وتار

دەبێ بەرگری لە کەرامەتی خۆمان بکەین!

موحسین کەریم خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دژی هەوڵی داسەپاندنی یاسای کۆیلایەتی سێکس بەسەر ژنان و کچانی مناڵدا، لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە، لەزۆربەی شارەکانی عێراق و کوردستاندا شەپۆل دەدات. ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و یەکسانیخواز و بەرگریکاران لە مافەکان و کەرامەتی ژنان و مناڵان، بەدەنگی بەرز و بێترس دژی ئەم بەربەریەتە دەنگیان هەڵبڕیوە. …

Read More »

تیرۆر هاوکاتی زریانێکی جەماوەری

عوسمانی حاجی مارف لەبەرامبەر تاوانەکانی ئیسرائیل و ئەمریکادا، زریانێکی گەورەی خۆپیشاندەرانی جەماوەری بێوێنە بەتایبەتی لە شاری واشنتن لەبەرامبەر تاوانی گەورەی پاکتاوکردن و ڕژانی خوێنی بەکۆمەڵی خەڵکی غەززە و منداڵەکانیاندا شەپۆلیدا، ئەو زریانە داوای دەستگیرکردن و دادگایکردنی ناتانیاهۆیان دەکردو بایدنیان ڕیسوا دەکرد بەهاوبەشبونی لەو تاوانەدا. زریانی ئەو خۆپیشاندانە مەزنەی نمایشکرا، بریتی …

Read More »

یاسای پێشێلکردنی کەرامەتی ژنان!

موحسین کەریم رۆژی ٤ی ئاب، پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پرۆژە یاسای تەعدیلی یاسای باری کەسێتی ژمارە ١٨٨ی ساڵی ١٩٥٩ کرد، کە لەلایەن ئەندام پەرلەمانەکانی سەر بە گروپە شێعەکانەوە پێشنیارکرابوو. ساڵی ٢٠١٧ش هێزە شێعەکانی ناو پەرلەمان پێشنیارێکی هاوشێوەیان خستبووە بەردەم پەرلەمان، بەڵام رووبەرووی ناڕەزایەتیەکی زۆر بووەوەو شکستی هێنا. ئێستا دیسانەوە …

Read More »

داگیرکاریەکانی سوپای تورکیا

عوسمانی حاجی مارف ئەنقەرە بەهەمان ئەو ئاستەی لەبەرامبەر سوریادا ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام دەدات، هەوڵدەدات بە قەبارەیەکی بەرفراوانتر کۆنترۆڵی تەواوی بەسەر سنوورەکانی لەگەڵ عێراقدا بسەپێنێت. ئەم هەڵکشانە زیادەڕەویە لە سیاسەت و نەخشەی ئەردۆغاندا، بۆ دەستپێکردنی هێرشێکی گەورەیە، کە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بۆ یەکجارەکی و بۆ هەمیشە لە پەکەکە پاکبکاتەوە. هەرچەندە ئامانجی …

Read More »

تەنها چینی کرێکارو بەرەی ئازادیخواز، دەتوانێ بەڵای تیرۆر و تارمایی جەنگ لەناوچەکەدا هەڵگرێ!

دەشتی جەمال  دوای ئەوەی لە لە٣١ی تەمووزدا ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس و بەرپرسی مەلەفی دانوستان و گۆڕینەوەی بارمتەکان بوو لەگەڵ ئیسرائیل کە بەمەبەستی مەراسیمی سوێندخواردنی پزیشکان سەردانی ئێران کردبوو، لەگەڵ یەکێك لە پاسەوانەکانی لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە تاران تیرۆرکرا، دۆخێکی نائارام و مەترسیدار رووی لە ناوچەی …

Read More »

پرۆژەی ئەمریکا بۆ گرێدانی ئاسیاو رۆژهەڵاتی ناوەراست بە ئەوروپاوە رکەبەرایەتیەکی ئامانجداری ئابوریە !

