وتار

تارمایی مەترسییەکی تر!

عوسمانی حاجی مارف دەستنیشانکردنی تاڵانچێتی و گەندەڵی و جەردەیی بەوەی واقعیەتێکی سەلمێندراوی حاشاهەڵنەگری دەسەڵاتی بزوتنەوەی کوردایەتیە، کە دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی بۆخۆشیان نەک هیچ نکوڵیەک لەم حاڵەتە قێزەوەنە ناکەن، بەڵکو دروشمی وەستانەوەیان لە بەرامبەر  گەندەڵیدا، بۆتە جێگای ئەوپەڕی گاڵتەجاری و شەرمەزاریان، چونکە ئەم چەشنە لەگەندەڵی لە پێکهاتەی دەسەڵاتی سیاسی هێزی …

Read More »

تاوانێکی لە بیر نەکراو!

مستەفا باهیر ٢٣ ساڵ بەر لە ئیستاو لە ڕۆژی ١٤ی تەمموزی ٢٠٠٠دا، یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرپەرشتی راستەوخۆی “نەوشیروان مستەفا “، لەناوجەرگەی شاری سلیمانی، بەڕۆژی ڕوناک، لە گەڕەکی شۆڕش، نزیک ئەمنەسورەکە، تفەنگ بەدەستەکانی لە بەرنامەیەکی لەپێشەوە داڕێژراودا، تاوانێکی گەورەی لەبیرنەکراویان ئەنجامدا. ئەویش بەدانانی بۆسەیەک  بۆ تیمێک لە هاوڕێیانی حزبی کۆمۆنیستی …

Read More »

هۆکاری ڕاگرتنی گەشتی ئاسمانی سلێمانی بۆ تورکیا

عوسانی حاجی مارف تورکیا لەلایەک گوشارەکانی لەسەر یەکێتی نیشتمانی کوردستان زیاد دەکات و لەلایەکی ترەوە پەیوەندییەکانی یەکێتی لەگەڵ هەسەدە ئیدانە دەکات. هەروەها دوای ئەوەی هێلیکۆپتەرێکی هەڵگری چەکدارانی کوردی سوریا لە ٢٦ی ئازار لە شاری دهۆک کەوتە خوارەوە، تورکیا سەرجەم گەشتە ئاسمانیەکانی لە سلێمانیەوە بۆ تورکیاو بە ئاسمانی تورکیا بۆ دەرەوە …

Read More »

تورکیاو کارتی نەوتی هەرێم.. سەرنجێک لەسەر سەردانەکەی مەسرور بەرزانی

خەسرەوسایە بەدوای کۆبوونەوە هاوبەشەکەی هەردو وەفدی تورکیاو عێراق لەبەغدا و نەگەیشتنە ئەنجامێک لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە، ڕۆژێک داوتر مەسرور بەرزانی، بەپەلە سەردانی تورکیای کردو لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئۆردوگان، کۆبوەوە. ئەم سەردانە لەنێو میدیا عەرەبی و عێراقیەکاندا لێکدانەوەی جۆراوجۆری بۆکرا، لەناوخۆی کوردستانیشدا هەندێك کەس قسەیان لەسەرکرد: سەرەتا ئاژانسی “موتەڵع”ی عێراقی …

Read More »

دەستێک لە پشتی تیرۆرەوە!

