ئەرشیفی بابەتەکان

پەڕلەمانتاری دزو یاسا شکێن ناتوانێت ژیانی هەژاران چاک بکات!

مستەفا باهیر من خۆم باوەڕم بە سیستەمی پەڕلەمانی نیە. پێموایە هیچکات کریکاران و هەژاران  لەڕێگای پەڕلەمانەوە ناتوانن دونیایەکی باشتر بۆ خۆیان  و کۆمەڵگا  بەدەستبێنن، چونکە پەڕلەمان تەنها بۆ پارێزگاریکردنی سەمایەداران کاردەکات و یاساکانیشیان لەبەرژەوەندی ئەوانە. بەرای من پەڕلەمان یەکێکە لە  ڕێگرە سەرەکیەکانی بەردەم  ئاڵۆگۆڕی شۆڕشگێڕانە لەلایەن کرێکاران و زەحمەتکێشانەوە، هەربۆیە …

Read More »

تێرۆر کردنی مامۆستا شەماڵ بەتوندی مەحکوم دەکەین!

ڕێکەوتی ٢٨/٨/٢٠٢٢ سوهیل خورشيد ناسراو بە مامۆستا ( شەماڵ) ئەندامی ئەنجومەنی تەڤگەری ئازادی لە بەردەم ماڵەکەی خۆیان لە شاری کفری لە لایەن چەند کەسێکی دەمامک دارەوە تیرۆر کرا، ئەم کردەوە تیرۆریستییە لە درێژەی کارە تیرۆریستییە بەردەوامەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورکیادایە کە ماوەیەکە بەشێوەی بەردەوام لە هەرێمی کوردستاندا، بە چاوساغی پیاوە نۆکەر …

Read More »

ئاراستەی هەڵبژاردن لە دۆخێکی ئاڵۆزو نادیاردا!

عوسمان حاجی مارف لێکترازانی پەیوەندی زیاتری لایەنە سیاسیەکان تائاستی گەیشتن بەپێکدادان و بارگرژی توندتر لە نێوانیاندا، مەسەلەیەکی جددیە کە لەئێستای دۆخی سیاسی عێراق و کوردستاندا دەبینرێت. نەتوانینی پێکهێنانی حکومەت لەبەغدا، نادیاری ڕێکەوتن لەسەر هەڵبژاردن لە هەرێم، ئەو واقعە نالەبارەیە، کە هێزە سیاسیە میلیشیاکانی خستۆتە ناو گێژاوو قەیرانێکی وەها قوڵەوە، ئومێدی …

Read More »

شەڕی مافیاکان!

موحسین کەریم ماوەیەکە هەواڵی پەیدابوونی باندی مافیایی لە سلێمانی و داگیرکردنی هەزاران پارچە زەوی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی و هەڵمەتی دەستگیرکردنیان لەلایەن کۆماندۆو هێزی ئاسایشەوە بوەتە سەردێڕی هەواڵی زۆربەی میدیاکان. ئەمەش وەکو یەکێك لەهەنگاوە چاکسازیەکانی پافڵ تاڵەبانی بانگەشەی بۆدەکرێت لەدوای دەپەڕاندنی ئامۆزاکەی لەپۆستی هاوسەرۆکایەتی یەکێتی و هەڵواستینی هەموو ئەو کارە نەشیاوانە …

Read More »

پەلەقاژەی بۆرژوازی عێراق بۆ دەربازکردنی سیستەمی بەشبەشێنەی قەومی- تائیفی!

مەهدی ڕەسوڵ موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر خۆپیشاندانە ملیۆنیەکەی ڕۆژی شەمەی دواخست. مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران، سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی بەبێ ڕەوتی سەدر، کۆکردەوە بۆ قسەوباسکردن لەسەر چارەسەرکردنی دۆخی سیاسی عێراق. هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانێتی فەتحیش سەرقاڵی ئامادەکاری یە بۆ ئەنجامدانی دیالۆگی نیشتیمانی، بەڵام هێشتا کێشەکانی عێراق بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە. بڕیاربوو …

Read More »

ئیسلام و چەقۆ!

لە پەراوێزی هەوڵی تیرۆری سەلمان ڕوشدی دا مستافا باهیر شمشێر و چەقۆ لای  ئیسلامی سیاسی  دوانەیەکن و لەیەک دا نابڕێن! ئیسلامیەکان  نەک هەر  ئێستا، بەڵکو  لە دێرزەمانەوە بەشمشێرو چەقۆ هێرشیان کردوەتە سەر نەیارەکانی خۆیان و بگرە  ئەو کەسانەش کە سەر بە هەمان بیروبڕوای ئاینی ئەوان بوون. ڕۆژی ١٢ی ئابی ٢٠٢٢ …

Read More »

ئۆکتۆبەری ژمارە ٤٢، کەوتە بەردیدی خوێنەرانەوە! ئۆکتۆبەری ژمارە ٤٢ دەورەی تازە ئۆرگانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان                         ٢٠٢٢/٨/٢٥ کلیکی ئێرە بکە بۆ خوێندنەوەی ژمارە ٤٢ ی ئۆکتۆبەر Edit

Read More »

بەیاننامەی هاوبەشی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان، عێراق، حکمەتیست/خەتی ڕەسمی

سەبارەت بە هێرشی تیروریستی بۆ سەر سەلمان روشدی! ڕۆژی هەینی ۱۲ی ئاب( ئۆگەست)، “سەلمان روشدی” نوسەری کتێبی “ئایەتە شەیتانیەکان” کە لە لایەن خومەینیەوە فتوای کوشتنی درابوو، لە ڕێوڕەسمی ناساندنی کتێبێکیدا لە پەیمانگای “شاتوکوا” لە شاری نیۆیۆرك، لە لایەن کەسێکەوە بە چەقۆ هێرشی کرایەسەرو بە توندی بریندار بوو. بە پێی هەواڵی هەواڵنێریەکان “ئەندرۆ ویلی” وتەبێژی تایبەتیی سەلمان روشدیش لەم هێرشەدا بریندار بووە. ئەم هێرشە لە لایەن پیاوێکی تەمەن ۲٤ ساڵانەوە …

Read More »

چەند خاڵێکی سادە لە وەڵام بە هاوڕێ ساماندا

عوسمان حاجی مارف – بەینی من و هاوڕێ سامان کەریم پرسیار و وەڵام نییە بۆ سەلماندنی ڕاستودروستی جیاوازی بیروبۆچونەکانمان لەسەر هەقیانەتی حزبیەت و کۆمۆنیزمی کرێکاریی، بەڵکو جیاوازی فکری و سیاسیە، کە هەریەکەمان ئاڕاستەیەکی گرتووە. سامان پەشیمانە لە سەرجەم ڕابردووی زیاتر لە سی ساڵ خەباتی کۆمۆنستی و پێکهاتنی سەرجەم حزبە کۆمۆنیستیەکانی …

Read More »