حکومەتی ئیسرائیل لە دادگای لاهای بە تاوانی کۆمەڵکوژی!

بەشەریەتی موتەمەدین هەنگاوێک بۆ پێشەوە

بەیاننامەی ژمارە ٥ی سێ حیزبی کۆمۆنیستی-کرێکاری ناوچەکە:

دوابەدوای سکاڵاکەی ئەفریقای باشورلە دادگای لاهای لەدژی ئیسرائیل لەسەر تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٦ی جەنیوەری ٢٠٢٤،دادگای لاهایداواکاری حکومەتی ئیسرائیلیلەمەڕ داخستنی دۆسیەکە ڕەتکردەوە،كه‌ ئەمەشبەو مانایە دێت دۆسیەی “کۆمەڵکوژیەکەی حکومەتی ئیسرائیل” لەبڕیارە سەرەتایەکەیخۆیدا فەرمانی لێکۆڵینەوەی بۆ دەرچووە. بە پێی حوکمی ئەم دادگایە: “پێویستە ئیسرائیل هەموو تواناکانی خۆی بەکاربهێنێت بۆ ڕاگرتنی ئەو کۆمەڵکوژیەی کەلە غەززەدا بەڕێوەدەچێت، وە ڕێگا بدات به‌ هەرچی خێراتر گەیشتنی هاوکاریە مرۆییەکان بۆ خەڵکی غەززە و پێش بگرێ لە هەڵخڕاندنی ڕاستەوخۆ بۆ کۆمەڵکوژیلەم شەڕەدا و هاندەرانی سزا بدات”.جگە لەوەش، ئیسرائیل دەبێت لە ماوەی یەک مانگدا پاش دەرچونی ئەم بریارە، ڕاپۆرتێک لەسەر چۆنیەتی جێ بە جێ کردنی بڕیارەکان پێشکەش بە دادگا بکات.

هەرچەندە دادگای لاهای فەرمانی ڕاگرتنی دەستبەجێی کوشتنی خەڵکی فه‌ڵه‌ستینی دەرنەکرد، بەڵام خودی کردنەوەی دۆسیەی کۆمەڵکوژیەکەی حکومەتی ئیسرائیل لە دژی خەڵکی فه‌ڵه‌ستین و بڕیارەکانی ئەم دادگایە سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ بەشەریەتی موتەمەدین.

دادگایلاهای تەنها ناوەندێکی دادوەری نییە، بەڵکو ناوەندێکی دادوەری-سیاسییە لە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکاندا و بڕیارەکانی ئەم دادگایە لە ڕووی مێژووییەوە تێکەڵەیەک لە بڕیارە دادوەرییەکانە لەسەر بنه‌مای هاوسەنگی هێز و دۆخی سیاسی زاڵ بەسەر جيهاندا. لەم قۆناغەدا گوشاری بزووتنەوەی جیهانی بۆ پشتیوانی کردن لەخەڵکیفه‌ڵه‌ستین و دژ بە فاشیزم و میلیتاریزم، گوشاری بەشەریەتی موتەمەدینسەبارەت بە مەحکوومکردنی کۆمەڵکوژیەکەی حکومەتی ئیسرائیل و هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانییەتی، کە کاریگەری خۆی بەسەر دۆخی سیاسی و بڕیارەکانی دادگای لاهایدالەدژی ئیسرائیل داناوە.

کردنەوەو تاووتوێی دۆسیەیحکومەتی ئیسرائیل له‌ ئه‌نجامدانیتاوانی کۆمەڵکوژی لەدژی خەڵکی فه‌ڵه‌ستین، هەروەها گرتنەبەری ڕێوشوێنی دەستبەجێ بۆ ڕێگریکردن لە بەردەوام بوونی ئەم جینۆسایدە، له‌ژێر هەرناوێکی دیپلۆماسیدا و به‌ هه‌ر خۆپارێزییه‌كه‌وه‌ بێت، ئەنجامی فشاری ناڕەزایەتییه‌كانی ڕۆژانەی سەدان ملیۆن کەسە لە ئەوروپاوە بۆ ئاسیا، لە ئەفریقاوە بۆ ئەمریکا و ….ئەنجامی ناڕەزایەتی سەدان سەندیکا و ڕێکخراوی کرێکاری و سەدان دامەزراوە و ڕێکخراوی مرۆییە دژ بە کوشتارو بۆردومان وکۆمەڵکوژی خه‌ڵكی فه‌ڵه‌ستین و بڕینی ئاو وکارەبا و دەرمان وسووتەمەنی و پێداویستی  ژیان و…لەلایەن ئیسرائیلەوە، کە هه‌موو ئه‌وانه‌ لەدژی هاوکاری و پشتیوانی وڵاتانی ڕۆژئاوا و میدیاکانیان لە ئیسرائیل ناڕەزایەتی دەر دەبڕن.

