خەسرەو سایە: پاش ئەوەی پارتی دەستی لە بایکۆتی هەڵبژاردنی دەورەیەکی تری پەرلەمانی کوردستان کشاندەوەو ڕازی کرا، سەرۆکایەتی هەرێم، ٢٠ ی ئۆکتۆبەری دیاریکرد و ئەمەش دەرگای بانگەشەو پڕوپاگەندەکردنی بۆ لایەنە بەناو ئۆپۆزیسیۆنەکان خستەسەرپشت و کەوتنە بەخشینەوەی بەڵێنی درۆ و خۆشخەیاڵی، تا هەرچۆنێک بووە خەڵکی ناڕازی کوردستان بەرەو بەشداریکردن و دەنگدان ڕابکێشن. …
Read More »سەودایەکی سیاسی ڕەزیلانە لە ئارادایە
رێبوار ئەحمەد ئەو ئاڵوگۆڕانەی لە یاساکانی باری کەسێتی کە لایەنە ئیسلامیە شیعەکان هەوڵی بۆ دەدەن، بەتایبەت بۆ ڕەواجدان بە چەندژنە و دەستدرێژی سێکسی بۆسەر کچانی (٩) ساڵان، کە لە پەرلەمانیعێراق یەکەم خوێندنەوەی بۆ کراوە، سەودایەکی سیاسی زۆر چەپەڵ و ترسناک لەپشتیەوە خۆی مەڵاس داوە. لایەنە ئیسلامیە شیعەکان کە خەونیان ئەوەیە …
Read More »ئێوە کارتان چیە؟
موحسین کەریم تیرۆری دوو رۆژنامەنووس لەلایەن درۆنێکی سەر بە دەوڵەتی تورکیاوە لە نزیك شارۆچکەی سەیدسادق، قوڵایی و ئاستی فراوانی ئەو مەترسیانە دەخاتەڕوو کە رووبەرووی خەڵکی کوردستانی عێراق دەبێتەوە، لەژێر سایەی دەسەڵاتی حکومەتی حزبەکانی کوردایەتیدا. هەردوو حزبی دەسەڵاتداری کوردستان، پارتی و یەکێتی، خاوەنی دەیان هەزار چەکدار و هێزی سەربازی و ئاسایشن. …
Read More »یاسای جەعفەری چی لە دەوڵەتی مەدەنیدا دەهێڵیتەوە ؟
عوسمانی حاجی مارف یەکەمجار نییە کە داکۆکیکارانی ئاینی لە ئەدامانی حزبە “ئیسلامیەکان” هەوڵ دەدەن جێپەنجەی خۆیان لەسەر سیماکانی کۆمەڵگەی عێراق بەجێبهێڵن، هەروەها کار بۆ تێکدانی ئەو سیما مەدەنی و شارستانیە دەکەن کە عێراقیەکان لە دێر زەمانەوە هاوشانی گەشەی کۆمەڵگەی سەرمایەداری خۆیان لەگەڵدا گونجاندوەو پەیڕەوی دەکەن. ئەمجارە ئەم ڕەوتی پیاوسالاریە دژە …
Read More »دانوسانی حەماس و ئیسرائیل بۆ راوەستانی شەر لە ئەڵقەیەکی داخراودا!
وەستا مەهدی ڕەسوڵ ناوبژیوانە عەرەبی و ئەمریکیەکان دەڵێن زۆری نەماوە بگەین بە رێککەوتن بۆ راوەستانی شەر لەغەزە و ئازادکردنی ئەو بارمتانەی کە بزوتنەوەی حەماس لە هێرشی ٧ ی ئۆکتۆبەر دەستبەسەری کردون ، ئەمە لەکاتێکدا ئەم دانوسانە ماوەی مانگێکە درێژەی هەیەو هەرجارەو بەهۆکارێك بەهیچ ئاکامێك ناگات! بایەخی دانوسانەکە بۆ ئەمریکا دوای …
Read More »یەکێتی بۆ بێدەنگە بەرامبەر هێرش و ملهوری بەردەوامی دەوڵەتی تورکیا لەزۆنی سەوزدا!!
