ئەرشیفی بابەتەکان

  ٨٠٠ هەزار کەس لە فەرەنسا دژ بە چاکسازی یاسای خانەنشینی هاتنە سەر شەقامەکان و ڕێگای گواستنەوەکانیان پەکخست! …

ئامادەکردنی: ئاراس رەشید  … سەدان هەزار کەس لە شارەکانی فەرەنسا هاتنە سەر شەقام لە ١٠ی دیسەمبەری ٢٠١٩ دژ بەو گۆڕانکاریە پێشنیارکراوانەی لە سیستەمی خانەنشیدا کراوە. وا چاوەڕوان دەکرێت کە ئەم ناڕەزایەتیانە بەردەوام بن لە کەرتەکانی گواستنەوە، ئەوەش لەژێر فشاری ناڕازیان بۆ ناچارکردنی حکومەت بۆ پاشگەزبوونەوە لەو پرۆژە چاکسازییە بەتەواوی. بەپێی …

Read More »

حزبی بەلشەفی لەدەسەڵاتدا چۆن دەگۆڕێ؟ …

لە دیکتاتۆری حزبیەوە بۆ دیکتاتۆری ناو حزب … * ئاسۆ کمال … لەدوای شۆڕشی شوباتی ١٩١٧ وە لەکاتی شۆڕشی ئۆکتۆبەردا، شوراکان و کۆمیتە کارگە و کۆمیتەی شۆڕشگێڕی سەربازان و جوتیاران لە سەرتاپای وڵاتدا دروست دەبن و جێگا بە دەسەڵاتی حکومەتی بورژوازی کاتی و سوپای پیشەیی لێژدەکەن. بەلشەفیەکان ئەم ڕەوتە شۆڕشگێڕانەیە …

Read More »

هەشت کرێکار لە ماوەی کەمتر لە دوومانگدا بەهۆی نائەمنی شوێنی کارەوە گیانیان لەدەستداوە …

* بەرواری ١٢ دیسمەبەر، بەهۆی رووداوێکی ئاگر کەوتنەوە هەردووک کرێکار باوک و کوڕ کە کاریان کارپیکردنی مولیدە بووە، لەکاتی هەڵکردنی موەلیدەیەکدا موەلیدەکە گڕ دەگرێت و هەردووکیان دەسوتێن و دەبنە قوربانی. * بەرواری ٨ دیسەمبەر دوو کریکاری تر یەکیکیان لەسنوری ئیدارەی راپەرین و ئەوی تریان لە شارەزوور لەکاتی کارکردندا لەشوێنی کارەکەیان …

Read More »

کابینەی نۆهەمی حكومەت، کابینەی شکست و فریوکاری! …

عەبدوڵا مەحمود … لەم ماوەیەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی تێپەڕبوونی سەد ڕۆژ بەسەر کاری حکومەت و کابینەکەیدا، لە وتارێکدا، باسی سەرکەوتنی کارەکانی حکومەتەکەی کرد. پاشانیش خێڵێک لە نووسەر و کەسایەتی سیاسی مۆڵەتپێدراو و میدیای ڕتوش پیشەی دەسەڵات، بە قەدوباڵای کارەکانی حکومەتدا هەڵیاندا. سەرکەوتنی کاری هەر حکومەت و کابینەیەکی حکومی، …

Read More »

ڕاگەیاندنی کۆتایی پلینۆمی (٢٢)ی کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان …

رۆژانی ١٣ و ١٤ی دیسێمبەری ٢٠١٩ پلینۆمی (٢٢)ی کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بە ئامادەبوونی زۆربەی ئەندامانی و بە بەشداری وەفدێك لە ڕابه‌ری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق لە شاری سلێمانی بەسترا. سەرەتای کۆبونەوەکە بە سرودی ئینتەرناسیۆناڵ و یەك خولەك بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە ژیان و خه‌باتی هاوڕێ جه‌بار مسته‌فا …

Read More »

وته‌ی ده‌سته‌ی هاوپشتی له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی عێراق و ئێران ….

بە زمانەکانی: كوردی، عربی، فارسی و نه‌رویجی norsk كوردی: ئاماده‌بووانی خۆشه‌ویست، ئازادیخوازان كه‌ له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شدارن، هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ گوێتان له‌م په‌یامه‌ ئه‌بێ! سه‌خت نییه‌ ببینی كه‌ زیاد له‌ دوو مانگه‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌ عێراق درێژه‌ی هه‌یه‌ و له‌ په‌ره‌سه‌ندندایه‌، له‌ ئێرانیش هه‌رچه‌ند كه‌مێك خامۆشی سه‌ر شه‌قامی پێوه‌ دیاره‌ …

Read More »

مەراسیمی یەکەمین ساڵیادی گیانلەدەستدانی جەبار مستەفا …

لە یەکەمین ساڵیادی ماڵئاوایی جەبار مستەفا، ڕابەری بەرجەستەی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی و کرێکاریی کوردستان و عێراق، هەردوو کۆمیتەی ئوسترالیای حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و عێراق بەهاوکاری خانەوادەکەی مەراسیمێکی یادکردنەوە و ڕێزلێنان لەم ڕێبوارە ماندوونەناسەی رێگای ئازادی و یەکسانی بەرپا دەکەن. بەشداریکردنتان لەم یادەدا، ڕێزلێنانە لە بزووتنەوەی ئازادی و یەکسانی و نیو …

Read More »

ئایا مەیدانی تەحریری بەغدا بە شوێن پێی مەیدانی بەردەرکی سەرای سلێمانی دا هەنگاو دەنێ؟ …

نووسینی: شوان عەزیز ( ئەگەر مەیدانی تەحریر شێوازو ئاراستەی هاتنەمەیدانی نەگۆڕێت و بەرنامەی هاتنەسەرکاری ئامادە نەبێت دەبێت چاوەڕێی هەمان چارەنووسی حەڤدەی شوباتی سلێمانی و شۆڕشی ٧٩ ی گەلانی ئێران بێت ) مەبەستی نووسینی ئەم بابەتە بە هیچ شێوەیەک لە کەمکردنەوەی گرنگی و کاریگەری مەیدانی تەحریری بەغدا نیە بە قەدەر ئەوەی …

Read More »

مۆدیلی سیاسی دەسەڵاتی بەلشەفیزم چیە؟ …

ناکۆکی نێوان دیکتاتۆریەتی حزب و هەموو دەسەڵات بۆ شوراکان … ئاسۆ کەمال لە کاتی دەسەڵاتدا مۆدیلی حزب لەبواری پراتیکی چینایەتی و کۆمەڵایەتیدا بەتەواوی دەردەکەوێ. تیۆری جێنشینی حزب  لە جێگای چینی کرێکار، کە لەلایەن لینین هێنرایە ئارا، لە شۆڕشی ئۆکتۆبەردا کاتێ بەلشەفیەکان دەسەڵاتیان گرت بەتەواوەتی جێبەجێ کرا. بەپێی ئەم تیوریە دیکتاتۆریەتی …

Read More »