بەرگری لەئازادی پێویستی بە پتەوکردنی  ریزی ئازادیخوازنە!

ووتەی دەشتی جەمال بەرپرسی رێکخراوی دەرەوەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لەبەردەم نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە لەندەن

٥/٥/٢٠٢٤

ئەمرۆ لە ١٤هەمین سالرۆژی تیرۆری  نووسەر و رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان لەبەردەم نۆینەرایەتی حکومەتی هەریمی کوردستان کۆبووینەتەوە تا پر بە گەرومان دەنگی نارەزایەتی هەڵبرین.

تیرۆری سەردەشت عوسمان هەوڵێکی دەسەلاتی کوردایەتی بووە بۆ تیرۆری هەموو دەنگیکی نارازی و سەرکوتی کۆمەڵگە، بەشێك بوو لەو زنجیرە تاوان و تیرۆرانەی دەسەلاتدارانی کوردستان بەرانبەر بە ئازادیی بیرورا دەربرین و رۆژنامەگەری و نەیارانی سیاسی ..ئەنجامیانداوە. ئەمڕۆ ١٤ ساڵ بەسەر دۆسیەی کوشتنی سەردەشت عوسمان تیپەردەبێت و ئەم دۆسیەیە لەلای ئیمە و ئازادیخوازان و جەماوەری کریکارو زەحمەتکیشی کوردستان نەک کۆن نابێت، بەڵکو کۆمەلگەی کوردستان و خەڵکی ئازادیخواز لەئاستی ئەو تاوانەدا بێدەنگ نابێت، و هەموو سالێك ئەم یادە بەرز رادەگرین بۆ بەرگری و پاراستنی کۆمەلگا. سەردەشت عوسمان کە ناوەرۆکی سیستەم و دەسەلاتی بۆماوەیی و کۆنەپەرستانەی دایە بەرەخنەی چینایەتی، بووە سومبلی ئازادی وجەربەزەیی. ئالایەکی دایە دەست لاوان کە هۆشیاربن، ریگەی ئازادی واقعی خۆیان قەت وون نەکەن.

ئەم ساڵ لەدۆخیکدا سالیادی تیرۆری سەردەشت عوسمان بەرزرادەگیریت. کە دەسەڵاتدارانی کوردستان هیشتا بەردەوامن لەسەرکوتی سیاسی و ژێرپێنانی ماف و ئازادیەکانی خەڵکی کوردستان، هیشتا دەستە نەنگینەکەی لەکاردایە بۆ ڕفاندن‌ و زیندانیکردن و سزادانی هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی و رۆژنامەنوسان و تیرۆری سیاسی و سەرکوتی هەر دەنگێکی ئازادیخواز . دوا راپۆرتی ریکخراوی لیبوردنی نیودەولەتی بەڵگەیەکی حاشاهەلنەگری ئەو راستیەن.

