له‌كاتێكدا به‌ره‌و یادی ٨ ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان، ئه‌چین هێشتا شاهیدی ئه‌وه‌ین له سه‌راسه‌ری جیهاندا ژنان له‌ژێر باری نایه‌كسانیدا ئه‌ناڵێنن. تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی دنیای ئه‌م سه‌رده‌مه بریتین له: ژنان له‌به‌رامبه‌ر كه‌مترین كرێدا كار ئه‌كه‌ن؛ كاری بێ كرێ به‌سه‌ر ژناندا سه‌پێندراوه؛ سه‌دان ملیۆن له ژنان كه‌متر له پیاوان له كاری به‌كرێدان؛ زۆرتر ژنانن كه سه‌رپه‌رشتی مناڵان ئه‌كه‌ن و كاری ناو ماڵ ئه‌كه‌ن بێ كرێ و به‌رامبه‌ر؛ ژنان كاری ڕۆژانه‌ی درێژتر ئه‌كه‌ن چ له كاری به‌كرێ یان بێ كرێدا؛ زۆرتر ژنانن كه ئه‌بنه قوربانی جه‌نگه‌كان و نائارامی و ململانێ سیاسی و سه‌ربازییه‌كان؛ توندوتیژی خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تی هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه كه ژیان و كه‌سایه‌تی ژنان ئه‌هاڕێ؛ ئه‌مه جگه له نه‌خوێنده‌واری و هاوسه‌گیری پێشوه‌خته و خه‌ته‌نه كردن و به سوك ته‌ماشاكردن و زۆر نه‌هامه‌تی تر كه زۆرتر به‌سه‌ر ژناندا ئه‌شكێته‌وه.
كه‌لتوری كۆنه‌په‌رستانه‌ی له چه‌شنی ئه‌وه‌ی ئه‌یانه‌وێ ژنان قه‌ناعه‌ت پێ بكه‌ن كه شوێنی سروشتی خۆیان ناوماڵه هێشتا فه‌رهه‌نگێكی زاڵه نه‌ك ته‌نها له وڵاته به‌ناو تازه‌پێگه‌یشتووه‌كاندا بگره له‌ناو دڵی وڵاتانی به‌ناو ئازاد و دیموكراسیشدا.
ئه‌وه‌ی كه ژنان به هاوڵاتی پله‌دوو له قه‌ڵه‌م ئه‌درێن و سوك ته‌ماشایان ئه‌كرێت و نایه‌كسانن تایبه‌تمه‌ندێتییه‌كی بۆماوه‌ییه كه له كۆمه‌ڵگا نه‌ریتی و فیوداڵیه‌كانه‌وه ماوه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندێتییانه به‌شێكی جیانه‌كراوه‌ن له كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داری مه‌وجود. كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داری مۆدێرن ئه‌مانه‌ی هه‌ڵمژیوه و كردوونی به پێكهاته‌یه‌كی سروشتی خۆی چونكه پێویستی پێیانه تاكو چینی كرێكار پارچه‌پارچه بكات. پاراستنی نایه‌كسانی له نێوان ژنان و پیاواندا به مانای پاراستنی نایه‌كسانی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه، به‌مانای توندكردنه‌وه‌ی زنجیری چه‌وسانه‌وه‌ی چینی كرێكاره، به‌مانای دابه‌زاندنی ئاستی بژێوی و مافه‌كانی چینی كرێكار و به‌مانای دابینكردنی زه‌مینه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌كانه بۆ كه‌ڵه‌كه‌كردنی سه‌روه‌ت و سه‌رمایه‌ی چینی سه‌رمایه‌دار.
ئه‌م سیستمه بۆگه‌نه، كه سه‌رچاوه‌ی جیاكاری و هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زییه، ئه‌بێ ڕێكبخرێته‌وه. ته‌نها ئه‌و كاته ئه‌توانین یه‌كسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نێوان ژن و پیاو به‌ده‌ستبهێنین. كۆتایی هێنان به هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی سه‌پێنراون به‌سه‌ر ژناندا وابه‌سته‌یه به نه‌هێشتنی ئه‌م سیستمه‌وه له ڕێگه‌ی شۆڕشی سۆشیالیستییه‌وه.
له ٨ ی مارسدا جه‌خت له‌وه ئه‌كه‌ینه‌وه كه ڕزگاری ژنان به‌شێكه له ڕزگاری ته‌واوه‌تی پرۆلیتاریا. ئه‌رك و كاری پرۆلیتاریایه كۆمه‌ڵگه به شێوه‌یه‌كی گشتی ڕزگار بكات.
٨ ی مارس ڕۆژێكه كه نوێنه‌رایه‌تی ده‌نگی ژنانی زه‌حمه‌تكێش و ڕادیكاڵ و یه‌كسانیخواز ئه‌كات كه به هاتنه مه‌یدان و سه‌ر شه‌قامیان ساڵانه هاواریان بۆ یه‌كسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژن و پیاو كردووه.
با ئه‌م ده‌نگه دلێره به‌هێزتر بكه‌ین و به‌ره‌و شۆڕشی سۆشیالیستی ئاڕاسته‌ی بكه‌ین له‌پێناو كۆتایی هێنان به هه‌رجۆره چه‌وساندنه‌وه و ژێرده‌سته‌ییه‌ك.
بۆپێشه‌وه به‌ره‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئازاد و یه‌كسان
حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان
ڕێكخراوی ده‌ره‌وه
٢ ی مارسی ٢٠٢٤