی مارف دوابەدوای هێرشی دڕندانەی حکومەتی ئیسرائیل، بۆ سەر دانیشتوانی ئێران، دۆخی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و  ئێران کەوتە بەردەم ڕاگرتنێکی نادیارەوە، کە بڕیار بوو لە 15ی حوزەیران خولی شەشەمی دانوستانەکانی لە عومان بەڕێوە بچێت. تاران چەندە ئارەزوی ڕێکەوتنی هەبێت و مەیلی نزیکبونەوە بۆ ئەمریکا نیشان بدات، لە هەلومەرجی هەڵگیرسانی شەڕێکی ئێستاداو کێشکردنی ڕاستەوخۆی ئێران بۆ ناو ئاگری ئەو شەڕە، …

Read More »

دوو جهیانی جیاواز!

موحسین کەریم یەکێکیان مناڵ دەکوژێ، ئەوی دیکەیان موجافەزە بە ژیانیەوە دەکات تا خۆراك و دەرمان و حەفازە بۆ مناڵان دابین بکات! یەکیکیان پەنابەران و کرێکارانی کۆچبەر وەکو تاوانبارانی زیندانەکانی گوانتانامۆ و ئەبوغرێب  زیندانی دەکات و ئەوی دیکە بۆ بەرگری لەمافی مانەوەیان سەرجادە دەگرێ و بەرگری لێدەکات! یەکێکیان ئامادەیە چەندین ووڵات و کۆمەڵگا کاولبکات لەپێناوی زاڵکردن و سەپاندنی بەرژەوەندیەکانی خۆیدا، خەستەخانەو …

Read More »

بەغدا و هەولێر لەژێر فشاری ململانێیەکی بەردەوامدا

عوسمانی حاجی مارف لەدوای ٢٠٠٣وە ناکۆکی و ئاژاوە لەسەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق هەرگیز نەوەستاوەو ناوەستێت، لەدڵی ئەو ناکۆکیانەدا پەیوەندیە گرژییەکەی نێوان بەغدا و هەولێر، چەندین بێ‌هیوایی تێدا چێندراوە و مانایەک بۆ ئارامی سیاسی جێگەی نابێتەوە، پێکهاتەو دامەزراندنی دەسەڵاتی سیاسی لە بەغداو هەولێر ڕۆشناییەک نادا بەدەستەوە کە ئاسودەیی بۆ دانیشتوانی عێراق و کوردستانی تیا بەدیبکرێت. هەڵبەتە هیچ گومانی تیا نیە کاتێک …

Read More »

بەکارهێنانی مووچە وەک کارتێکی سیاسی دڕندەییە!

دەشتی جەمال مووچە وقوتی خەڵكی کوردستان چەکی سیاسی نییە تا بتوانرێت بە ئاسانی لەکایەی سیاسی بەغداو هەرێمدا یاری پێبکرێت، موچەی مامۆستایان، پەرستاران،خانەنشینان، فەرمانبەرانی حکومی، کرێکارانی ڕشتە جۆراجۆرەکان ..  دەبێ  هەمیشە گەرەنتی بکرێت، دانوستانیان لەسەر نەبێت و لە دەستوەردانی سیاسی بپارێزرێت. بەڵام  بەداخەوە ماوەی چەند ساڵێکە هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم لەپێناو بەرژەوەندیە سیاسی و ئابوریەکانی خۆیاندا لەململانی سیاسی نێوانیان، دریژە …

Read More »

ڕێپێوانی جیهانی بۆ شکاندنی گەمارۆی سەر غەززە

ئامادەکردنی توانا نوری ڕۆشان دادو، وتەبێژی هاوپەیمانی شکاندنی گەمارۆ لە ئەفریقای باشوورەوە وتی: “پێویستە نەک تەنها ئەم دەوڵەتە تاوانکارییە ئیدانە بکەین، بەڵکو لە ڕووی ئابووری، کولتووری، وەرزشی و سیاسیشەوە گۆشەگیری بکەین”. ئەوە ئەوەیە کە ئەم ڕێپێوانە هەوڵی بۆ دەدات”. هاوپەیمانییەک کە پێکهاتووە لە زیاتر لە ٤٠٠ ڕێکخراو لە ٥٠ وڵاتەوە، ڕێپێوانێکی گەورەیان بە ناوی “ڕێپێوانی جیهانی بۆ غەززە” دەستپێکردووە. بزووتنەوەی …

