لەکاتژمێرەکانی ڕابردودا، ڤیدیۆی چەکدارانی حەماس کە ژمارەیەك هاوڵاتی فەلەستینی دانیشتووی غەززە لەسەر شەقام و بەبەرچاوی خەڵکەوە، گوللەباران دەکەن، بەشێوەیەکی فراوان لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیا بڵاوبوەوە. پاساوی بزووتنەوەی حەماس بۆ ئەم وەحشیەتەی بەڕێیانخستوە، سزادانی خیانەتکاران و بەکرێگراوانی ئیسرائیلە! ئەم تاوانەی بزووتنەوەی حەماس ڕاستەوخۆ دوای کشانەوەی هێزەکانی سوپای ئیسرائیل دێت لەوناوچانەو بەپێی ڕاگەیاندنی ترامپ، ئەوان رێگایان بە بزووتنەوەی حەماس داوە کە کۆنترۆڵی ئەمنی ئەو ناوچانە بکات بە مەبەستی ڕێگاگرتن لە ئاژاوەو لەڕاستیدا ستایشی حەماسی کرد بۆ ئەنجامدانی ئەو تاوانە و گوایە ژمارەیەك چەتەو خراپەکاریان کوشتوە!
بەپێی ڕاگەیاندنی رێکخراوی ” بەرەی خەباتی گەلی فەلەستینی- جبهة النضال الشعبي الفلسطیني”، سەرکردایەتی غەززە، کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە دەڵێ:” لەکاتێکدا هێشتا گەلەکەمان تیماری برینەکانی دەکرد و خەریکی یەکگرتنەوەو تێپەڕاندنی ئازارەکانیان بوو، وە لەکاتێکدا کە تاوانباری جەنگ، نەتەنیاهۆ، هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕەکەی دەکرد دژ بە غەززە، بزووتنەوەی حەماس بە چەکدارەکانی و چەكەکانیانەوە هێرشیان کردە سەر چەند خێزان و چەند عەشیرەتێکی فەلەستینی لە ناوچە جیاجیاکانی غەززە، و دەستیان دایە تۆقاندنی کەسانی بێدیفاع لە ژن و مناڵ و پیر، و هەستان بە ئیعدامکردن لەسەر شەقام و مەیدانەکاندا لە دیمەنێکی شەرمهێن و قێزەوندا کە ناکۆکە لەگەڵ یاساکانی فەلەستین و بنەماکانی مافەکانی مرۆڤ و هەمووبەهایەکیعەدالەتوکەرامەتیمرۆییدا”!
بزووتنەوەی حەماس وەکو بزووتنەوەیەکی بۆرژوایی وکۆنەپەرست، کەخۆی کردۆتە خاوەنی پرسی فەلەستین و وەستانەوە بەدژی ئیسرائیل، هیچ کاتێك نوێنەرایەتی ڕزگاری و ئازادیی خەڵکی فەلەستین لە داگیرکاری و چەوسانەوەو ئاپارتاید و دەستڕاگیشتنی خەڵکی زەحمەتکێش و چەوساوەی فەلەستین بۆ ژیانێکی ئازاد و مرۆیی هاوچەرخ، نەبووە و نییە و بگرە بەردەوام لە پرسی فەلەستین و لە نەهامەتیەکانی خەڵکی فەلەستین نانی خواردوەو وەکو هێزێکی بۆرژوازی کۆنەپەرست پایەکانی دەسەڵاتی خۆی داکوتاوەو بازرگانی بە پرسی فەلەستینەوە کردووە. بۆیە ئەو تاوانەی کە بەرامبەر بە خەڵکی ڕزگاربوو لە جینۆساید ئەنجامی داوە بەناوی پاراستنی یاساو سزادانی تاوانبارانی بەکرێگراوی ئیسرائیل، تەنها بۆ تۆقاندنی هاوڵاتیانی غەززەیە لەکاتێکدا کە دەسەڕاتی حەماس بەرەو کۆتایی دەچێت لە غەززەدا، لەکاتێکدا کە دەنگی ناڕەزایەتی دژی حەماس لەناو هاوڵاتیانی فەلەستینی و دانیشتوانی غەززە بەرەو سەر دەچێت.
ئێمە ئەم تاوانەی چەکدارانی حەماس دژی هاوڵاتیانی غەززە سەرکۆنە دەکەین و پێمانوایە کە دەورێکی خراپەکارانەی دەبێ لەسەر پرسی فەلەستین و دەتوانێ لەلایەن دوژمنانی خەڵکی فەلەستین و دەوڵەتی ئیسرائیل ومیدیای نۆکەری پرۆ ئیسرائیلی و پرۆ ئەمریکی و ڕۆژاواییەوە بۆ لەکەدارکردنی پرسی فەلەستین و پڕوپاگەندە لەدژی ئەو بزووتنەوە جیهانیەی بۆ بەرگری لە خەڵک و پرسی فەلەستین بەڕێکەوتوە،خراپکەڵکیلێوەربگرێت! سەرەنجامئەوەخزمەتێکیگەورەبەئیسرائیلوترامپدەکاتوهەرلەبەرئەوەشەکەدەستبەجێلەلایەنترامپەوەمۆریتەئیدیلێدرا!
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥
hkkurdistan.org