کەیسی خواناس وریا جەمال موحسین ٢٥ ی جونی ٢٠٢٣ لەم وتارەدا خواناس بە بێخودا ناو ئەبەم. لەڕووی شەخسیەوە شاردنەوەی نائارامی و پەژارە بۆ لەدەستدانی گەنجێکی پڕلەهیوا کە دید و بۆچوونی خۆی سەبارەت بە ئاین نەشاردۆتەوە و بەئاشکرا و ئازایانە بیروڕای خۆی دەربڕیوە، ئاسان نییە! کەسێک تیرۆر کراوە. ئەگەرچی بەداخەوە کوردستان …

Read More »

باڵادەستی کۆماری ئیسلامی ئێران بەسەر عێراقدا

عوسمانی حاجی مارف داگیرکاری هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق و کۆتاییهێنان بەدەسەڵاتی سەدام و وێرانکردنی بنەما ئابوریەکانی، ئەو واقعیەتە بوو کە عێراقی کردە مەیدانێکی سیاسی ئاواڵا بۆ دەخالەتی ڕاستەوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران. لەو بارەیەوە کۆماری ئیسلامی، عێراقی کردە بنکەو مەیدانێکی تایبەت و فراوان بۆ چالاکیە سیاسی و تیرۆریستیەکانی لە ناوچەکەدا. …

Read More »

باندی مافیایی موهتەدی-ئیلخانیزادە!

موحسین کەریم رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٢ی حوزەیران/ جوونی ٢٠٢٣، پێکدادانی چەکداری لەنێوان دوو گروپی چەکداری بەناوەکانی کۆمەڵەی شۆشگێڕی زەحمەتکیشانی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکیشانی کوردستان، ڕوویداو لەئاکامدا دوو چەکداری کۆمەڵەی زەحمەتکیشانی کوردستان بەچەکی قەناس لەلایەن چەکدارەکانی کۆمەڵەی شۆرشگێڕەوە کوژران و یەکێکی دیکەش بەسەختی برینداربوو. ئەم دوو گروپە چەکداریە، کە ناوی کۆمەڵەیان …

Read More »

پەندوەرگرتن لە ڕابردوو!

عوسمانی حاجی مارف لەم دۆخەی ئێستادا، کە بینەری زیاتر ئاڵۆزبونی پەیوەندی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقین، بەدوای بیست ساڵ لە ئەزمونی پێکهێنانی دەسەڵات، بە پێگەو ڕۆڵی هێزی میلیشیای تائفی و نەتەوەپەرستی، بەدەستەوەگرتن و بەڕێوەبردنی کۆمەڵگە لە چوارچێوەیەکی  میلیتاریستیدا، درێژەکێشان و زاڵبونی ناسەقامگیری سیاسی، خەریکە بەئاسانی ڕێڕەوی ڕوداوەکان  کێشمان دەکات …

Read More »

لە یاریگای مەدینە لە بەغدا دروشم دژی ئێران و ئەمریکا وترایەوە

مستەفا باهیر رۆژی ٢٠ی حوزەیرانی ئەمساڵ، لە یاریگای مەدینە لە شاری بەغدادی پایتەخت، کۆتا یاری ” جامی رۆژ ئاوای ئاسیا”  بەئامادەبوونی زیاتر لە ٣٢ هەزار هاندەر ئەنجام درا ‌. یاریەکە له‌نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ “عێراق و ئێران ” دا بوو. دوای‌ یارییه‌كی‌ به‌هێز و سه‌رنجڕاكێش، دواجار هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق توانی‌ بەلێدانی‌ …

Read More »

تەنها بەرەی ئازادیخوازان دەتوانێت ڕێگا لەم تیرۆریزم و ئینسانکوژیە بگرێت

ئێوارەی پێنج شەممەی ٢٢ حوزەیران، لەشارۆچکەی چەمچەماڵ گەنجێک بەناوی “خواناس وریا” دەدرێتە بەردەستڕێژی گولە و تیرۆردەکرێت. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، ڕایگەیاندوەکە کەئەم کردەوە تیرۆریستیە بەهۆی بیروڕای جاوازەوە بووە. بەم جۆرەش تاوانی “خواناس وریا” وەک کەسێکی هونەرمەندو ئازادیخواز و ئینساندۆست، سوربونی بووە لەسەر باوەڕەکانی و بەم هۆیەشەوە  فتوای تیرۆری بەسەردا دەدرێت. …

Read More »