کردنەوەی دۆسیه‌ بۆحکومەتی ئیسرائیل بە تاوانی کۆمەڵکوژی، شکستێکی گەورەیە بۆ حکومەتی ڕەگەزپەرست و فاشیستی ئیسرائیل و هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی، کەبەدرێژایی ئەم ماوەیە ڕایانگەیاندووه‌ کە “ئێمە لە پاڵ ئیسرائیلدا وەستاوین”، “تۆمەتی جینۆساید بێ بنەمایە”، و بە هاوکاری هەمە لایەنەی سەربازی، دارایی، سیاسی و ڕاگه‌یاندنیان بەکردەوەلەم تاوانانەدا بەشدارن. خەڵکی ئینساندۆست و ئازادیخواز مافی خۆیانە ڕایبگەیەنن کە دوای ئیسرائیل، نۆرەی حکومەتەکانیئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا و هەموو ئەو سیاسەتمەدارە کۆنەپەرستانەیە کە بە فەرمی ڕایانگەیاند، “لەم جینۆسایدەدا، ئێمە لە كه‌نار حکومەتی فاشیستی ئیسرائیلدا وەستاوین”.

کەسانێک کەتائەمڕۆ لەکەنار حکومەتی ئیسرائیلدا، لەم کۆمەڵکوژیەدا ڕاوەستاون وڕێگایان بۆ خۆش کرد. سبەی ڕۆژ ئەمانە لەگەڵ سەرکردەکانی حکومەتی ئیسرائیل و فاشیستە لغاوپچڕاوەکانی ئیسرائیلدا، لەنمونەی بن گوێر، لە دادگای بەشەریەتی موتەمەدیندا، دادگایی دەکرێن.

چەند ساڵ فشاری بەشەریەتی موتەمەدین، ناڕەزایەتی ڕۆژانەیملیۆنان مرۆڤی ئازادیخواز لە سەرانسەری جیهاندا لە دژی حکومەتی ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی، بە تایبەتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم سەد ڕۆژەیدواییلە دژی کۆمەڵکوژیەکەیحکومەتی ئیسرائیل، ڕێگرتن لە ناردنی چەک و ئیمکانات بۆ ئیسرائیل، داخستنی بەندەر و فڕۆکەخانەکان و تا گوشار خستنەسەر دەوڵەتەکان وڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان ودادگای لاهای، بۆ ڕاگرتنی ماشێنی ئەم ئینسانکوژیوکۆمەڵکوژییەی حکومەتی ئیسرائیل، سەرەرای مقاوەمەتی هێزە کۆنەپەرستەکان، سەرەنجام بە ئاکام گەیشت و لە زاری دادگای لاهایه‌وە پاشەکشەیەکی بەسەر ئەم فاشیزمە لغاوپچڕاوەدا داسەپاند.

خەڵکی مرۆڤدۆست، عەدالەتخواز، دژە فاشیست و چینی کرێکاری جیهانی، نیشانیاندا کە تاکە پشتیوان و هاوپەیمانی بەهێزی خەڵکی فه‌ڵه‌ستینن و تاکە هیوابۆ ڕێگرتن لە فاشیزمی ئیسرائیل و چارەسەرکردنی پرسی فه‌ڵه‌ستین ئەمڕۆ لە ئه‌ستۆی ئه‌واندایه‌.نیشانیاندا هێزی بزوتنەوەی جیهانی بۆ بەرگری لەخەڵكی فه‌ڵه‌ستین، لەوە مەزنترە کەدەوڵەتانی ڕۆژئاوا، وڵاتانی کۆنەپەرستی ناوچەکە و حکومەتی ڕەگەزپەرست و زایۆنیستی ئیسرائیل بتوانن بە گوشارخستنە سەر دادگای لاهای، یاری پێ بکەن. ئەم هێزە مرۆییە مەزنە، ڕێگای لە داخستنی دۆسیەی جینۆسایدی حکومەتی ئیسرائیل لە دادگای لاهای گرت و پاشەکشەی بەحکومەتی ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی کرد. لەژێر فشاری ئەم بزوتنەوەیەدا، ئەمڕۆ دۆسیەی بەشداریکردنی سەرکردەکانی ئەمریکا، کەنەدا، بەریتانیا لە تاوانەکانی جەنگیدا لە دادگاکانی ئەو وڵاتانەدالە تاووتوێ کردندایە.