عەبدوڵا مەحمود لەپاڵ بەردەوامی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی زۆنی زەرد، هاوکات هێرشی درۆنی و کردەوەی تیرۆریستی لە زۆنی سەوزدا درێژەی هەیە. هێرشی درۆنی یان کردەوەی دیکەی تیرۆریستی تورکیا لە زۆنی سەوزدا بەجۆرێکە کەم هەفتەو تەنانەت رۆژ هەیە، تورکیا کادر و بەرپرسانی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا یان لایەنگران …
Read More »پرۆژەکانی جیهادی شیعە لە عیراقدا!؟.
عوسمانی حاجی مارف ئەوهێزە میلیشیایانەی ناوەکی بلۆکی دەسەڵاتداری لە عێراق پێکدەهێنن کە “چوارچێوەی هەماهەنگیە”، لە ئەندامانێک پێکهاتون بانگەشەی ئەوە دەکەن کە سەر بە بەرەیەکی جیهادین، ئەو بەرەیەی ئامانجیان فراوانکردن و قۆرخکردنی دەسەڵات و باڵادەستی ئیسلامی سیاسیە و لە ساڵی ١٩٧٩ لە ئێران دەستی پێکردووە. چوارچێوەی هەماهەنگیش درێژکراوەی پڕۆژەی شیعەکانە، کە …
Read More »لە چەندژنەوە تادەستدرێژی سێکسی بۆسەر منداڵان
رێبوار ئەحمەد لە هەر کۆمەڵگەیەکداڕەوتە ئیسلامیەکان بەدەسەڵات بگەن، یان تەنانەت سەنگێک لە هاوکێشەی سیاسیداپەیدا بکەن، یەکەمین قوربانیەکانی ئەم ڕۆڵەی ئەوان ژنان دەبن. ئێران و سعودیە و ئەفغانستان و..و..نمونەن. چونکە لە ڕوانگەی ئیسلامیەکانەوە ژن بەڵا و موسیبەتە، سەرچاوەی فەسادە، ناموس و شەرەفی پیاوە، ئەو ناموس و شەرەفەش لە ناوگەڵدایە. بۆیە هەمیشە …
Read More »ناڕەزایەتیەکان بەدژی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی لەلایەن هێزە شیعەکانی عێراق
نوسین و ئامادەکردنی نوری بەشیر پەرلەمانی عێراق رۆژی ٤ی ئاب خوێندنەوەی یەکەمی بۆ یاسای پێشنیارکراوی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی ژمارە ١٨٨ی ساڵی ١٩٥٩ کرد، پەرلەمان بڕیاری کۆتایی بۆ دانیشتنی داهاتوو داناوە. ئەم هەوڵانە پێشتر لە ٢٢ی تەمموزی ٢٠٢٤دا لەلایەن ژمارەیەک پەرلەمانە شیعەکانەوە قسەوباسێکی لێکرابوو، هەروەها ئەمە یەکەمجار نیە کە هێزە …
Read More »گفتوگۆ لەگەڵ هەڵسوراوانی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان سەبارەت بە پرۆژە یاسای تەعدیلی یاسای باری کەسێتی عێراق پێشنیارکراو لەلایەن رەوتە شێعەکانەوە
پرۆژە یاسای پێشنیارکراوی لایەنە شێعەکان بۆ پەرلەمانی عێراق بۆ تەعدیلی یاسای باری کەسێتی پرۆسەی هاوسەرگیری لە دەرەوەی دادگاکان رەسمیەت پێدەدات و مافی یاسایی دەدات بە مەزهەبەکان و مەرجەعەکان بەپێی مەزهەبی خۆیان پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجام بدەن. بەوجۆرە رەسمیەت دەدرێ بە فرەژنی و هاوسەرگیری مناڵی ٩ ساڵ، هەروەکو مافی نەفەقەی ژنیش دەبەستێتەوە …
Read More »
hkkurdistan.org