وتار

 گوڵه‌كه‌ی ماركس هێشتا لێره‌یه‌!

جه‌مال موحسین: ١٣٥ ساڵه له‌ ژیاندا نه‌ماوه‌ و هێشتاش تارماییه‌كی سووره‌ و به‌سه‌ر سه‌ری كۆمه‌ڵگای بۆرژوازیه‌وه‌یه‌، مۆته‌كه‌ی سه‌ر دڵی سه‌رمایه‌دارییه‌‌ و له‌ جه‌رگه‌ی خه‌باتی چینایه‌تی كرێكارانه‌وه‌ له‌رز بۆ سیستمه‌كه‌ی ئه‌بڕێ. ماركس ته‌نها ناوێك نییه‌ و مابێته‌وه‌، به‌ پێی ڕاپرسی ده‌زگاكانی خودی بۆرژوازی (بی بی سی به‌ نمونه‌) له‌ ده‌یه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ردا …

Read More »

دوای ٣٠ ساڵ بەسەر کارەساتی هەڵەبجەدا… کارەساتەکە بەردەوامە!

نووسینی: عەبدوڵا مەحمود ١٦ی  سێی هەموو ساڵێک، ساڵیادی کارەساتی هەڵەبجەیە. ساڵیادی برینێکی قوڵە بە جەستەی کۆمەڵگەی کوردستان و ویژدانی زیندویی ئینسانەکانی هەسارەی زەویەوە… ساڵیادی ژەهر ڕێژکردنی شارێک و هەموو بوونەوەرێک و ئینسانەکانییەتی بە گەورەو بچوکەوە، بە ژن و پیاوەوە، بەلاو پەککەوتەوە، بەنەخۆش و تەندروستەوە. ٣٠ ساڵ لەمەوبەر ڕژێمی دڕندەی قەومپەرستی …

Read More »

لە گۆشەیەکی ترەوە….

     پرسو ڕای ڕۆژانە           ١٤–٣– ٢٠١٨        موزەفەر عەبدوڵا جمهوری ئیسلامی ئێران بە چی دەناسرێتەوە..؟! لە چەند ڕۆژی ڕابردودا ڕوداوی تیرۆری قادر قادری، کە یەکێک لە سەرکردە سیاسی و سەربازییە دیارەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بوو، لە ناوچەی پشدەر بوە هەواڵێکی بەرچاوی میدیاکان …

Read More »

ئه‌مجاره‌ش له‌ ٨ ی مارسدا: بژی شۆڕش!

جه‌مال موحسین ٨ ی مارسی ٢٠١٨ ئه‌مڕۆ ڕۆژی شیرینی به‌خشینه‌وه‌ و ئاهه‌نگ و جه‌ژن نییه‌ بۆ ژنانی كوردستان. ئه‌كرێ له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستكه‌وتدا ئاهه‌نگ و خۆشی بگێڕدرێ، به‌ڵام ئایا ئه‌و مافه‌ چییه‌ كه‌ بۆ ژنانی كوردستان به‌ده‌ستهاتووه‌ تا ئاهه‌نگی بۆ بكه‌ن؟ لێره‌دا ئیتر نه‌ پێویستمان به‌ داتا و نه‌ ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌ و …

Read More »

یەکێتی لەم کۆنگرەیەدا چی لێ بەسەر دێت …؟!

پرسی بەستنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی نیشتیمانی دەمێکە، و تانەنەت پێش مردنی تاڵەبانیش هەتا ئێستا، کەم ڕۆژو هەفتە هەبووە نەبووبێتە یەکێک لە هەواڵە بەرچاوەکانی میدیاکان و سەرخەتی هەواڵەکان، بە گشتی و میدیای  خودی یەکێتی بە تایبەتی. هەروەها بۆتە جێگای پرس و ڕای رۆژنامەنوسان و سیاسەتمەداران و چاودێرانی سیاسییش. جا بەڕەچاوکردنی ئەوەی …

Read More »

کێشەی خەڵکی کوردستان لەگەڵ بەغدا، نەوت و موچەو دەروازە سنوورییەکان و کردنەوەی فرۆکەخانەکان نییە، کێشەی بەڕەسمی ناسینی ئیرادەی سیاسییە! 

