بەرەو ئایار.. ڕۆژی جیهانی کرێکار!

خەسرەو سایە

هاورێیانی کرێکار

یەکی ئایار بەڕێوەیە… یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی و خەباتی کرێکارانە لەپێناو ژیانێکی باشتر بۆ خۆمان و خێزانەکانمان. ڕۆژی وەستانەوەیە بەڕووی هەموو ئەو بێمافیانەی کە بەسەرماندا سەپێنراوە. ڕۆژی دەنگ هەڵبڕینمانە دژی هەژاری و برسێتی و نەبوونی. ڕۆژێكە کە بە کۆمەڵگا ڕابگەیەنین هەموو سامانی کۆمەڵگا بەرهەمی ڕەنج و ماندووبوونی ئێمەیە، بەڵام خۆمان لێی بێبەشین، هەرئەوەندەمان پێ دەبڕێت کە بە زیندوویی بمێنێنەوە تا دوبارە سامان بۆ سەرمایەداران و دەوڵەمەندان و خاوەن کۆمپانیا و کارگا و کارخانەکان زیاد بکەین. ئێمە کرێکارانی کوردستان لەسایەی سیستەمو دەسەڵاتێکدا، لەدۆخێکی یەکجار سەختودژواردا، ژیان وکاردەکەین.

سەرەرای بێکاری وگرانی کەمی خزمەتگوزاری ونەبونی بیمە کۆمەڵایەتیەکان، لەوانە بیمەی بیكاری وتەندروستی، ڕاهێنانو فێرکردن، لەگەڵ سەعاتکاری زۆر وکرێی کەم، سەختی کار وڕووداوەکانی شوێنی کار، هەڕەشەی لەسەرکار دەرکردن ودەیان کێشەو موسیبەتی تر بەرەوڕون. دەسەلاتدارانی کوردستان سیستەمێکی کاریان داسەپاندووە کەنەک هەر دامەزراندنی مەرکەزی وکاری هەمیشەییان هەڵوەشاندۆتەوە، بەلكو کاری موقەت وپەیمانکاری بەگرێبەست، بەبێ لەبەرچاوگرتنی مافەکانی کرێکارانیان داسەپاندووە ولێرەشەوە دەستی کۆمپانیاکان وخاوەنکارەکانیان ئاوەڵەکردوە یەکلاینە وبەقازانجو وسیتی خۆیان ئێمەکرێکاران بچەوسیةنەوە. تەنانەت لەم سیستەمەدا ئازادی مانگرتنو ڕێکخراوبون، بەجۆرێک خستویانەتە کۆتو بەندەوە، کەهیچ کرێکارێک نەتوانێ بۆ بەرگری لەمافەکانی خۆی دەستی بۆبەرێت. لەبەرامبەر دۆخێکی ئاوادا ئێمە کرێکارنی کوردستان ڕێگایەکی ترمان لەپێش نیە جگەلەوەی هەوڵوتێکۆشانی یەکگرتوانەمان بەروی ئەم سیتەم وبێمافیەدا بهێنیە مەیدانەوەو بۆباشکردنی دۆخی کارو ئاستی گوزەرانمان خەبات بکەین.

یەکی ئایاردا ڕؤژێکە بۆ ڕاگەیاندنی ئەوەی کەچیتر ئەم ناهەقی و نایەکسانی و بێمافیانە قبوڵ ناکەین.. بۆیە دەبێ دەنگی نارەزایەتیامن بەرزبکەینەوە و ڕابگەیەنین کە ئێمەش مرۆڤین و دەبێ خۆمان و خێزانەکانمان لە ژیانێکی شایستەی ئەم سەردەمە و خۆشگوزەران بەهرەمەند بین. کەوایە با گەرموگوڕیەوە بەرەو پێشوازی لە یەکی ئایار بچین. با لە هەموو کارگاو کارخانەو ناوەندێکی کارکردندا، حکومی و ئەهلی، پێکەوە کۆبینەوەو لەسەر خواستەکانمان و مافەکانمان قسەوباس بکەین. داواکاریەکانمان گەڵاڵە بکەین. هەڵسوڕاوانی کرێکاری لەگەريک و ناوەندەکانی کاردا، هەر لە ئێستاوە لەهەوڵی کۆکردنەوەی هاوچێنەکانماندا بین ولەدەوری یەک کۆببینەوە وخۆمان بۆ پێشوازی مەراسیمو خۆنواندنەئایاریەکان ئامادەبکەین.

