ئامارەکانی سەرمایەداری و قوڵبوونەوەی قڵشتی چینایەتی

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە 3ی مەی 2024دا لە گۆشەی (بۆچوون)-(ئۆپینیان)دا وتارێکی ئیکۆنۆمیست (گەبرایڵ زوکمان)ی بڵاوکردۆتەوە لەسەر نایەکسانی لە ئەمریکادا. وتارەکە لەژێر ناونیشانی “کاتی ئەوە هاتووە بلوێنێرەکان باج بدەن”  زوکمان یەکێکە لەو ئیکۆنۆمیستانەی کە لەگەڵ (تۆماس پکیتی)دا ئامارەکان لە سەر نایەکسانی لە وڵاتانی دنیادا بڵاوئەکەنەوە.

وتارەکەی زوکمان بەراوردی باجی سەر چوارسەد کەس لە دەوڵەمەندترینی سەرمایەدارەکانی ئەمریکا ئەکات لە ساڵی 1960 و 2018 دا. وە ئەمە بەراورد ئەکات بە باجی سەر نیوەی خوارەوەی دانیشتوانی ئەمریکا لەو دوو ساڵەدا.

لە ساڵی 1960 دا ڕێژەی باج (تاکس) لەسەر بلوێنەرەکان (ملیاردێرەکان) 56٪ بووە، لە 2018 دا کەمبۆتەوە بۆ تەنها 23٪. وە ئەمە بەراورد ئەکات بە باجی سەر نیوەی دانیشتوانی ئەمریکا کە لە هەژارانن. لە ساڵی 1960 دا نیوەی دانیشتوانی ئەمریکا لە هەژاران و کەمدەرامەتەکان 22٪ باجیان داوە، بەڵام لە 2018 دا باجی سەر ئەمانە زیادکراوە بۆ 24٪.

زوکمان ئەڵی بۆیەکەم جارە لە مێژووی ئەمریکادا کە بلوێنێرەکان باج کەمتر ئەدەن (23٪) بە بەراورد بە کرێکارانی ئەمریکا (24٪). وە ئەڵێ ئەمەی کە لە ئەمریکادا ئەیبینین، لە هەموو وڵاتانی سەرمایەداریدا هەر بەوجۆرەیە و بلوێنێرەکان کەمترین باج ئەدەن و کرێکاران زۆرترین.

لە کاتێکدا بلوێنێرەکان باجێکی زۆر کەم ئەدەن و سیستەمەکە بە شێوەک دیزاین کراوە کە خۆیان لە دانی باج بپارێزن و ئەوە بلوێنێرەکانن کە بڕیارئەدەن یارمەتی کام ئەندام پەرلەمان و کام حیزب بدەن تا بچێتە پەرلەمان و دەسەڵاتەوە و یاساکان لە بەرژەوەندی و قازانجی ئەواندا بگۆڕن. لە ئێستادا حکومەتی ئەمریکاو هەموو وڵاتانی دنیاش، لە جیاتی ئەوەی باجی سەر دەوڵەمەندەکان زیاد بکەن تا خزمەتگووزارییەکانی پێ فەراهەم بکەن، لە جیاتی ئەمە حکومەت داوا لە دەوڵەمەندەکان ئەکات کە پارەکانیان بە قەرز بدەن بە حکومەت و حکومەتیش ساڵانە قازانجی ئەو قەرزانەیان ئەداتەوە کە بە بلیۆنان دۆلارە ساڵانە، وە سەرمایەکەشیان وەک خۆی باقییە و هەرکات ویستیان دەوڵەت ئەبێت بیانداتەوە و پارەکەی ئەوان قەرزە بەسەر دانیشتوانەوە.

ئامارەکانی زوکمان تا ساڵی 2018 ی تیادایە، بەڵام وەک بە ئاشکرا ئەبیندرێ کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کە لە دیسەمبەری 2019 دا پەیدابوو) بوو بە خێروبەرەکەت و ڕژا بەسەر بلوێنێرەکاندا و زۆربەیان سەرمایەکانیان دووقات و چوارقات زیادی کردووە لەوکاتەوە. واتە لە ساڵی 2018ەوە. بۆ نموونە با سەیری قازانجی  کۆمپانیای ئەمازۆن و (جێف بەیزۆز)ی خاوەنی بکەین کە دەوڵەمەنترین کەسی دنیایە. لە ساڵی 2018دا قازانجەکەی 232 بلوێن بووە، لە ساڵی 2019دا قازانجەکەی 280 بلوێن بووە، لە ساڵی 2020 دا قازانجەکەی 386 بلوێن بووە، وە لە ساڵی 2021 دا قازانجەکەی بەرزبۆتەوە بۆ 469 بلوێن، وە لە ساڵی 2022دا قازانجەکەی بووە بە 513 بلوێن، وە لە ساڵی 2023دا قازانجەکەی بووە بە 574 بلوێن دۆلار.

سەرمایەداری تاوانی لێ ئەچۆڕی، وەڵام تەنها شۆڕشی کۆمەڵایەتی چینی کرێکار و بنیاتنانی سۆشیالیزمە.

سەرچاوە:

لینکی وتارەکەی گەبرایڵ زوکمان لە ڕۆژنامەی نیویۆک تایمز بە ناونیشانی.

It’s Time to Tax the Billionaires

https://www.nytimes.com/interactive/2024/05/03/opinion/global-billionaires-tax.html

عامر سابیر

29/05/2024

Check Also

کۆمۆنیزم و یەکسانیخوازی، دەتوانێ بەر بە کوشتاری ژنان بگرێت!

 رێبوار ئەحمەد “سیستەمی حوکمڕانی بەرپرسیارە لە کوشتاری ژنان”! ئەمە ناوەرۆکی ڕاپۆرتێکە کە ڕێکخراوی ئەمینستی بەم …