له‌سه‌ر ئارامگای هاوڕێیان، یادی ١٥ ساڵەی تیرۆرکردنی (٥) کادری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کرایه‌وه‌!

لەسەر بانگێشتی کۆمیتەی سلێمانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان وبەبەشداری ژمارەیەك هاورێ و دۆستی حیزب و کەسوکاری هاورێیانی گیان بەختکردوو وە نوێنەری حزبی شیوعی کوردستان و حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری-حکمەتی.. ئێوارەی 14-07-2015 لە سەر ئارامگای هاورێیان( ابراهیم محمد(هاوکار)، هاورێ لطیف، شێخ عبدول، محمد مصطفی(کریم) و هاورێ ئومێد نیکبین کۆبونه‌وه‌یه‌ک سازکرا. سەرەتا هاوڕێ محسن کریم وتەیەکی لەسەر روداوەکەو هۆکاری تیرۆرەکە باسکردو ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو هاورێیانە که ‌له‌به‌رواری 14-07-2000 دا له‌لایه‌ن چه‌کدارانی یه‌کێتی نیشتیمانیه‌وه‌ تیرۆرکران، لەسەر کێشەیەکی حیزبی لەگەڵ یەکێتیدا گیانیان لەدەست نەداوە بەڵکو لەسەر مافەکانی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکیشان و دەستفرۆشان و ژنان و مناڵان و لەسەر بەرگریکردن لە مافی بڕیاردانی چارەنوسی خەڵکی کوردستان لەلایەن ئەو خەڵکە خۆیانەوە، تیرۆکران.. ئەو مەسەلەو مافانەی کە چ لە ١٧ شوباتدا جارێکی دیکە یەخەی دەسەڵاتدارانی کوردایەتی گرتەوە و چ هەر رۆژێك بێت ئەو پشکۆی نارەزایەتیە دەبێتە ئاگرو جەستەی تاوانباران و تاڵانچیانی پاروی دەمی خەڵك دەسوتێنێ… هەروەها باسی ئەوەی کرد کە ئێمە وەکو هاورێیانی ئەو پۆلە هاورێ گیان بەختکردوە بەردوەام دەبین لەسەر رێبازو بڕواکان و خەباتەکەیان…. هەروەها ئاماژەی بە دوا گۆڕانکاری کەیسی دادگایی تاوانبارانی ئەو کەیسە کرد کە چۆن ماوەی ٣ ساڵە داوای یاسایی تۆمارکراوە بەڵام بەردەوام هێنان وبردنی پێوە دەکەن…. و تائێستاش تۆمەتباران بانگ نەکراون بۆ دادگا.. ووە باسی ئەوەی کرد کەئەمە سەنگی مەحەکە کە دادگا لەم ووڵاتە چەند بێ بایەخ و بێبەهایه!!!                                                                                                  دوابەدوای ئه‌م وتاره‌ی هاورێ محسن کریم ، جەبار موحسین برای شیخ عەندول وتەیەکی پێشکەش کردو سەرەڕای شانازی کردن بە براکەی و بە رێبازو خەباتی براکەی، تەئکیدی لەسەر سەرکەوتنی کۆمۆنیزم وەکو بزوتنەوەیەکی حەقخواز کردەوە و هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە بیروبڕوای کۆمۆنیزم و مارکس جارێکی دیکە بونەوە بەو ئاسۆیەی کە گەنجان و خەڵکی بێبەش بۆی دەگەڕێن و لێی دەڕوانن.                                                                                                                                          پاشان هاورێ عوسمان حمە سعید( عوسمان زیندانی) بەناوی حیزبی شیوعی کوردستانەوە وتەیەکی پێشکەش کردو تەئکیدی لە خەباتی کۆمۆنیستەکان کردەوە بۆ باشبژیوی و بۆ ئازادی ئینسانەکان و ووتی کە هەمیشە لەلایەن هێزە دەسەڵاتدارەکان‌و ئەوانەوە کە لەسەر رەنجی خەڵك خۆیان دەوڵەمەند دەکەن پەلامار دراون و تیرۆرکراون. هەروەها هاودڵی خۆی و حیزبەکەی بۆ حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و کەسوکاری هاورێیانی گیان بەختکردوو راگەیاند.                                                          بەدوای هاورێ عوسماندا ،هاورێ صاڵح سەرداری لە حیزبی حکمەتیست ووتەیەکی پێشکەش کردو تەئکیدی لە دەوروخەباتی ئەو هاورێیانە وحیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری لە کوردستان و عێراق کردەوەو ئەوەی راگەیاند کە لەپاڵ هەوڵەکاندا دەوەستن بۆ بەدادگایی گەیاندنی تاوانبارانی ئەو کارەساتە شەرمهێنەرە و هەروەها هاودڵی خۆی بۆ حیزب و بۆ کەسوکاری هاورێییانی گیان بەختکردوو دوپات کردەوه‌.

ڕاگه‌یاندنی کۆمیته‌ی سلێمانی

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

15-07-2015

Check Also

پەیامەکانی سەردانەکەی ئۆردوگان!

موحسین کەریم رۆژی دووشەممە ٢٢ی نیسان رەجەب تەیب ئۆردوگان سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ بەرپرسانی عێراق …