ئۆکتۆبەری ژمارە ٤٨ ئۆرگانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ٢٠٢٢/١١/٢٥ کلیکی ئێرە بکە بۆ خوێندنەوەی ژمارە ٤٨ ی ئۆکتۆبەر
درێژەی بابەت ... »ئەرشیفی بابەتەکان
کۆنگرەی ١٤ی پارتی، مانەوەی گرفتەکانی بەردەم دەسەڵات!
نووسینی: خەسرەو سایە لەشانوگەریەکی تەشریفاتی چەند ڕۆژەدا، پارتی دیموکراتی کوردستان دوای١٢ ساڵ کۆنگرەی خۆی بەست. سەرەتا مەسعود بەرزانی لەوتەیەکیدا داوای کۆنگرەی بۆ وەرگرتنەوەی سەرۆکایەتی پارتی قەبوڵ کرد و دواتریش گەڕایەوە بۆ سەرگوزشتەی ڕابردوی قارامانانەی “بەرزانی نەمر” و ئامۆژگاریەکانی و ئینجا نێچیرڤان بارزانی وەک جێگری خۆیی و ئەویش مەسرور بارزانی وەک جیگیری دووەمی سەرۆکی پارتی پێشنیارکرد وکۆنگرەش بەبێ هیچ پرسیارو دەردەسەریەک …
درێژەی بابەت ... »جیاوازییهکانی ئێمه
وتووێژ سهبارهت به کۆمۆنیزمی کرێکاری بۆ خویندنەوەو وداگرتنی بابەتەکە: کلیکی ئێرەبکە:
درێژەی بابەت ... »پایهکان و ئاسۆکانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
ئهم نووسراوهیه دهقی کورتکراوه و پوختهکراوی وتاری مهنسوور حیکمهته سهبارهت به پایهکان و ئاسۆکانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری له یهکهمین کۆنفرانسی کادرهکانی حیزبدا زهمینهکانی پێکهاتنی حیزب ڕواڵهتی مهسهلهکه بهو جۆرهیه، که ئهم حیزبه له ئاکامی ناکۆکی و کێشمهکێشهکانی ههناوی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران پێک هاتووه. به بڕوای من ئهم لێکدانهوهیه، واته گهڕان بهشوێن ڕهگ و ڕیشهکانی ئهم حیزبهدا له ناکۆکییه ناوخۆیییهکانی حیزبی …
درێژەی بابەت ... »دەبێ دەستبەجێ و بێ قەیدو شەرت سابیر ئەحمەد و عەبدوڵا هیوا ئازاد بکرێن!
بەرواری ٨ی ئەم مانگە، دادگای نەوجەوانانی کەرکوک-گەرمیان سزای زیندانی ٤ ساڵی بەسەر هەردوو تازەلاو سابیر ئەحمەد (تەمەن ١٧ ساڵ) و عەبدوڵا هیوا (تەمەن ١٦ ساڵ)دا سەپاند، کە لە خۆپێشاندانەکانی ئابی ساڵی ٢٠٢٠دا بەشداریان کردووە. دادگا ئەم دوو تازەلاوەی بە مادەی ٣٤٢ یاسای سزادانی عێراقی تایبەت بە سوتاندنی موڵک و ماڵی گشتی سزا داوە. سزادانی ئەم دوو تازەلاوە بە تۆمەتی بەشداری …
درێژەی بابەت ... »رژێمی ئێران هەڕەشەی کۆمەڵکوژی دەکات!
