کۆنگرەی شەشەمی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەرکەوتوانە کۆتایی هات

کۆنگرەی شەشەمی حیزبیکۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەرکەوتووانە کۆتایی هات

 

کۆنگرەی شەشەمی حیزبیکۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بە بەشداری زۆربەی نوێنەرانی کۆنگرە و ژمارەیەك میوانلە هەڵسوڕاوانی جەماوەری و ژنان و دۆستانی حیزب و وەفدێکی ڕابەری حیزبی کۆمۆنیستیکرێکاریی عێراق کە پێکهاتبوو لە هاورێیان سەمیر عادل سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی وخلیل ابراهیم و عەمار شەریف ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، لە ڕۆژانی ٢٩ و ٣٠ی ئازار/مارسی ٢٠٢٤ لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

سەرەتا هاوڕێشیرین ئەحمەدبەخێرهاتنی ئامادەبوانی کرد و پاشان بە مەبەستی شەرعیەتدان بە کۆنگرە، ڕاپۆرتیچۆنیەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی نوێنەرانی کۆنگرە لەلایەن هاوڕێ فوئاد سادقەوەپێشکەش کرا و هاوکات سەرژمێری نوێنەرانی کۆنگرە و تەئکید لە ئامادەبوونی زۆرینەینوینەران کرا. دوای ئەوەی کە هیچ تانەیەك دەربارەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنینوێنەران پێشکەش نەکرا، نوێنەرانی کۆنگرە دەنگیان لەسەر شەرعیەتی هەڵبژاردنینوێنەران بۆ کۆنگرەی (٦) ی حیزب دا و بەوجۆرە کۆنگرە شەرعیەتی یاسایی وەرگرت و بەسرودی ئینتەرناسیۆنال و خولەکێك وەستان بۆ ڕێزگرتن لە یادی هاوڕێیانیگیانەبەختکردووی ڕێگای ئازادی و یەکسانی دەستی بە کارەکانی کرد.

ئینجا هاوڕێ عوسمانی حاجیمارف،  وتاری کردنەوەی کۆنگرەی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەجێگاوڕێگای تایبەتی کۆنگرەی چ لە ژیانی سیاسی و ڕیکخراوەیی حیزبدا و چ لە پەیوەندبە دۆخی سیاسی ئێستای کوردستان و ناوچەکە و جیهاندا کرد و دوای تەواوبوونی وتەکەیدەستەیەک لە ئەندامانی وەک لیژنەی بەڕێوەبردنی کۆنگرەی بە ئامادەبوان ناساند ولەلایەن ئامادەبوانەوە دەنگیان پێدرا. پاشان هاوڕێ سەمیر عادل سکرتێری کۆمیتەیناوەندی وتەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراقی پێشکەش کرد. هه‌روه‌ها ئاماژە بەوپەیام و نامانە درا کە بۆ کۆنگرە نێردرابوو. له‌وانه‌، په‌یامی حیزبی كۆمۆنیستیكرێكاریی ئێران_حیكمه‌تیست، په‌یامی حیزبی حیكمه‌تیست_خه‌تی ڕه‌سمی، په‌یامیڕێكخراوی كرێكارانی بیناسازی.

دوای ئەوەی کە په‌یڕه‌وی بەڕێوەچونو دەستوری باسەکان لەلایەن نوێنەرانەوە پەسەند کرا، کۆنگرە دەستی بە کارەکانی کرد: 

یەکەم بابەتیدانیشتنەکانی کۆنگرە بریتی بوو لە ڕاپۆرتی سیاسی لەنێوان دوو کۆنگرەدا کە لەلایەنهاوڕێ خسرەو سایە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیەوە پێشکەش کرا. هاوڕێ خسرەو سایە لەڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بە سەرەکیترین ئەو هەنگاوانە کرد کە حیزب لەنێوان دووکۆنگرەدا ناویەتی و لێرەشەوە پەنجەی لەسەر خاڵە بەهیزەکان و ئەو پێشڕەوییەی کەحیزب لەنێوان کۆنگرەی (٥) و کۆنگرەی (٦)دا لەخۆی نێشانداوە دانا. هاوکات ئاماژەشیبە خاڵە لاوازەکان و گرفتەکانی سەر ڕێگای هەڵسوڕانی حیزب لەم دەورەیەدا کرد.هەوەها هاوڕێ خسرەو سایە لە ڕاپۆرتەکەیدا، لەسەر ئەو گۆڕانکارییانەی کە لە دۆخیسیاسی و کۆمەڵایەتی عێراق و کوردستاندا، لەبەر ڕۆشنایی دۆخی جیهانی و ناوچەکەداهاتۆتە پێشەوە ڕاوەستا و لایەنەکانی ڕەوتی خەباتی چێنایەتی شیکردەوە و لێرەشەوەئاماژەی بە ئاسۆی سیاسی و گرنگترین مەیدانەکانی کاری حیزب و سەرخەتی ئەو ئەرکانەیکە دەبێ حیزب بۆ دەورەی داهاتو لەبەرچاویان بگرێ، كرد. شایانی وتنە ئامادەبوانیکۆنگرە  بە بەشداری چالاکانە پێشوازییان لەناوەڕۆکی سیاسی ڕاپۆرتەکە کرد.

