ئەرشیفی بابەتەکان

هەڵبژاردن تەواو ،بەڵام خواست و ناڕەزایەتیەکانی جەماوەر بۆ نان و کار و مەعیشەت و ئازادی هەر باقیە!

بەدوای کەمپینێکی سێ هەفتەیی لە بەخشینەوەی بەڵێنی درۆ و خستنەگەڕی دەزگای میدیای حزبەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن بۆ گێژکردنی جەماوەر و ڕاکێشانیان بۆ بەردەم سندوقەکانی دەنگدان، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکەی ڕاگەیاند. لەم کەرنه‌ڤاڵی گێژکردن و بەخشینەوەی بەلێنی درۆیەدا، پارتی بە دروشمی چاکسازی و باشکردنی دۆخی ئابوری و ئاوەدانکردنەوەی کوردستان …

Read More »

بەیاننامەی  دامەزراندنی: بەرەی یەکگرتووی کرێکاریی بۆ بەرگری لە خەڵکی فەلەستین

٧٨ ساڵه‌ خەڵکی فەلەستین بەردەوام و به‌شێوازی جۆراوجۆر ڕووبه‌ڕووی تاوانكاریی دوژمنکارانەی داگیرکەرانی زایۆنیستی بۆته‌وه‌،‌ هه‌ر له‌ پاكتاوی ڕه‌گه‌زی و كۆمه‌ڵكوژی و تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تیی ڕێكخراوه‌وه‌ بگره‌ تا كوشتار و گه‌مارۆدان و داگیرکردنی  زەوی و موڵک و ماڵ و وێرانکردنی ژێرخان و گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌ زیندانه‌كان و بنكه‌كانی ده‌ست به‌سه‌رداگرتن. لە …

Read More »

دەنگدان نارەزایەتی دەسوتێنێ

عوسمانی حاجی مارف بایکۆتی بارزانی، هەڵبژاردنی خستە سەر ڕێگایەکی بنبەست و داخراوەوە، ئەوەی نیشاندا کەبەبێ بەشداری پارتی هەڵبژاردن ناکرێت، بۆیە دادگای فیدراڵی ناچارکرد، دەستبەرداری بەشێک لە بڕیارەکانی بێت و گۆڕانی تیا بکات، تا بارزانی بەشداری لەم هەڵبژاردنەدا بکات، واتە زۆر بەسادەیی دەتوانین بڵێین هەرکات بارزانی بەرەوڕوی هەڵبژاردنێک بێت زیانی هەبێت …

Read More »

گۆڕانکاری لە ڕوخساری ناوچەکەدا

عوسمانی حاجی مارف ئەو زنجیرە ڕووداوانەی لە سێپتەمبەری  ٢٠٢٤دا بەتایبەتی لە لوبنان بینراون، دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە ڕووخساری ناوچەکەدا. تیرۆری حسن نەسرولڵا، لەکاتێکدایە کە گرژیەکی بێوێنە لەسەر بەرەی باکوری ئیسرائیل لەگەڵ لوبناندا لەئارادایە، ئەمەش بەردەوامی پەرەسەندنی سەربازی و هاوکێشە نوێیەکان لە چڕکردنەوەی لەشکرکێشی و کارەساتی کۆمەڵکوژی و وێرانکاری بێبەزیانەی ئیسرائیل …

Read More »

بۆچی نابێت لەم هەڵبژاردنەدا بەشداری بکرێت!

دەشتی جەمال ڕۆژی ٢٠ی ئۆکتوبەر دیاریکراوە بۆ هەڵبژاردن لە کوردستان، بانگەشەی هەڵبژرادنی بەربژێرەکان ماوەیەکە دەستی پێکردوە بۆ تەخشانو پەخشانکردنی درۆ و دەلەسەی بێناوەرۆك بۆ هەڵبژاردنیان لە خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستاندا، بەلام جیاواز لەخولەکانی پیشووتر، ئەمجارە هەریەك بەتایبەتی لەحزبە دەسەلاتدارەکانی کوردستان، شمشێریان لەبەرامبەر یەکدا هەڵکیشاوە، گوایە ئەمجارە زۆرانبازیەکە ملی ئەوی تریان …

Read More »

چاوپێکەوتنی بڵاوکراوەی ئۆکتۆبەر لەگەڵ عوسمانی حاجی مارف سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی

سەبارەت بە هۆکاری بەشدارینەکردن لە خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئۆکتۆبەر:  هاورێ عوسمان لە بەیاننامەی حزبدا سەبارەت بە خولی شەشەمی هەڵبژاردن هۆکاری بەشدارینەکردنی حزب بۆ چەند مەسەلەیەك دەگێرێتەوە، لەوانە سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردن لەلایەن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی کوردستانەوە لەجیاتی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، یاخود پاك نەکردنەوەی لیستی دەنگدەران  و نەگەڕانەوەی ئاوارەکان و .. …

Read More »

بۆرژوازی کورد و بەپیرۆز راگرتنی گاڵتەجاری هەڵبژاردنەکان!

عەبدوڵا مەحمود سەرجەم خانەوادەی بۆرژوازی لە کوردستاندا بە دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆنەوە، لە پارتی و یەکێتیەوە بۆ گۆران و نەوەی نوێ، لە بەرەی گەل و لیستی هەلوێستەوە بۆ ئیسلامیەکان و سەربەخۆکان و تورکمانەکان… لە یەک ریزدا وەستاون و لەسەر بەشداری کردنی هاوڵاتیان لەهەڵبژاردنەکاندا کۆک و تەبان. هەموویان پێداگری لەسەر گرنگی هەڵبژاردنەکان، …

Read More »

توندبوونەوەی فەزای جەنگ و مەترسی سەرهەڵدانی شەڕ و وێرانکاری

په‌یامی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بۆ خەڵکی کوردستان دوای وێرانکردنی نزیك بە تەواوەتی غەززە و ئەنجامدانی جینۆساید و کۆمەڵکوژی خەڵکی فەلەستین، حکومەتی ڕاستڕەوی ئیسرائیل بە سەرۆکایەتی نەتانیاهۆ، رووی ماشینی جەنگیەکەی ئاڕاستەی لوبنان و ناوچەکە کردووە. حکومەتی ئیسرائیل کە دوای نزیك بە ساڵێک لە کۆمەڵکوژی و کاولکاری لە غەززە  نەیتوانی بە …

Read More »

هەڵبژاردن لەڕوانگەی کرێکارانەوە چ پەیامێک بەکۆمەڵگا ئەدات!

مەئمود حەلاق سەرەتا بابزانین هەڵبژاردن چیدەگۆڕێت، ئایا وەڵامدەرەوەی ئاڵوگۆڕێکە بەقازانجی گشتی خەڵک و کرێکاران کەبتوانێت ژیانیان بەرەو باشتر بەرێت؟ ئایا هەڵبژاردن ئەتوانێت خەڵک لەنەهامەتیەکانی ژیانی ئازادو قوتار بکات؟ لەڕوانگەی کرێکارانەوە هەڵبژاردن ناتوانێت وەڵام بەم خاڵانەی خوارەوە بداتەوە: ١-ئایا پەرلەمان ئەتوانێت کێشەو گرفتی مووچە لەنێوان هەرێم و ناوەندا چارەسەر بکات. ئایا …

Read More »