کۆتایی مانگی رابردوو بەدیاریکراوی ٣٠ ئۆکتۆبەر، لە زانکۆی ڕاپەڕین پانێڵێکی فکری لەژێر ناوی” ئیسلام و سکۆلاریزم، ڕەنگدانەوەیان لەکایەکانی هونەر و سیاسەت لە کۆمەڵگەی کوردییدا” بەڕێوەچوو… دوو رۆژ داوی ئەوەو لە بەرواری ٢ نۆڤەمبەردا لیژنەی فتوای شەرعی!! رانیەو قەڵادزێ راگەیاندنێکیان بڵاوکردۆتەوە، کە تیایدا هێرش دەکاتە سەر ئەوانەی رەخنە یان دژی ئیسلام …
Read More »ناڕەزایەتی کرێکارانی ژینگە پارێز و پاكکەرەو لە تەکیەی کاکەمەندەوە بۆ شکارتەو سەروچاوە…
بەرواری ٥/١١/٢٠١٨ کرێکارانی ژینگە پاریز لە کەمپی تەکیەی کاکەمەند، لە کەمپەکەی خۆیان کۆبونەوەیەکی نارەزایەتیان وەرێخست و دەستیان دایە مانگرت،،، هۆکاری مانگرتن و کۆبونەوە نارەزایەتیەکە بەدژی بریاری خاوەنکارەکانی کۆمپانیاکە بوو کە پییان ڕاگەیاندبوون کە موچەکانیان لە ٣٥٠ هەزارەوە، بۆ کەم دەکرێتەوە بۆ ٣٠٠ هەزار…هاوکات هەفتەیەک دوای ئەو کۆبونەوە نارەزایەتیە بەرواری ١٢/١١/٢٠١٨ …
Read More »بۆپێشەوە ساڵیادی هاوڕێ گوڵزار
بۆپێشەوە ساڵیادی هاوڕێ گوڵزار ناسراو بە( گوڵە)، ڕابەری کرێکاری کارگەی ئەلبیسەی سلێمانی و هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان و ئەندامی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان دەکاتەوە… لەم یادەدا ژیاننامەی هاوڕێ گوڵزار و دیمانەیەکمان لەگەڵ هیواجەمیلو شەوبۆغەریب سازداوە، کەلەخوارەوە دەیخوێننەوە.. ئامادەکردنی/ ئاراس ڕەشید بۆپێشەوە: ساڵێك تێدەپەرێت بەسەر گیان لەدەستدانی هاوڕێ” گوڵزار حەمە رەفیق …
Read More »سیستەمی شکست خواردو، پەرلەمانی دز
عەبدوڵا مەحمود بەدوور دەزانرێت، کەسێکی هوشیار و سەربەخۆ و ئازادیخواز هەبێت، گومانی هەبێت لەوەی کە سیستەمی سیاسی کوردستان، چ وەکو ئەزموونێکی گشتی و چ وەکو حكومەت و دەسەڵات، شکستی خواردووە.. دەسەڵاتی سیاسی لەکوردستان لەبنەرەتدا دەسەڵاتی میلیشیایی حزبی و بنەماڵەییە، هەموو جومگە گرنگ و هەستیارەکانی دەسەڵاتدارێتی و ئەمنی و داهات و …
Read More »دیمانە لەگەڵ…وەستا کەمال سەبارەت بە چۆنیەتی گیران و بیرەوەرییەکانی ناو زیندانی ڕژێمی بەعس
تێکۆشانی کۆمۆنیستەکان، لە پێناو دنیایەکی باشتر و دامەرزاندنی کۆمەڵگەیەکی سۆشیالیستیدا، مێژوویەکی درەوشاوەیە… لەو رێگایەدا ژمارەیەکی زۆر لە کۆمۆنیستەکان گیانیان لەدەستداوە، یان لەلایەن جەلادەکانی بەعس و پارێزەرانی نیزامی زاڵمانەی سەرمایەدارییەوە، توشی راوەدونان و گرتن و شکنجە بوونەتەوە… بۆپێشەوە بە مەبەستی ناساندنی ڕۆڵی تێکۆشەرانەی ئەو کۆمۆنیستانەی لەلایەن بەعسەوە گیراون، تەوەرەیەکی تایبەتی کردۆتەوە… …
Read More »هەنگاوێک بۆپێشەوەو دوو هەنگاو بۆ دواوە!