دووەم باسی کۆنگرە،هەڵسەنگاندنی ڕاپۆرتی کاری ئۆرگان و کۆمیسیۆنەکانی حیزب بوو کە پێشتر بەشێوەینوسراو خرابووە بەردەستی نوێنەران و میوانەکان. بەرپرسانی ئۆرگان و کۆمیسیۆنەکانیحیزب، هەریەکە لەماوەی قسەکردنی خۆیدا ئەنجامگیرییەکی لە ئاستەنگییەکان وپێشڕەوییەکانی خۆیان کرد و لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە قسەوباسی پێویستی لەسەرکرا.

باسێکی دیکەی کۆنگرە، بەڵگەنامەی دۆخیسیاسی کوردستان و ئەرکەکانی حیزب بوو کە لەلایەن ڕێبوار ئەحمەدەوە پێشکەش کرا.ڕێبوار ئەحمەد لە قسەوباسەکانیدا پێداگری لە پێویستییبردنەسەری توانایی سیاسی و عەمەلی حیزب و بەرجەستەبونی وەکو حیزبێکی سیاسی به‌هێزو شۆڕشگێڕ کرد کە لە جەرگەی بارودۆخی سیاسی تازەی کوردستان و ئەو هەموو نەهامەتیەیحیزبە بۆرژوازیەکانی بزووتنەوەی کوردایەتی بەسەر جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێشیکوردستانیان هێناوە، توانای ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێرانەی  هەبێت. لە قسەکانیدا جەختی لەوەکرد کە بۆ بەهێزکردنی پێگەیحیزب لە کۆمەڵگه‌دا پێویستە کۆمۆنیزم ببێت بە ئاڵای خەباتی کریکاران، ببێت بەئاڵای خەباتی جەماوەری بۆ خواست و ئامانجەکانی جەماوەری ستەمدیدە، ببێت بە ئالایخەبات بۆ ڕزگاریی ژنان لە کۆیلایەتی و  ستەمکێشی. هەروەها پێداگری لەسەر پێویستی بەرجەستەبوونیحیزب وەکو ئۆپۆزیسیۆنی سەرەکی و کاریگەر و دەسەڵاتخواز کرد کە خەبات دەکات بۆکۆتایهینان بە دەسەڵاتی گەندەڵ و ستەمکار و خوێنمژی ئێستا و دامەزراندنی دەسەڵاتیشوراکانی خەڵك کە بتوانێ ئاوات و ئامانجەکانی جەماوەری خەڵک دەستەبەر بکات.

هەروەهاوتی لە جەرگەی بارودۆخی تازەی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا، پێویستە پێگەیکۆمۆنیزم بەهێزبکرێت و لەمبارەیەوە پێداگری لەسەر بردنەسەری یەکدەستی زیاتریهەردوو حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و کوردستان کرد. شایانی ئاماژەیە کە هاورێیانی بەشداری کۆنگرە بە شۆڕوشەوقەوە بەشداریگفتوگۆکانیان کرد سەبارەت بەم مەسەلەیە و پێشوازی گەرمییان لە بابەتەکە کرد.

بابەتێکی تری بەرنامەیکاری کۆنگرە بریتی بوو لە بە ڵگەنامەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان،ئاڕاستەکان و ئەرکەکان کە لەلایەن موحسین کەریمەوە پێشکەش کرا. موحسین کەریم لەقسەوباسەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری وەکو هەر حیزبێکیسیاسی جدی، حیزبێکە کە بۆ دەسەڵاتی سیاسی تێدەکۆشێت و لە هەر قۆناغێکی ژیانی سیاسیحیزبدا بە تەشخیسکردنی سیاسی دروست و ستراتیژی سیاسی ڕۆشن و تاکتیکی سیاسی دروست وعەمەلی، لەناو کۆمەڵگه‌ و لەناو هاوکێشەی سیاسی هێزە  سیاسیە ئەسڵیەکانی کۆمەڵگا جێگای خۆی وەکوهێزێك کە شەڕی دەسەڵات دەکات پەیدا دەکات. موحسین کەریم ئاماژەی بەوە کرد کە پرسیدەسەڵاتی سیاسی، تەنها مەبەست لەو سات و کاتە نییە کە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری لەڕێگای ڕابەریکردنی چینی کرێکار وجەماوەری زەحمەتکێش و ستەملێکراوی کوردستانەوە، دەست بەسەر دەسەلاتی سیاسی ودەوڵەتیدا ده‌گرێت، بەڵکو حیزبێکە کە لە هەر قۆناغێکی سیاسی کۆمەڵگه‌ و کێشمەکێشیهێزە ئەسڵییەکانی بۆرژواییدا نوێنەرایەتی ئەو ئاڕاستەیە دەکات و بەشێکە لەمیکانیزمی دەسەڵات لەناو کۆمەڵگه‌ کە توانای سەپاندنی بڕیاری سیاسی و ڕێگرتن لەبڕیاری سیاسی هێزەکانی دەسەڵات و دەوڵەتی هەیە. هەروەها ئاماژەی بە خاسیەتەکانیئەو جۆرە لە حیزبی سیاسی کۆمۆنیستی کرد، بەوەی کە خاوەنی خەتی سیاسی جیاکەرەوەیخۆی، ڕابەری کۆمەڵایەتی کە پرسە گرنگەکانی کۆمەڵگاوە گرێیان خواردوە و بەوان دەناسرێتەوە،ڕیزێك لە کادر و رێکخراوە محەلیەکانی شوێنی کارو ژیان و کۆمیتە کۆمۆنیستیەکان وسەکۆیەك بۆ ڕیکخراوکردنی جەماوەری و حیزبێك کە بەشێکە لە بزووتنەوەی کۆمۆنیستیکرێکاری و ئینتەرناسیۆنالیستی کرێکاری…