موحسین کەریم دوای ئەوەی کە رژێمی ئیسلامی ئێران بەرامبەر بەخرۆشانی شۆڕشگێڕانەی ژنان و لاوان و خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش دەستەوەستان مایەوەو نەیتوانی بەکوشتنی سەدان خۆپیشاندەرو زیندانیکردنی هەزاران، بەئەنجامدانی تاوانی زیندانی ئەوین و کوشتاری نوێژخوێنانی بلوچ لە زاهیدان و…. پاشەکشە بەجەماوەری ڕاپەڕیو بکات، دواهەمین کارتی خۆی بۆ سەرکوتی جەماوەری خرۆشاو ڕاکێشا! رژێمی ئیسلامی، بۆئەوەی سیفەتێکی شەرعی بدات بە سیاسەتی کۆمەڵکوژیەکەی، لەجیاتی فەرماندەکانی …
درێژەی بابەت ... »خرۆشانی جەماوەری لە شارەکانی ئێران دژی رژێمی جمهوری ئیسلامی
گفتوگۆ لەگەڵ ڕێبوار ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی: ئۆکتۆبەر: خرۆشانی جەماوەری ژنان و لاوان و خەڵکی ستەمدیدەی ئێران، کە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی تەقیەوە، نزیک دەبیتەوە لە دومانگ و رۆژبەرۆژ فراوانتر و توندتر دەبێتەوە، رژێمی ئیسلامی بەهەموو شێوەیەك لەهەوڵی کپکردنەوەو سەرکوتکردنیدایە، بەڵام بەردەوامبوونی بۆ ئەم ماوە زۆرە، ئەوە نیشان دەدات کە رژێم توانای سەرکوتکردنی ئەم خرۆشانەی نەبێت! بەبڕوای ئێوە هۆکاری ئەوە …
درێژەی بابەت ... »ئیرادەی جەماوەر لە ئایندەی شۆرشی ئێراندا
عوسمانی حاجی مارف بێئیرادەکردنی ئینسانەکان لە پێکهاتەو خەسڵەتەکانی سیستمی سەرمایەداریە، بەو مانایەی ئەم سیستمە ئینسانەکان ناچار دەکات کێشبن بۆ بازاڕی کار تا هێزی کاریان بفرۆشن، کرێکارانیش تا بتواننهێزی کاریان وەک کاڵایەک لە بازاردا ساغ کەنەوە، وەبە ناچاری بژێوی ژیانیان دابین بکەن،لە ناو بازاڕی سەرمایەداریدا،هیچ هەڵبژاردەیەکیان نیە کە ئارەزوو دەکەن یا دەتوانن چ کارێک ئەنجام بدەن.!، بەڵکو کارو مامەڵەی کار کە …
درێژەی بابەت ... »درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و مزایەدەی ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوازی…
عەبدوڵا مەحـمود بەم دواییانە پەرلەمانی کوردستان، بەدەنگی ٨٥ پەرلەمانتاری “پارتی و یەكیتی و گۆڕان و پێکهاتەکان” تەمەنی خۆی درێژکردەوە بۆ ٣١/١٢/٢٠٢٣. دیارە ئەوە یەکەمینجار نییە پەرلەمانی کوردستان تەمەنی خۆی درێژدەکاتەوە، بەڵکو لەماوەی ٣٠ ساڵەی دەسەڵاتی پارتی و یەكیتی و هاوبەشەکانیان، حەوت جاری تر پەرلەمان تەمەنی خۆی درێژکردوەتەوە. پاساوەکانی پێشوو بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان؛ شەری ناوخۆ، ٣١ ئاب، ململانێی نێوان پارتی …
درێژەی بابەت ... »جامی جیهانی، یان گۆڕشتانی کرێکاران!
مستەفا باهیر بڕیاروایە یاریەکانی جامی جیهانی تۆپی پێ بۆ ساڵی ٢٠٢٢ لە ٢٠ی نۆڤەمبەر لە وڵاتی قەتەر دەست پێبکات، لە سەرتاسەری جیهاندا بەسەدان ملیۆن کەس زۆر بەشەوقو زەوقەوە چاوەڕوانی چرکەساتی دەستپێکردنی یاریەکانی جامی جیهانی تۆپی پێن، بەبێ ئەوەی بیر لەوە بکرێتەوە کە ئەم هەموو ئامادەکاریە لە کوێوە سەرچاوەی گرتووە ، بەشانو بازوی کام هێز دروستکراوە. یاخود ئەم کارانە بوبێتە هۆکاری …
درێژەی بابەت ... »