عەبدوڵا مەحمود کێشەی خەڵکی کوردستان، لەگەڵ دەسەڵاتی سیاسی و بزوتنەوەی ناسیونالیستی قەومی و ئیسلامی لەعێراقدا، بەتەواوەتی جیایە لەگەڵ کیشەی دەسەڵاتی سیاسی کوردستان و حزبەکانی لەگەڵ دەسەڵات لە بەغدا… کێشەی حزبەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی و رەوت گەلی دینی لەگەڵ دەسەڵاتی سیاسی لە بەغداو بزوتنەوە سیاسییە بۆرژوازیەکانیان، کێشەی بەشداری لەدەسەڵات و هاوبەشی سیاسی …

Read More »

من خاوەنی لەشی خۆمم…

نووسینی: لاوژە جەواد  چەمکی خۆم خاوەنی لەشی خۆمم چەند دەیەکە لەلایەن بزوتنەوەی ژنانەوە  لە سەر ئاستی جیهان هاتوەتە کایەوە، بەتایبەتی لە لایەن بزوتنەوەی فیمینیستی لیبڕاڵ زۆر بەکاردێت. ئامانجی ئەم دروشمە زیاتر وەستانەوە بووە بەرامبەر کەلتوری پیاوسالاری و خاوەنداریەتی ژن لە لایەن پیاوەوە. دروشمێکی ڕەوا و بە جێگەیەو لە هەمانکاتیشدا زەرورەتی …

Read More »

لە کۆبانێ وە بۆ عەفرین… لە داعشەوە بۆ ئەردۆغان!

نووسینی: عەبدوڵا مەحمود لە ساڵی ٢٠١٥ دا، کە داعش بە پشتیوانی تورکیا هێرشی کردە سەر کۆبانێ، داعش لەوپەری هێزی خۆیدا بوو، پەلاماری هەر شارو ناوچەیەکی ئەدا هۆلاکۆ ئاسا رایدەماڵی و وێرانی دەکرد، هێزو لەشکرو سوپای تەیار بە مەشق و چەک و جبەخانە، رایان دەکرد و تێکدەشکان. ترس و سامی داعش …

Read More »

چه‌ند هه‌واڵێکی ناره‌زایه‌تی کرێکاری و جه‌ماوه‌ری!

ئامادەکردنی: شوان عەزیز و ئاراس رەشید بەهۆی کەمتەرخەمی لەدابینکردنی سەلامەتی کار بۆ کرێکاران کۆمپانیای مەعدەنی (فێڕست نیکڵ) بە ١،٣ ملیۆن دۆلار سزا درا ! تۆنتاریۆ/ کەنەدا لەبەرئەوەی دوو کرێکاری کۆمپانیای( فێڕست نیکڵ) لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەست دا، وەزارەتی کار سزای ئەو کۆمپانیایەی دا بە١،٣ ملیۆن دۆلار واتە ملیۆنێک و …

Read More »

 کرێکارانی جیهان یەکگرن ! ….  دروشمێکی سەرسورهێنەر لە سێ وشەدا،

چەند سەرنجێک دەربارەی گرنگی سیاسی و ڕێکخراوەیی مانیفێستی حزبی کۆمۆنیست بە بۆنەی ١٧٠ هەمین ساڵەی بڵاوبوونەوەی مانیفێستەوە… نووسینی: مزەفەر عەبدوڵا پێشەکی: لینین لە وەسفی مانیفێستدا دەڵێت: لەم کتێبەدا بە چەشنێکی بلیمەت (عبقری) یانە تازەترین بیروڕا لەبارەی جیهان ڕونکراوەتەوەو پیشاندراوە. ماتریالیزمی راست و دروست کە بواری کۆمەڵایەتیش دەگرێتەوە، دیالەکتیک کە فراوانترین …

Read More »