عوسمانی حاجی مارف(ئەمجەد غفور) و موحسین کەریم- نۆڤەمبەری ٢٠١٨ لە گفتوگۆیەکی هاوڕێ موئەیەد ئەحمەددا کە لە “الحوار المتمدن”دا بڵاوکراوەتەوە، سەبارەت بە مێژووی رێکخراوی (رەوتی کۆمۆنیست) وێنایەکی نادروست دەخاتەڕوو بەوەی کە (رەوت) لەناو ئەڵقەی مەحفەلیزمدا گەمارۆدەدات و لایەنێکی لاوازی کاری سیاسی و رێکخراوەیی(رەوتی کۆمۆنیست) دەکاتە هەموو خەسڵەت و مێژووی رێکخراوەکە، لە …
Read More »حکومەت لە کوردستان وەک دیکۆرێک!
نووسینی: عەبدوڵا مەحمود دوای خولێکی تری گاڵتەجاری هەڵبژاردنەکان، جموجۆڵ و هەوڵەکان بۆ پیکهێنانی کابینەی نۆهەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە. بەجیا لە هەوڵی هەردوو حزبی دەسەڵاتدار، بۆ پیکهێنانی حکومەتی نوێ!، ئەو حزب و لایەنانەش کەهاوارو دادو بێدادیان لەسەر ساختەکارییەکانی هەڵبژاردن کەشی کۆمەڵگەی ئاخنی بوو، پێداگریان لەسەر ئەوە دەکرد کە ئاکامی هەڵبژاردنەکان …
Read More »کامیان گرنگترن، کرێکاری ژینگەپارێز یاخود پەرلەمانتار؟
مستەفا باهیر لە کۆمەڵگەی سەرمایەداریدا کۆمەڵێک دامەزراوە هەن کە ناتوانن ئیزافەیەکی ئەوتۆ بخەنە سەر ژیانی هاوڵاتیان، لەو دامەزراوانەشدا چەندین کەس هەن کە تەنها ناوی گەورەن و پارەی زۆر وەردەگرن، لەبەرامبەریشدا چەندین چین و توێژ هەن کە سەرمایەداریی پەراوێزی خستوون و کارەکانیان گرنگ تەماشا ناکرێن، بەڵام لە چرکەساتێکدا هەمووان هەست بە …
Read More »تڕەمپیزم خۆی گەیاندە بەرازیل !
بۆڵسۆناڕۆ سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی بەرازیل سەلام لە ئاڵای ئەمەریکا دەکات و دەیەوێت پشوویەکیش بدات لە بانگەشەی تەقلیدی بۆسەربەخۆیی. نووسینی: ڕۆبەرتۆ سایمن و بڕایان وینتەر Foreign Affairs Magazine ئاماداکردنی: شوان عەزیز ئۆکتۆبەری ٢٨-٢٠١٨ سەرەتای پایز بوو، لە خوارووی فلۆریدای ئەمەریکادا، لە ژوورێکدا کە تەنها شوێنی ڕاوەستان بوو، لە چێشخانەیەکدا کە دەوروبەری …
Read More »پەرلەمان شوێنێکە بۆ پڕکردنی گیرفانەکان
نووسینی: ڕۆژ عەزیز ٢٧ساڵە سەرانی ناسیونالیستی کورد بەشێوازی جۆراجۆر شەرعیەت بە دەسەڵاتیان دەدەنەوە، ٢٧ساڵە ئەمانە بەناوی پەرلەمان وحکومەتیانەوە خۆڵ دەکەنە چاوی خەڵک و هەر چوار ساڵ جارێک بەکۆمەڵێک درۆی گەورە خەڵک پەرلکێشی سەر سندوقەکان دەکەن. دەسەڵاتی ناسیونالیستی کوردو حیزب و بزوتنەوە شەریکەکان لە دەسەڵات ئەوەندەیان پارە هەیە کە بۆ دەنگدان …
Read More »
hkkurdistan.org