بژی یەکی ئایار، رۆژی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار و نەفرەت لە نیزامی سەرمایەداری…

یەکی ئایار… رۆژی نەفرەتی چینی کارگەرە بەدژی ئەو نیزامەی کە دنیای کردۆتە دۆزەخ بۆ چینی کرێکار… یەکی ئایاری هەموو ساڵێک رۆژی نا وتن و رەتکردنەوەی ستەم و بێمافی هەزار سەری سەرمایەدارییە لەلایەن چینی کرێکارەوە… رۆژی نەفرەت و تورەیی چینێکە، کە ئەگەر رێکخراو و یەکگرتوو بێت، ئەگەر دەست بداتە راگرتنی چەرخەکانی بەرهەمهینان… دنیای سەرەوخواری ئیستا، رادەگرێت و هەڵدەگێرێتەوە.

یەکی ئایار ئەگەر بۆ هەموو چینی کریکار… لەسەراسەری دنیادا هەڵگری پەیامێکی هاوبەشی جیهانی بێت دژی نیزامی سەرمایەداری… ئەوا تایبەتمەندی ستەمی تایبەتی هەر وڵات و دەوڵەت و جغرافیایەک، بەدژی ستەم و بێمافییە تایبەتیەکانی هەرکام لەو وڵات و دەوڵەتانە… بەشیکە لەهەمان پەیامی سەراسەری چینی کریکار بە رووی سەرمایەداریدا… چینی کریکار لە کوردستاندا وەکو بەشیک لە ئۆردووە جیهانیەی چینی کرێکار… پێویستە لە یەکی ئایاردا، یەکگرتوانەو رێکخراو بێنە مەیدان… چەرخەکانی بەرهەم هێنان و سەرچاوەکانی کەڵەکەی داهات… لە شوێنی کاریاندا رابگرن… شوێنی کارو سەکۆ کۆبونەوەی ئاکسیۆنە ئایارییەکان بکەنە… شوینێک بۆ نیشاندانی توانایی خەباتکارانەو گۆرەپانێک بۆ بریاردان لەسەر ریكخراوبوون و پیکهێنانی رێکخراوەی سەربەخۆی خۆیان و بەیانی داواو داخوازییە رەواکانیان… لە زیادکردنی موچەوە، بەپێی بازار و دانی بیمەی بیمەی بێکاری شیاو بۆ بێکاران و هینانی یاسای کاری پێشرەوی کرێکاریی کە سەرجەم ماف و داخوازییەکانی چینی کرێکار… لەخۆ بگریت…

یەکی کرێکار… رۆژێکی تایبەتە کە دەتوانێت ئاست و توانایی چینی کریکار و ئاستی رێکخراوبوونی ئەو چینە نیشان بدات… یان بکاتە شوێنێک بۆ بریاردان و رێکخراوبوون و هینانە گۆری داواو داخوازییەکانیان…

رابەران و هەڵسوراوانی چەپ و کۆمۆنیستی چینی کریکار و ڕێکخراوەکانی ئەو چینە، پیویستە هاوکات لەگەڵ هاوچینەکانیان لە دنیادا، لە ئیستاوە خۆیان بۆ پێشوازی لەیەکی ئایار ئامادەبکەن و یەکی ئایار بکەنە رۆژێک بۆ رۆژی نا وتنی گشتی و ڕێکخراو و رۆژێک بۆهێنانە مەیدانی داخوازییە سەرەکی و مافە پایماڵکراوەکانیان… بە ڕەچاوکردنی هەلومەرجی ئێستای گیرۆدە بە کۆڕۆنا ڤایرۆس و پەیڕەوی کردن لە ڕێنماییە تەندروستیەکان.

بژی یەکی ئایار

Check Also

وەڵامی یەکیەتی نیشتمانی بە موچە و قووتی کارمەندانی کوردستان، سەرکوتگەرییە!

ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بۆ هاتنەدەنگ و داواکردنی موچە نەدراوەکانیان کە لەنێوان حزبە دەسەڵاتدارەکانی …