ئەرشیفی بابەتەکان

دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن و ئایندەی جیاوازی منداڵان

بنار مستەفا ساڵی نوێی خوێندن دەستیپێکردەوە و دەرگای قوتابخانەکان کرانەوە، بەڵام هەموو منداڵانی کوردستان لەچاوەڕوانی ئایندەیەکی گەش بەهرەمەند نین. بارودۆخی کوردستان بە شێوەیەکە، کە هەر لە ئێستاوە دەتوانیت ئایندە جیاوازەکانی منداڵان ببینیت. قوتابخانەکان کرانەوە، بەڵام دەرگاکان بە ڕووی هەموو منداڵاندا نەکرانەوە. سەختی ژیان و گوزەران لەکوردستان بەناچاری زۆرێک لە خێزانەکانی …

Read More »

پەرلەمان وەک گەمەی ڕاگرتنی بەڵانس

عوسمان حاجی مارف کاتێک پەرلەمانی کوردستان بەرەو نزیکبونەوە دەچێت لە کۆتایی دەورەکەی، هەوڵئەدرێت درێژە بە تەمەنی کارەکانی بدرێت. ئاساییە بۆ ئەو کەس و لایەنانەی ناڕازین و بە قازانجیان نیە ڕەخنەو ناڕەزایەتیەکانیان ڕابگەیەنن، جا بەهەر پاساوێک بێت، پێیان باش نیە کە پەرلەمان بەردەوامی بە کارەکانی بدات و داوای هەڵبژاردن لە کاتی …

Read More »

ئۆکتۆبەری ژمارە ٤٥ کەوتەبەردیدی خوێنەرانەوە!

ئۆکتۆبەری ژمارە ٤٥ ئۆرگانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان                         ٢٠٢٢/١٠/١٠ کلیکی ئێرە بکە بۆ خوێندنەوەی ژمارە ٤٥ ی ئۆکتۆبەر

Read More »

تیرۆر کردنی ناگەهان کەمال بەتوندی ئیدانە دەکەین!

سەرلەبەیانی رۆژی سیشەمە ٤/١٠/٢٠٢٢ ناگەهان کەمال ئاکارسێل هەڵسوراوی بواری ژنان و ئەندامی دەستەی گۆڤاری ژنۆلۆژی و ئەندامی ئەکادیمی ژنۆلۆژی خەڵکی کوردستانی تورکیا لەگەرەکی بەختیاری شاری سلیمانی درایە بەر دەستڕێژی گولەو تیرۆر کراو بەم جۆرەش دەستی تاوان کاری دەولەتی فاشیتی تورکیا گەیشتە هەلسوراوێکی سیاسی تر. بەڵام ئەمە یەکەمین تیرۆر و دوا …

Read More »

یەکەم کتێب کە من نووسیم

عامر سابیر لە ئەمریکادا لە دوای ساڵی 2011 ەوە خەباتی کرێکاران و بزووتنەوەی سۆشیالیستی و کۆمۆنیستی سەری دەرهێناوەتەوە و چۆتە قۆناغێکی نوێوە. لەم ساڵانەدا کەم زانکۆی ئەمریکی و ئینستیتیوت و ڕێکخراو هەیە کە دیبەیت و پانێڵ ڕێک نەخات لەسەر ئەوەی کە ئایا بۆ بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا سیستەمی سۆشیالیستی یا سەرمایەداری پەسەندترە؟ …

Read More »

بۆ جمهوری ئیسلامی لە ئێستادا هێرشی کردە سەر بنکە و بارەگاکانی حزبە قەومیە کوردیەکانی ئێران لە ناو خاکی کوردستانی عێراق دا.

ئەنوەر نوری هەموان ئاگادارین کە رۆژی چوار شەممە ٢٨/٠٩/٢٠٢٢ جمهوری ئیسلامی ئێران لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ( درۆن) وە  ساروخی بالیستیەوە بنکەو بارەگاکانی حزبی دیموکرات و حزبی رزگاری و حزبەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی ئێرانی بۆردومان کرد لە کوردستانی عێراق. زۆر بە داخەوە لەو هێرشە وەحشیانەیەی جمهوری ئیسلامی دا چەندی کادر و …

Read More »

هێرش و بۆمبارانکردنی بنکە و بارەگاکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی، لەلایەن جمهوری ئیسلامیەوە، جێگای نەفرەت و توڕەیی ئێمە و خەڵکی ئازادیخوازی کوردستانە!

٢٨ ی ئەم مانگە هێزەکانی جمهوری ئیسلامی لە ڕێگای ژمارەیەک درۆن و کاتیۆشا و موشەکی دوورهاوێژەوە بنکە و بارەگای زۆربەی حزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانیان لە کوردستانی عێراق بۆمباباران کرد، لە ئاکامی ئەم هێرشە وەحشیانەیەدا بەجیا لە زەرەروزیانی زۆری ماددی، ژمارەیەک کەس و هاوڵاتی کوژراو و بریندار بوون و ژمارەیەکیش لە کەسوکار …

Read More »

سەرکوتی خۆپیشاندانی ئازادیخوازان بۆ پشتیوانی لەخەڵکی خرۆشاوی شارەکانی ئێران ئیدانەدەکەین!

سەرکوتی خۆپیشاندانی ئازادیخوازان بۆ پشتیوانی لەخەڵکی خرۆشاوی شارەکانی ئێران ئیدانەدەکەین! ئه‌مڕۆ چوارشەممە ڕیکەوتی ٢٨/٩/٢٠٢٢ له‌ كاتێكدا كه‌ ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئازادیخواز، له‌ شاری سلێمانی بۆ پشتیوانی له‌ جه‌ماوه‌ری ناڕازی و ئازادیخوازی خرۆشاوی شاره‌كانی ئێران، دەیانویست خۆپیشاندانێک بەڕێ بخەن، بەڵام لەلایەن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانەوە ڕێگرییان لێکرا و نه‌یانهێشت خۆپیشاندانەکە‌ ئه‌نجام بدەن. به‌ڵام خۆپیشانده‌ران هه‌ر سوور بوون …

Read More »

ئێران لەبەردەرگای شۆڕشێکی دیکەدا!

موحسین کەریم رژێمی ئیسلامی ئێران لەسەر بنەمای لاوازیە سیاسی و رێکخراوەییەکانی شۆرشی ساڵی ١٩٧٩ و بەهاوکاری ووڵاتانی رۆژاوا لەسەر کورسی دەسەڵاتی ئێران دانیشت. دوای چوار دەیە خەڵکی ئێران خەریکن ئەو هێزە دژی شۆڕشەی لەناو بەرەی شۆڕشەوە سواری وەهمەکانی ئەوان بوو، بۆ ناو زبڵدانی مێژوو پاڵ پێوەدەنێن! ئەگەرچی بە درێژایی تەمەنی …

Read More »