سازدانی کۆبونەوەی جەماوەری کرێکاران گێرانی، مەراسیم تا ڕاگرتنی کارو بەخشێنەوەی شیرینی وکردنی یەکی ئایار بەجەژن وشادی.. بەجۆرێک کەئەم ڕۆژە بکەینە خۆنواندنی کرێکاران. بێگومان لەم راستایەشدا، نوسینی دروشم و گەڵالەکردنەوەی خواستە ئایاریەکانمان و خوێندنەوەی لەکۆڕوکۆمەلەکرێکاریەکاندا، هەنگاوێکی دەستبەجێمانە.

هاوڕێیانی کرێکار ..ئەگەر ئایار ڕۆژی ئێمەیە، ئەگەر ڕۆژێکە بۆ ڕاوەستانەوە بەرووی نیزامی سەرمایەداریدا، کەوایە بادەستبەکاربین وئایاری ئەمساڵ بکەیەنە ڕۆژی لێک هەڵپێکانی هەوڵو تەقەلاکانمان چلەئاستی کارگەو ناوەندەکانی کارداو چ لەئاستی سەراسەریدا وهەوڵبدەین نوینەرانی واقعی خۆمان دەستنێسان بکەین بۆ بەدواداچونی داخوازیەکانمان.

ئێمە کۆمەلێک لەهەڵسوراوانی کرێکاریی پێشنیار دەکەین ئەم خاڵانەی خوارەوە وەکو سەرخەتی خواستە سەرەکیەکانی ئەمساڵی کرێکاران، وەک بنەمایەک بۆ کۆبوونەوەو یەکگرتووکردنی کرێکاران بەدەسەتەوە بگیری ولەهەر ناوەندیکدا چالاکیە ئایاریەکانمانی پێگەرموگوڕ بکەین:

 

– گۆڕینی گرێبەستی کاتی کرێکاران و کارمەندان بۆ گرێبەستی هەمیشەیی

– دامەزراندنی دەرچوانی زانکۆو پەیمانگاکان و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ بێکاران یاخود پێدانی بیمەی بێکاری لەلایەن حکومەتەوە.

– یەك ملیۆن دینار لانی کەمی کرێی مانگانە بۆ خێزانێکی ٥ نەفەری

– کاتژمێری کارکردن نابێ لە ٧ کاتژمێر زیاتر بێت لەکاری ئاساییدا و ٥ کاتژمێر بۆکاری قورس.

– دابینکردنی سەلامەتی کرێکاران لە هەموو شوێن و ناوەندکانی کاردا.

– بەڕەسمی ناسینی بێمەرجی ئازادیی کۆبونەوەو رێکخراوبوون و ناڕەزایەتی دەربڕین.

– هەڵگرتنی فەزای ئەمنی و بێدەنگ کردنی کرێکاران لە ناو کارگا و دامەزراوەکاندا

– دەرکردنی کرێکار لەسەرکار قەدەغەیە، تەنها نوێنەرانی سەربەخۆ و هەڵبژێرداوی کرێکاران دەتوانن لێپێچینەوە لە کرێکاران بکەن.

– لێبڕینی مووچە لەژێر هەر بیانوویەکدا قەدەغەیە. هاوکات گێڕانەوەی مووچەی نەدراوی کرێکاران وسەرفکردنی حەوافزی ساڵانە.

-..

ئێمە بانگەوازی هەموو هەڵسوراوانی کرێکاریی وسەرجەم کرێکارانی کوردستان دەکەین لەگەڵمان بن ولەدەوری ئەم خواستانە، کۆببنەوە ولەناوەندەکانی کاروگەرەک ولەئاستی سارو شارۆچکەکاندا، بەشیوەی گونجاوی خۆیان چالاکیە ئایاریەکانی لەدەور سازبدەن.

بژی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران

شکۆداربێت ئایارو چالاکیە کرێکاریەکان.

Check Also

سەردانی سودانی بۆ کۆشکی سپی

عوسمانی حاجی مارف هەر لەسەرەتای دانیشتنی بایدن و سودانی، بایدن ڕایگەیاند کە ئەمریکا پابەندە بە …