بەرەی ئینسانی ودونیای شارستانی لەپێشوازی پەنابەراندایە!

لەندەن:خۆپیشاندانی هاوپشتی لەگەڵ پەنابەران

ریزێکی فراوان لەحزب و رێکخراو و کەسایەتی ئازادیخواز و مرۆڤدۆست و کۆمۆنیست، لەلەندەن خۆپیشاندانێکی هاوپشتی لەگەڵ پەنابەرانی تازە بۆ بەریتانیا و بۆ فشاری زیاتر بۆ دەسەڵاتی حکومەتی کۆنسەرفەتیف بۆ قبوڵکردنی هەرچی زیاتری پەنابەران، بەکۆبونەوە لەماربڵ ئارچ و لەوێوە بەڕێپێوان بەرەو داونین ستریت بۆ بەردەم ماڵی سەرۆک وەزیران بەڕێدەکەون. رێکخراوی بەریتانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان وێڕای بەشداریکردن، بانگەوازی هەموو لایەک دەکات بۆ بەشداریکردن.

وەرن با هەموو پێکەوە ریزی ئینساندۆستی و ئازادیخوازی بۆ بەرگری لەپەنابەرانێک کەقوربانی شەڕو کوشتارو ماڵوێرانی و گەندەڵین، بەهێزو بەرز راگرین.

کات: رۆژی شەممە رێکەوتی ١٢/٩/٢٠١٥

کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ لە ماربڵ ئارچەوە بەرێپێوان بەرەو داونین ستریت

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن : ٠٧٤٧٦٢٠٤١٢١

 

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان/ رێکخراوی بەریتانیا

Check Also

پرسی کورد لەنێوان شۆڤێنیزمی ئیسلامی و شۆڤینیزمی ناسیۆنالیستیدا!

موحسین کەریم لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی تورکیادا، دوو بەرەی بەهێز، کە لە جەمسەرێکیاندا شۆڤێنیزمی ئیسلامی تورکی …