سەرکردەکانی دەوڵەتانی ڕۆژئاوا، لەژێر فشاری ڕای گشتیدا، بەناچاری لەگەڵ ئەوەدا کە فریوکارانە ڕایانگەیاند “رێز لە بڕیاری دادگا” دەگرن، بەڵام تەنها ڕۆژێک دوای بڕیارەکەی دادگای لاهای، بە پێیئیدعای حکومەتیئیسرائیل بەپاساوی ئەوەی کە “١٢ کەس لە کارمەندانی ئینروا”، ئاژانسی گەیاندنی هاوکاریەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان بەخەڵکی فه‌ڵه‌ستین، (لەنێو ١٣هەزار کارمەندی ئەم دامه‌زراوه‌یه‌دا)، کە گوایە یارمەتی حەماسیان لە٧ی ئۆکتۆبەردا داوە،حکومەتی ئیسرائیل داوای ڕاگرتنی هاوکارییەکانیئەم ڕێکخراوەی کرد وبەدوایدا هەریەک لە ئەمریکا، ئینگلتەرا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، کەنەدا، فینلاند، ئوسترالیا، هۆڵەندا، سویسرا و ژاپۆن، هاوکارییەکانی خۆیان بۆ”ئینراو” هەڵپەسارد. وڵاتانیبەناو “موتەمەدینی” ڕۆژئاوا تەنانەت ڕۆژێک چاوەڕێی وەڵامی بڕیاری دادگاکەی خۆیان، “دادگای لاهای”، سەبارەت بە گەرەنتی دان بۆگەیاندنی هاوکاریەکان به‌ خەڵکی فه‌ڵه‌ستینیاننەکرد.

ئەمە لە دۆخێکدایە کە تا ئێستا هیچ تاوانێک نەسەلمێنراوە، هیچ بەڵگەیەکی باوەڕپێکراو نییە و هیچ لێکۆڵینەوەیەک بۆ سەلماندنی ئیدیعاکەی ئیسرائیل نەکراوە. ئەمە تۆڵەی سەرانی “جیهانی شارستانی”یە لە خەڵکی فه‌ڵه‌ستین و ئه‌و ملیۆنه‌ها کەسەی کە بۆ ئازادی ئەو خەڵکە ناڕەزایەتی دەردەبڕن. ئەمە سزای بەکۆمەڵی خەڵکیفه‌ڵه‌ستین و دەرکردنیبڕیاری مەرگی شێنەییە بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن ئاوارەكه‌ بۆ ڕزگارکردنیان لە برسێتی و مردن لەلایەن ئەم ڕێکخراوەوە پاڵپشتی دەکرێن. سزادانی زیاتر لە دوو ملیۆن کەسەڕێک لە دۆخێکدا کە به‌هۆی برسێتی و نەخۆشی و سەرماوه‌مەترسی مه‌رگیان لەسەرە.ئەمە ئیترتەنیا پشتیوانی و بەشداریکردن نییە لە جینۆسایددا، بەڵکو ڕێک وڕاستەوخۆ کۆمەڵکوژیە لە دژی خەڵکی فه‌ڵه‌ستین .

هیچ قۆناغێک وەک ئێستا، ڕووخساری ناشرینی “جیهانی شارستانی”، “جیهانی ئازاد” و فریوکارییه‌کەیسەبارەت بە “بەرگریکردن”لە مافی ژیان و بەها ئینسانییەکان و مرۆڤدۆستی،  و تەنانەت”مافی مرۆڤی” ساختەیان هێندە ڕوون و قێزەون لەپێش چاوی جیهان دەرنەکەوتووە. چیترهیچ ڕادەیەک لە تاوان و بەربەرییەتی “دیموکراسی ڕۆژئاوایی”خەڵکی موتەمەدین ودادپەروەری جیهان تووشی سەرسوڕمان ناکات. “جیهانی شارستانی” هەموو سنوورەکانی دڕندەیی، تاوان، دووڕوویی، داڕمانی ئەخلاقی و ئایدیۆلۆژی و سیاسی تێپەڕاندووە.

