بۆ پشتیوانی کردن لە خواستەکانی مامۆستایان، بەخۆپیشاندانەکانی بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانەوە لەشاری هەولێر، پەیوەست بن!

ڕاگەیاندنێک لەحیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانەوە

 مەلبەندی هەولێری حیزبی شیوعی کوردستان، لەبانگەوازێکدا ڕای گەیاندووە کە “ڕۆژی دووشەممە، ٥/٢/٢٠٢٤، کاتژمێر ١٠ی بەیانی، بەمەبەستی داکۆکیکردن لەداخوازیەکانی سەرجەم چین وتوێژەکان وبەتایبەتی لەخواستی مامۆستایان و فەرمانبەران گردبوونەوەیەک لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران ڕێکدەخات”. لەم بارەیەوە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان، لەگەڵ ئەوەی پشتیوانی لەم هەنگاوەدەکات، هاوکات داوا لەسەرجەم ئەندامانو دۆستانی حیزب،هەروها مامۆستایانو فەرمانبەران و خەڵکی نارازی شاری هەولێر دەکات کە بەتەواوی تواناوئامادەییەوە لەم گردبونەوەیەدا بەشداری بکەن و یەکگرتوانە خواستەکانی خۆیان بەڕووی ئەنجومەنی وەزیراندا بدەنەوە، بەتایبەتی داکۆکی لە خواستەکانی مامۆستایان بکەن کە چەند مانگێکە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە بێوەڵام ماوەتەوە.

باشکردنی ژیانو گوزەرانی کرێکاران و مامۆستایان وفەرمانبەران و خەلكی هەژارو برسی، تەنها بەخەباتی یەکگرتوانە و پشتگیری لەمەیداندا راوەساتانی جەماوەری نارازی کوردستان وتوندکردنەوەی فشارەکان لەسەردەسەلات ئیمکانی هەیە، جارێکیتر داوا لەهەموو خەلكی ئازادیخوازو هەقخوازی هەولێردەکەین بەم نارەزایەتی و گردبونەیەوە پەیوەست بن وبەفراوانی بەشداری تێدا بکەن.

سەرکوتو بێت خەباتی جەماوەری بۆ بەدەستهێنانی داخوازیەکانیان

حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

٤/٢/٢٠٢٤

Check Also

سەردانی سودانی بۆ کۆشکی سپی

عوسمانی حاجی مارف هەر لەسەرەتای دانیشتنی بایدن و سودانی، بایدن ڕایگەیاند کە ئەمریکا پابەندە بە …