ئەرشیفی بابەتەکان

چالاکیەکانی ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان بە بۆنەی یەکی ئایاره‌وه‌

یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی نێونەتەوەیی و خەباتی یەکگرتوانەی چینی کرێکارە بەڕووی سیستەمی زاڵمانەی سەرمایەداری! بەریتانیا-لەندەن: باهەموان پێکەوە یەکی ئایار ڕۆژی توندکردنەوەی خەبات ‌و پێداگرتن لەسەر ئامانج و خواستە هاوبەشەکانی چینی کرێکار بەرز ڕابگرین! سەرمایەداری، سیستەمی کۆیلایەتی بەکرێی ئینسانەکان، بە قەیرانی لەچارنەهاتووی خۆی جیهانی کردۆتە دۆزەخ. هەرگۆشه‌یەکی ئەم جیهانە دەبینی برسێتی، …

Read More »

کۆمەڵگای مرۆڤایەتی پێویستی بە ڕابوونی چینی کرێکارە!

بەیاننامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەبۆنەی یەکی ئایار، ڕۆژی جیهانی کرێکارانەوە هاورێیانی کرێکار! بۆرژوازی و دەوڵەتەکانیان، کە لەناو قەیرانێکی سیاسی، ئابوری و کۆمەڵایەتیدا دەست وپێدەکوتن، سەرجەم ڕەوت و بزوتنەوە و بیرمەندو سیاسەتمەدارو دەوڵەتمەدارەکانیان لە وەڵامدانەوە وخۆدەربازکردن لەو قەیرانەی تێیدا چەقیون نەک هەر بێچارە و دەستەوەستان ماون، بگرە جڵەوی کۆنەپەرستترین و …

Read More »

چەند سەرنجێك لەسەر بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامەی “ئەرکە دەستبەجێکان” ی “ڕەوتی کۆمۆنیست”

موحسین کەریم ١٧ی نیسانی ٢٠٢٣ تێبینی: نوسینی ناو کەوانەکان لە بەڵگەنامەکەو پێشەکی هاورێ موئەیەد ئەحمەد بۆ بەڵگەنامەکە وەرگیراوە. ئەگەر بڵاوکردنەوەی ئەم بەڵگەنامەیە وەکو بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامەیەک بوایە کە ئاستی گەشەو پێگەیشتوویی بزوتنەوەی کۆمۆنیستی لە کوردستان لەدەورەیەکی دیاریکراودا بخستایەتەڕوو، کێشەیەکی تێدا نەبوو. ئەوکات بزوتنەوەکەمان لەڕووی سیاسی و فکریەوە ئەوەندە رێگامان بڕیبوو. بەراوردی …

Read More »

ناڕەزایەتی کرێکارانی فەرەنسا و پێشڕەویەکانی!

نوری بەشیر ناڕەزایەتی ملیۆنی ئەم دەورەیەی کرێکارانی فەرەنسا لەبەرانبەر زیادکردنى تەمەنى خانەنشینى  لە ٦٢ ساڵیەوە بۆ ٦٤ ساڵ دەستیپێکردوە و پێیناوەتە سێهەمین مانگەوە. لەناو ئەو ناڕەزایەتیانەدا تەنیا لەمانگی جەنیوەریدا لە٢٤٠ ناوەندی جیاوازدا خۆپیشاندان لەسەراسەری فەرەنسادا ئەنجامدراوە. لە ٧ی مارسدا فەرەنسا خۆپیشاندانی سێ ملیۆن و نیوی بەخۆیەوە بینی. ئەوەی بەرچاوبوو لەم ناڕەزایەتیانەدا …

Read More »

ئاڵۆزیەک لە هەڵبژاردنی هەرێمدا

عوسمان حاجی مارف ئەگەر مانگی ١١/٢٠٢٣ یان دیاری کردبێت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پاش ئەم دیاریکردنە ئەوەی پێویستە قسەی لەسەر بکەین و جێگای پرسیارمان بێت، ئایا هەلومەرجی سیاسی نالەباری ئێستای کوردستان و ئاڵوگۆر لە ئاستی هاوسەنگی هێزەکان، رێگە بەوە ئەدات ئەو هەڵبژاردنە ئەنجام بدرێت و ئەم ئاڵۆزیە تێپەرێنرێت؟ ئەو هۆکارەی …

Read More »

پرۆسەی ئازادی یان وێراکردن!

موحسین کەریم ٢٠ ساڵ بەسەر روخاندنی رژێمی بەعس لەلایەن ئەمریکاوە تێدەپەڕێت، بەڵام هێشتا بارودۆخی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و ئەمنی عێراق نەك هیچ باشبوونێکی بەخۆوە نەدیوە، بەڵکو عێراق هەموو خاسیەتەکانی دەوڵەتێکی لەدەستداوەو لەلایەن کۆمەڵێك میلیشیای چەکداری ئیسلامی- قەومیەوە حوکم دەکرێت کە سەریان یان بە ئێرانەوە یان بە ئەمریکاو ووڵاتانی …

Read More »

هاوڕێیانی کرێکار.. با یەکی ئایاری ئەمساڵ بکەینە ڕۆژی خۆنواندنی چینایەتیمان!

خەسرەو سایە saya.xasraw@yahoo.co.uk یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی ئەنتەرناسیونالسیتی کرێکارانە لەسەراسەری جیهاندا، ڕۆژی هاتنەمەیدان و دەربڕینی نارەزایەتی چینی کرێکارە بەدژی نەزم و نیزامی سەرمایەداری. کرێکاران بەدوای تێپەڕینی ساڵێک بەسەر ڕەنج و میحنەتێک کە کێشاویانە چاو لەدۆخی کارو ژیانی خۆیان دەبڕن و لەگەڵ دەسکەوتەکانی خەبات و نارەزایەتیەکانیاندا بەراوردی دەکەن. لێرەشەوە پەنجە لەسەر …

Read More »

تەقینەوەی دوای تەقینەوەکەی فرۆکەخانەی سلێمانی!

عبدللە محمود دوای ئەوەی لە بەرواری ٧ ی ئەم مانگە لەناو فرۆکەخانەی سلێمانی ئۆتۆمبیلێک کرایە ئامانجی هێرشێکی تیرۆریستی و کە دەوترێت چەند فەرماندەیەکی هیزەکانی سوریای دیموکراتی تیا بووە، تەقینەوەیەکی یەکجار گەورەی لە نێو ماڵ و ریزەکانی بۆرژوازی کورد بەدوای خۆیدا هێنا. ئەگەر لە کردەوە تیرۆریستیەکەدا کە دەوڵەتی تورکیا لە پشتیەوەیەتی، …

Read More »