وەستا مەهدی ڕەسوڵ رکەبەرایەتی نێوان ئەمریکاو چین بەردەوام فراوان دەبێتەوە، کۆتا شت پرۆژەی ئەمریکا بوو بۆگرێدانی هیندستان بە رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەوروپاوە، ئەم پرۆژە ئەمریکیە وەك وەلامدانەوەیەك بە پرۆژەی چینی رێگای ئاوریشمە، ئەم رکابەریەی نێوان ئەمریکاو چین رۆژگاری سەردەمی جەنگی ساردمان وەبیر دەهێنێتەوە، بەڵام ئەمجارەیان بە سیناریۆی ئابوری نەك رکەبەرایەتی …

Read More »

رێکەوتنی چوارقۆڵی عێراق، ئێران، تورکیاو حکومەتی هەرێم بەدژی هەڵسوڕانی چەندین حزبی سیاسی

نوری بەشیر عێراق وەک دەسەڵاتدارێتیەکی فیدراڵیی شەقوشڕ، کە پێکهاتووە لەژمارەیەک حزبی ئیسلامی و ناسیونالیستی کە نفوزی سەرەکی ئێران تێیدا بەرجەستەیە، مەیدانی نمایشی دەسەڵاتی حکومەتانی ناوچەکە و جیهانە، هەردوو دەسەڵاتی حکومەتی عێراق و هەرێم وەک ماڵێکی بێدەرگاو پەنجەرەیە، تێیدا دێن و دەڕۆن و بڕیار دەردەکەن و مەیدانی کێشمەکێشی ناوچەکەو جیهانیە، لەلایەک …

Read More »

عەسائیب ئەهلی حەق  و خوێندنی باڵا!

عوسمانی حاجی مارف بزووتنەوەی”عەسائیبی ئەهلی حەق” هەوڵی ئەوە دەدات بەرپرسیارێتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ئەستۆ بگرێت، کە سەرپەرشتی زیاتر لە ملیۆنێک خوێندکاری عێراقی دەکات. هەرچەندە ئەمەریکا عەسائیبی ئەهلی حەقی خستۆتە لیستی ڕێکخراوێکی تیرۆرستیەوە، هەروەها سەرکردەکەیان، قەیس خەزعەلی کەوتۆتە ژێر لیستی سزاکانەوە، بەڵام ئەم گروپە بەهۆی چالاکیەکانی لەناو …

Read More »

کۆمۆنیزم و یەکسانیخوازی، دەتوانێ بەر بە کوشتاری ژنان بگرێت!

 رێبوار ئەحمەد “سیستەمی حوکمڕانی بەرپرسیارە لە کوشتاری ژنان”! ئەمە ناوەرۆکی ڕاپۆرتێکە کە ڕێکخراوی ئەمینستی بەم دواییانە بڵاویکردوەتەوە. زیاتر لە سێ دەهەیە پێداگری دەکەین لەوەی دەسەڵاتی بزوتنەوەی کوردایەتی بەرپرسی راستەوخۆی ئەو ستەم و کۆیلایەتی و کوشتارەیە کە بەرۆکی ژنانی گرتوە. لەم بارەیەوە ڕۆشنگەریمان کرد، خەباتمان کرد و یەخەی حزبە دەسەڵاتدارەکانمان گرت، …

Read More »

بەخشینەوەی ئومێد بەم هەڵبژاردنە خەتایە!

عوسمانی حاجی مارف پاش دوو ساڵ لە چەقبەستن و دەرگیربونی بارزانی و تاڵەبانی بۆ بڕیاردان لەسەر دیاریکردنی کاتی هەڵبژاردن، دواجار نێچیرڤان بارزانی فەرمانێکی هەرێمی دەرکرد کە وادەیەکی نوێی لە٢٠-١٠-٢٠٢٤ دیاریکرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان. لەهەمانکاتدا داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بکەن بۆ …

Read More »