ئەو دەسەلاتەی سەردەشتەکانیان تیرۆر کرد، کۆمەلگایان لە هەژاری و بیکاری نەداریدا نقوم کردوە. سەرەتاترین خزمەگوزاریەکانی خەڵک؛ لە ئاو و کارەبا و تەندروستی لەکۆمەلگای کوردستان مالئاوایکردوە..دابونەریتی کۆنەپەرستانە و ژنکوشتن پەرەیگرتوە و زیاتر بووە.  ئایندەی کۆمەلگا  نائارام و نامەعلوم و خەلکەکەی نائومێدکراوە ، ترس و هەرەشەی ولاتانی ناوچەکە بۆ سەر ژیان و ئارامی خەڵکی کوردستان زیاتربووە، بەهەزاران گەنجولاوی ئەو کۆمەلگایە  بەئومیدی ئەوەی دوای خوێندنیان ڕەنجی چەندسالەی خۆیان کۆبکەنەوە بیکارو یەخسیرکراون و خەوی تاڵ دەبیین، بەهەزاران لاو و گەنج رۆژانە فکر لەهەلهاتن دەکەنەوە تا دەستیان لەژیانیکی شایستە گیرببێت. ئەم حیزبانەی ئیدارەی کوردستان دەکەن لەشاخ و لەشار میژوویەکی نەنگینی پر تیرۆر و تاوانکاریان هەیە و ناشرینترین و دراندەنەترین تاوانیان بەرامبەر رەخنەگران و نەیارانی سیاسی خۆیان کردوە..جێگایەکی ئارام نەماوە بۆ نوسەران و هەلسوراوی سیاسی نەیاری دژ بەو دەسەلاتە..بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانیک کە دەنگی نارازی بەرز بکەنەوە داوای مافەکانی خۆیان بکەن، بۆ ئەوانەی رەخنە لە ئیسلامیەکان دەگرن و بیرورای جیاوازیان هەیە، بۆ هەلسواوانی ژنان کە رەخنە لەدابونەریتی کۆنەپەرستانە و مەلا زمان زبرەکان دەگرن..کۆمەڵگایان بە مەعنای کەلیمە نائارامکردوە هەرەشەن بۆ هەموو کۆمەلگا و ئایندەکەی.  ئەمەش ئەو راستیە دەسەلمینێت کە  لەژیر سیاسی هیزی میلیشیایی ئەم حزبانەدا هەموو ماف و ئازادییەک لەژیر هەرەشەو گوشاردایە..سەلماندویانە ئەوان ئاوات و ئامانجە ئینسانیەکانی خەڵک هیج جێگەیەکی لەکارنامەی ئەم حیزبانەدا نیە.

تیرۆری سەردەشت عوسمان بەشێکە لەمیژووی نەنگینی ئەو تاوانانەی حیزبەکانی دەسەلات کە هەمیشە شاراونەتەوە، لەوەش زیاتر سیناریۆی تەمومژاوی و ناشرینیان بۆ دروستکراوە..ئەمەش بەمانای ئەو کەیسە کەیسیکی سیاسیەو وەک هەموو تیرۆرو کوشتن و تاوانێکی تری دەسەلاتدارانی کوردستان گرێی خواردوە بە کۆتایهینان بەم دەسەلاتە ستەمکارە و بەرپاکردنی دەسەلاتیکی شۆرشگیرانە پشت بەستوو بە ئیرادەی راستەخۆی خەڵک کە بتوانیت داهاتوویەکی درەخشان و ماف و ئازادی و خۆشگوزەرانی خەڵک دەستەبەربکات.

ئێمە لە چواردەهەمین ساڵیادی تیرۆری سەردەشت عوسماندا سەرباری زیندووڕاگرتنی ئەم یادە، دەنگی خۆمان دەخەینە پال هەموو دەنگە نارازیەکان و ئازادیخوازانی کوردستان دژ بەم دەسەلاتە ستەمکارەو هەلپیچانی و دادگایکردنی سەرانی تاوانکاری لەدادگای جەماوەریدا. بەرقەرارکردنی ئارامی و ئاسایشی خەلکی کوردستان و ئازادیەکان لەگرەوی هەلوەشاندنەوەی دەزگای پاراستن و زانیاری و هیزە میلیشیاییەکانی ئەحزاب و دەزگای تیرۆر و بەرقەرارکردنی ئازادی بێ قەیدوشەرتی سیاسی و کۆتایهیان بە عەسکەرتاریەتی حیزبی وە دامەزراندنی دەسەڵاتێکی هەلبژیراوی نوێنەرانی خەڵک . ئەمەش پیویستی بە هەوڵ و هیمەتی ئازادیخوازان هەیە . بەرگری لە ئازادی پیویستی بە پتەوکردنی  ریزی ئازادیخوازنە!

 

یادی سەردەشت عوسمان لەدڵماندا بۆ هەمیشە بەزیندویی دەمینیتەوە.

 

Check Also

کۆمۆنیزم و یەکسانیخوازی، دەتوانێ بەر بە کوشتاری ژنان بگرێت!

 رێبوار ئەحمەد “سیستەمی حوکمڕانی بەرپرسیارە لە کوشتاری ژنان”! ئەمە ناوەرۆکی ڕاپۆرتێکە کە ڕێکخراوی ئەمینستی بەم …