ئەرشیفی بابەتەکان

فەزای سەرکوت دژی هەڵسوڕاوانی (نەوەی نوێ) سەرکۆنە دەکەین! …

ماوەی چەند رۆژێکە هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی کەمپینێكی هەڵکوتانەسەر ئۆفیسەکانی (جوڵانەوەی نەوەی نوێ) یان دەستپێکردوە، بەمەبەستی دەستگیرکردنی ژمارەیەك لە هەڵسوڕاوان و ئەندامانی بزووتنەوەکەو تائێستاش ژمارەیەکیان دەستگیرکراون. هۆکاری ئەم هەڵکوتانەسەر و دەستگیرکردنانە گوایە لەسەر داوای دادوەرەو پەیوەندی بە هەڕەشەی ناوزڕاندنەوە هەیە. ئێمە لە کاتێکدا هەرجۆرە هەڕەشەو فشارو ناوزڕاندنێك دژی هەر کەس و …

Read More »

به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی سێ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری، له‌ئێران و عێراق و کوردستان سه‌باره‌ت به‌:…

کێشمەکێشی ئه‌مریکا لەگەڵ ‌ئێران و مه‌ترسیه‌ ناوخۆیی و ناوچه‌ییه‌کان … دژایەتی و کێشمەکێشی ئه‌مریکا لەگەڵ ئێران پێی ناوه‌ته‌ قۆناغێکی تازه‌وه‌. پیاده‌کردنی سزا ئابوریه‌کان بۆسه‌رئێران، که‌به‌دوای ده‌رچوونی ئه‌مریکا لە رێکەوتنامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێراندا ده‌ستیپێکرد، به‌دوای بڕیاردان له‌سه‌ر دانانی ‌هه‌موو سوپای پاسداران له‌ لیستی” ڕێکخراوه‌ تیرۆریستیه‌ ده‌ره‌کیه‌کان”دا و هاوکات به‌کۆتایی هاتنی ماوه‌ی …

Read More »

هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان …

ئامادەکردنی: شوان عەزیز و ئاراس ڕەشید … کرێکارانی سۆپەرمارکێتێک لە ئەمەریکا ماندەگرن و (جۆن بایدن)یش کە خۆی بۆ سەرۆکی ئەمەریکا هەڵدەبژێرێت دەچێتە ناو ڕێپێوانی کرێکارانەوە! کرێکارانی سۆپەرمارکێتی (ستۆپ ئەند شۆپ) کە دەکەوێتە ناوچەی دۆرشەستەرەوە لە ناوشاری بۆستن لە ویلایەتی ماسەچوسێتس ماندەگرن. مانگرتنەکەیان بەشێوەی ڕێپێوان ئەنجام دەدەن. جۆن بایدن کە پێشتر …

Read More »

دۆسیەی  تایبەتی سەردەشت عوسمان و ئازادی لە ” بۆپێشەوە” دا…

ژمارەیەک لە نووسەر و رۆژنامەنووس و هونەرمەند لە ٩ هەمین ساڵیادی تیرۆری رۆژنامەنووس سەردەشت عوسماندا بۆ بۆپێشەوە دەدوێن: … ئارام عەلی،  کەمال رەئوف،  فەرمان ڕەشاد، سالار باسیرە، کاوان قادر، ڤینۆس فایق، شەماڵ علی، بەهزاد موحسین ڕەوف و  ئۆژین جۆڵا ئارام عەلی ئارام عەلی: خۆشباوەڕیەکی بێهودەیە هەر کەسێک پێی وابێت، لە …

Read More »

مانیفیستی نان و گوڵە سوورەکان …

بەشی پێنجەم و کۆتایی … مافی ئێمە بۆ نان و گوڵە سورەکان: ناپارێنەوە داخوازیمان هەیە… وەرگێڕان: هەتاو عەبدولاهی و ڕامیار رەزایی رێگای ژنانی کرێکار بکەنەوە ژنانەکردنی ڕوو لە زیادبوونی هێزی کار بە تایبەت لەو بەشانەی سەقامگیریی و لەباربوونی هەلی کار و حەقدەستیان زۆر لە خوارەوەیە، بەردەوامی نابەرابەری توندی سەرکوتی ژنان …