ئێمە سێ حیزبی کۆمۆنیستی-کرێکاری ناوچەکە، هاوڕێ لەگەڵ سەندیکا و ڕێکخراوە کرێکارییەکان، هاوشانی حیزب و ڕێکخراوە پێشکەوتنخوازەکان، دامەزراوە ئینساندۆست وئازادیخوازەکان و خەڵکی موتەمەدینی جیهان، خوازیاریئەم هەنگاوه‌ ده‌سبه‌جێیانه‌ی خوارەوەین:

١/ ڕاگرتنی شەڕ ووەستانی دەستبەجێی بۆردومانی کەرتی غەززە!

٢/کۆتاییهێنانی دەستبەجێی گەمارۆی ئابوری له‌سەر خەڵکی کەرتی غەززە و دەستپێکردنەوەی هاوکاری حکومەتەکانی ڕۆژئاوا بۆ ئینروا.

٣/ ناردنی دەستبەجێی هاوکاریە دەرمانی و پزیشکیەکان و خۆراک و… هیتر بۆ کەرتی غەززە!

٤/نه‌هێشتنی ده‌ستبه‌جێی دیارەی سەربازیو  کشانەوەی پاپۆڕەکانی ئەمریکا و هێزی سەربازی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە ناوچەکە!

٥/ کشانەوەی دەستبەجێی ئیسرائیل لەناوچە داگیرکراوەکان و گەڕانەوەی خەڵکی فه‌ڵه‌ستین بۆ شوێنی کار و ژیانی خۆیان و ڕاگرتنی هەر هەڕەشەیەک لە دژی ئەوان!

٦/ هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان تا ڕاگەیاندنی بڕیاری دادگای لاهای سەبارەت بە دۆسیەی کۆمەڵکوژییحکومەتی ئیسرائیل لە دژی خەڵکی فه‌ڵه‌ستین.

٧/ پچڕانی پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ حکومەتی ئیسرائیل تا ڕاگەیاندنی بڕیاری دادگای لاهای سەبارەت بە دۆسیەی کۆمەڵکوژییحکومەتی ئیسرائیل لە دژی خەڵکی فه‌ڵه‌ستین.

٨/  قەدەغەکردنی ناردنی هەر چەک و هاوکارییەکی سەربازی بۆ ئیسرائیل. هەر جۆرە هاوکارییەکی سەربازی بۆ حکومەتی ئیسرائیل دەبێ بە تاواندابنرێت.

زامنكردنی هەر ڕادەیه‌كلەپێشڕەوی و سەپاندنی هەر بەشێک لەم خواستانە،گرێی خواردووە بەهاتنەمەیدانی بەهێزی چینی کرێکار، مانگرتنە کرێکاریەکان ولەمەیداندا مانەوەی خەڵکی موتەمەدین و فشارهێنان بۆ سەردەوڵەتانی ڕۆژئاوا و  پشتیوانانی ئیسرائیلەوه‌. ئەم قۆناغە دەریخست کە نەتەوە یەکگرتووەکان و دادگای لاهای و “ڕێککەوتنەکان” و “یاسا نێودەوڵەتییەکان” نەک تەنها بۆ حکومەتی ئیسرائیل، بەڵکو بۆ حکومەتەکانی ڕۆژئاواش هیچ شەرعیەتێکیان نییە كاتێك بەرژەوەندییەکانیان دێته‌ پێشه‌وه‌. کۆنەپەرستی جیهانی و بازرگانانیجه‌نگ له‌ ناوچەكه‌ خۆیان هۆکاری ڕاستەوخۆی ئەو تاوان و دڕندەییانەن کە لە ماوەی ٧٥ ساڵی ڕابردوودا بەسەر خەڵکی فه‌ڵه‌ستیندا داسەپاوە.

ئێمە بانگهێشتی چینی کرێکاری جیهانی، ڕێکخراو و سەندیکاکرێکارییەکان، حزب و ڕێکخراوە چەپ و پێشکەوتنخوازەکان و خەڵکی موتەمەدین دەکەین کە بەردەوام بن لە هەوڵدان بۆ گەیشتن بەم خواست وهەنگاوانە وکۆتاییهێنان بە جینۆسایدی خەڵکی فه‌ڵه‌ستین و به‌ ده‌ستهاتنی مافی ڕەوای ئەوان بۆ پێکهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆ و ژیانێکی ئازاد و سەلامەت.

حیزبیکۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق

حزبی کۆمۆنیستی كرێكاریی کوردستان

حزبی حیکمەتیست (خەتی ڕەسمی)

٣١/١/٢٠٢٤

 

Check Also

سەردانی سودانی بۆ کۆشکی سپی

عوسمانی حاجی مارف هەر لەسەرەتای دانیشتنی بایدن و سودانی، بایدن ڕایگەیاند کە ئەمریکا پابەندە بە …