بەندێکی دیکەی بەرنامەیکاری کۆنگرە، بڕیار و بڕیارنامەکان بوون. لەو بەشەدا سەرباری پەسەندکردنیبەڵگەنامەکانی ڕاپۆرتی سیاسی، دۆخی سیاسی کوردستان و ئەرکەکانی حیزب و هەروەهاحیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان، ئاڕاستەکان و ئەرکەکان، چەند بڕیاری دیکەلەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوه‌ پەسەندکران.

جێگای ئاماژەیە کە وەفدیحیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق وەکو نوێنەرانی کۆنگرە فرسەتی قسەوباسیان هەبوولەسەر بەڵگەنامەکان و هەروەها میوانانیش‌ ماوەیەکی تایبەتیان بۆ تەرخانکرا تالەسەر بەڵگەنامەکان و قسەوباسەکانی ناو کۆنگرە سەرنج و تێبینیەکانی خۆیان بخەنەبەردەم کۆنگرە.  

بڕگەی کۆتایی کارەکانیکۆنگرە بریتی بوو لە هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی حیزب. لە ئەنجامدا (٢٥)کەس وەکو ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی حیزب هەڵبژێردران کە بریتی بوون لە:

ئالان مارف، ئەنوەر نوری،ئازاد مەجید، بنار مستەفا، جەلال سەعید، جەمال موحسن، خەسرەوسایە، دەشتی جەمال،ڕێبوار ئەحمەد، ڕێبوار عارف، شاباز محمود، عوسمان محمەد، فواد سادق، کامەرانلەتیف، گەشاو ڕەحیم، محمودی حەلاق، مەهدی ڕەسوڵ، نەغەدە عوسمان، ڕامان ئازاد،سەوسەن سەلیم، شیرین ئەحمەد، موحسن کەریم، عەبدوڵا محمود، عوسمان حاجی مارف،مستەفا باهیر

پاش تەواوبوونی سەرجەمبڕگەکانی کۆنگرە، هاوڕێ عوسمانی حاجی مارف لە وتەیەکدا کۆتایی کارەکانی کۆنگرەیڕاگەیاند و گۆنگرەی شه‌شەمی حیزب بە سرودی ئینتەرناسیۆناڵ، لەناو شۆڕوشەوقیهاوڕێیانی بەشداربووندا و دوای دوو ڕۆژ قسەوباسی چڕو تێروتەسەل، کۆتایی بەکارەکانی خۆی هێنا.

دوای تەواو بوونی کۆنگرە،کۆمیته‌ی ناوەندی پلنۆمی ٢٩ی خۆی بەست و لەوێدا، هاوڕی عوسمانی حاجی مارف بەسکرتێری کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردرایەوە و هاوکات هەریەک لە هاوڕێیان: ڕێبوارئەحمەد، عبدوڵا محمود، خەسرەو سایە، ئالان مارف، دەشتی جەمال، ئازاد مەجید، جەمالموحسن، مەهدی ڕەسوڵ، محسن کەریم، ڕێبوار عارف، فواد سادقی وەک ئەندامانی مەکتەبیسیاسی هەڵبژارد. مەکتەبی سیاسیش لە یەکەم کۆبونەوەی خۆیدا، هاوڕێ خەسرەو سایەی وەکسەرۆکی مەکتەبی سیاسی دیاریکرد.

٤/٤/٢٠٢٤

Check Also

سەردانی سودانی بۆ کۆشکی سپی

عوسمانی حاجی مارف هەر لەسەرەتای دانیشتنی بایدن و سودانی، بایدن ڕایگەیاند کە ئەمریکا پابەندە بە …