Read More »

تێکۆشان بۆحکومەتی شوورایی زامنی مافەکانی کرێکارە …

عبدالرحمن رسول  … یەکی ئایار ڕۆژێکی گرینگ و پڕبەیاخە لە تێکۆشانی چینایەتی چینی کرێکار بۆ نەمانی یاساکانی نابەرابەری و چەوسانەوەی کرێکاران و زەحمەتکێشان، ١ی ئایار ڕۆژی هاوپشتی و هاوتێکۆشانی و بەرەنگاربونەوەی چینی کرێکارە دژ بە سیستەمی چەوسێنەر و زاڵمانەی سەرمایەداری. ئەبێت یادکردنەوەو بەرزڕاگرتنی ئەم ڕۆژە بۆ بەهێزکردنی تێکۆشانی چینی چەوساوەبێت …

Read More »

کرێکاران نیشتیمانیان نییە! …

عەبدوڵا مەحمود … هیچ لەوە رۆشنتر نییە، دنیای ئەمڕۆی ژێر سایەی سەرمایەداری، دنیای نابەرابەریەکی قوڵی ئابورییە. دنیای دزینی بەنەخشەی دەستڕەنجی ئۆردوی چینی کرێکارە. دنیای جەنگ و تیرۆر و کوشتار، دنیای نائەمنی و بێکاریی و گرانی، دنیای بێمافی و هەڵاواردن، دنیای سەرەوخوارە. دنیای کەڵەکەی سەرمایەو هەڵتۆقینی خێرای مەڵتی ملیاردێرەکان و لەبەرامبەردا …

Read More »

کۆمەڵە و نەقابە و ئەنجومەنەکان… ئەستێرەی شۆڕشەکانی سودانن ….

گەڕانەوەیەک بۆ مێژووی شۆڕشەکان لە سودان… ئامادەکردن و وەرگێڕانی ئاراس ڕەشید … خاڵە درەخشانەکانی ئەم دواییانەی ناو بزووتنەوەی شەقامی سودان و لەسەرکارلابردنی سەرۆک کۆماری سودان و بەدواییشدا قبووڵنەکردنی بزووتنەوەی کودەتای سوپا و مقاوەمەی تاوەکو ئێستای هێزی شەقام لەبەرامبەر دژە شۆڕش، پێمان دەڵێن مێژوویەک لەپشت ئەو بزووتنەوەیەدایە. مێژوویەکی پێشکەوتنخواز کە دوای …

Read More »

 ڕۆڵی وردە بۆرژوای لە سیاسەتدا …

بەڵێن ئیسماعیل … مەبەست لە وردەبۆرژوازی بەو توێژو کەسانە، ئەوترێ، کە لە کۆمەڵگەی سەرمایەداریدا لە مابەینی چینەکانی سەرمایەداری و کرێکاریدا جێگر بووەو بریتیین لەخاوەن کەرەستەکانی بەرهەمهێنان و پیشەسازی و هەرچەند وەک دەوڵەمەندەکان و بۆرژواکان بەشێک لە کەرەستەی وەبەرهێنانیان لە دەستدایە، بەڵام  چینی  دیکە ناچەوسێنێتەوە. وردەبۆرژوا لە ڕەوتی کارو بەرهەمهێناندا بەشداری …

Read More »

(دایک)ی مەکسیم گۆرکی و دایکەکانی ئێمە …

عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ) … ڕووداوەکانی نێو ڕۆمانی (دایک)ی نووسەری سۆشیالیستی بەناوبانگی ڕووسیا و جیهان مەکسیم گۆرکی، لە پەنجەرەی گەڕەکێکی بەسام و پڕ دووکەڵی کرێکاراندا دەست پێدەکات، تا خوێنەر بتوانێ دیوی ناوەوەی کارەساتە جەرگبڕ و بەسوێکانی ژیانی کرێکاران و لەهەمان کاتیشدا ئەو دیمەنانەی کە پڕن لە خەبات و قوربانیدان، لە گۆشە جیاجیاکانی …

Read More »