Read More »

حەلبوسی و هەڵبژاردنەکانی عێراق

عوسمانی حاجی مارف کاتێک دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری دەرکردنی محەمەد حەلبوسی لە پەرلەمان دەرکرد، هەوڵدان بۆ بێتاوانکردنی مشتومڕێکی بەرفراوانی لە عێراقدا لێکەوتەوە، قسە و باسەکانیش زیاتر لەسەر ئەگەری گەڕانەوەی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێستا بوو. محەمەد حەلبوسی کە لە ساڵی ٢٠١٨دا،  سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی وەک گەنجترین سیاسەتمەداری سونە بەدەست هێنا، پۆستێکە بۆ پێکهاتەی سوننە تەرخانکراوە، لە پەیوەند بە ڕێکەوتنی نێوان …

Read More »

کۆتایی میلیشیاکان!

موحسین کەریم خەریکە دەوری میلیشیاکان لەچوارچێوەی سیاسەتی دەوڵەتە ئیمپریالیستی و بۆرژواییەکاندا لانی کەم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەرەو کۆتایی دەچێت. ئەم سیاسەتەیان لەژێرناوی ” کۆکردنەوە و تەنگەبەرکردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت”دا ڕاگەیاندووە. ئەم سیاسەتە تەنها ئەو میلیشیایانە ناگرێتەوە کە دەوڵەتەکان لەچوارچێوەی کێشمەکێشەکانیان لەسەر نفوزو بەرژەوەندیەکانیاندا بۆ وەرگرتنی ئیمتیازات لە یەکتری، دروستیان کردوون و هاوکاری سیاسی و چەکداری و داراییان دەکەن، بەڵکو …

Read More »

هەڕەشەکانی مەسعود بارزانی لە حکومەتی عێراق و واژۆکردنی گرێبەستی حکومەتی هەرێم لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکی

گفتوگۆ لەگەڵ خەسرەو سایە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی دەربارەی هەڕەشەکانی مەسعود بارزانی لە حکومەتی عێراق و واژۆکردنی گرێبەستی حکومەتی هەرێم لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکی بۆ وەبەرهێنان لە بواری گازی هەرێمی کوردستاندا ئۆکتۆبەر: دوای چەندڕۆژێک لەهەڕەشەکانی مەسعود بەرزانی لەدەسەڵاتدارانی بەغدا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم، مەسروربەرزانی، سەردانی ئەمریکای کرد و لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکی، واژۆی گرێبەستێکی ١١٠ ملیار دۆلاری لەبواری وەبەرهێنانی ووزەو …

Read More »

پرۆسەی ئاشتی و هەڵوەشاندنەوەی چەکداری

عوسمانی حاجی مارف پەکەکە لە ١٢/٥/٢٠٢٥ ڕۆژی دووشەممە، بە ناوی هەنگاوێک بەرەو ئاشتی، هەڵوەشاندنەوەی خۆی و کۆتاییهاتنی چالاکی چەکداری ڕاگەیاند، کە زیاتر لە ٤٠ ساڵە بەڕێوەی دەبات. بەڵام هێشتا ڕوون نییە کە تورکیا چۆن وەڵامی ئەم بژاردەیەی پەکەکە دەداتەوە و چۆن مامەڵەی دەکات؟ بەتایبەتی کە تائێستا وەک هێزێکی تیرۆرست دەیانناسێنێت،لەهەمانکاتدا ئەو پرسیارەش دێتە پێشەوە کە ئایندەی هێزە چەکدارەکان و ڕێکخراوەکانی …

Read More »

نان و ژیان و کەرامەت، خورافەی نەتەوەپەرەستی، یان شەڕی چینایەتی !

ئیبراهیم حسین بارزانی لەم دوو هەفتەی ڕابردوودا و لە کۆنگرەی یەکگرتنەوەی هەردوو یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکرات  وەک هەر دیکتاتۆریەتێکی تری بۆرژوایی خۆسەپێن لە دنیای ئەمڕۆدا  لە بەرامبەر کێشەی دەیان و سەدان هەزار کەس لە کارمەند و کارکردوانی  کوردستان کە مووچە و حەقی کارەکانیان دەستی بەسەرداگیراوە  لە قەولی میللەتەوە ڕایگەیاند، کە شەڕ و قوربانیەکانی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش بۆ نان …

Read More »